وه‌ڵامی داوا کاریه‌که‌ی ناوه‌ندی چاک .
Saturday, 23/05/2009, 12:00
2091 بینراوە
له داواکاریه‌کتاندا که بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم نوسیوتانه لابردنی ناوی تاوانباران حه‌مه‌خانی حاجی داراو ته‌حسین شاوه‌یسی گۆربه‌گۆر له لیستی شه‌هیدان ، .
به‌رێزان\ ناوه‌ندی چاک من وه‌ک ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی به ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆمم زانی که ئه‌و داواکاریه‌ی به‌رێزتان که له کوردستانپۆست داتان نابو بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم و پارتی وێنه‌یه‌کم لێ راکێشاو هاویشتمه نێو فایلێک وه‌ک نه‌ریتی حیزبایه‌تی و گه‌یاندمه ده‌ست سه‌رۆکی هه‌رێم ، که ئه‌مه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامه‌که‌یه‌تی.
بۆ | ناوه‌ندی چاک، له سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه .
سڵاوێکی شۆرشگێرانه .
سه‌باره‌ت به داواکاریه‌که‌تان کارێکی نه‌شیاوو دور له هه‌ستی کوردایه‌تیه ، له‌هه‌مانکاتدا ئێوه پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێست و مه‌بادیئی ئێمه ده‌وه‌ستن که ئه‌م جۆره داوایانه ده‌رچونه له رێچکه‌ی کوردایه‌تی و رێبازی پیرۆزی بارزانی . بۆیه به‌پێویستمان زانی ئه‌م وه‌ڵامه‌تان بده‌ینه‌وه .
1- شه‌هیدی فه‌رمانده ته‌حسین شاوه‌یس پێشمه‌رگه یه‌کی به‌وه‌فای هه‌ردوشۆرشی ئه‌یلول و شۆرشی ناوه‌راست بوه و له هه‌ردو شۆرشه‌که‌دا دڵسۆزانه هه‌ستاوه به‌کاره‌کانی ، هه‌روه‌ها شه‌هیدی فه‌رمانده ته‌حسین شاوه‌یس له‌سۆرشی ناوه‌راستدا به به‌ردێک دو چۆله‌که‌ی بۆ ئێمه کوشتوه .
یه‌که‌میان تۆڵه‌ی هه‌مو شه‌هیده‌کانی ئێمه‌ی سه‌ند له حیزبی شیوعی که له 1974 دا به‌ده‌ستی ئه‌وان شه‌هیدکران ، ئه‌و تۆڵه‌یه‌ش بریتی بو له 18 پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له به‌کربایه‌ف وهتد.....
دوهه‌م له شه‌ری برا کوژی ئێمه‌و یه‌کیه‌تیدا ته‌حسینی شه‌هید ده‌ورێکی کاریگه‌ری هه‌بو له کوشتنی کادیرو پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کیه‌تی وه‌ک مامه ریشه‌و سه‌دانی دیکه ، که‌ئه‌مه بارسوکێه‌ک بو بۆ هێزه‌کانی ئێمه له سنوره‌کانی ئێران .
سه‌باره‌ت به‌کوره‌گه‌وره‌که‌ی بارزانی (کاکه حه‌مه‌خانی حاجی دارا، ئێوه بێ ویژدانیتان نواندوه سه‌باره‌ت به‌و که‌ڵه پیاوه ، چونکه له ناوچه‌ی شاره‌زور ده‌ستێکی باڵای هه‌بو له کوشتنی ده‌یان کادیرو فه‌رمانده‌ی یه‌کیه‌تی ، وه‌ک ، فه‌یسه‌ڵ ره‌شید ناسراو به سیروان تاڵه‌بانی ، حه‌سه‌ن خاوێی ، حاجی چاوشین ، علی چه‌له‌بی و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی دیکه‌ی یه‌کیه‌تی له زیرینجۆ، هه‌روه‌ها له‌ناو بردنی دکتۆر چیا‌و جه‌ندان کادیری دیکه، که ئه‌م چالاکیانه له مێژوی پارتیدا به زیندویی ده‌مێنێته‌وه ، بۆیه داواکه‌تان به ناره‌وا له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین ، ئه‌وه‌ی که‌له‌م داوا کاریه‌دا ئێمه سودمان لێ وه‌رگرتبێت ته‌نها ئه‌وه‌یه که (حه‌مه بێوره‌ییتان) به‌بیر ئێمه هێنایه‌وه که‌له‌م یه‌ک دو ساڵه‌ی رابوردودا وه‌فاتی کردبو بۆیه ره‌نگه حمه بێوره‌یی کۆنه پێسمه‌رگه‌ی ئێمه‌و موسته‌شاری شۆرشی ناوه‌راست ناوی له لیستی شه‌هیدان تۆمار نه‌کرابێت . بۆیه ده‌بێ ئێوه ی ناوه‌ندی چاک داوای لێبوردن له خانه‌واده ی سه‌ر به‌رزی هه‌ردو شه‌هیدی فه‌رمانده ته‌حسین شاوه‌یس و حه‌مه خانی حاجی دارا بکه‌ن . تا له لیستی خائینان ناومان تۆمار نه‌کردوون .
واژو مه‌سعود بارزانی
. 31 ی ئاب ، به‌رامبه‌ر 14 و سی ته‌موز . سه‌لاحه‌دین.