بە سەربازگەكردنى ڕۆژهەڵاتى كوردستان
Monday, 14/04/2014, 12:00
1862 بینراوە
ڕژێمى ئێران تەواوى ڕۆژهەڵاتى كوردستانى بە سەربازگەكانى كردون بە تایبەتیش سەر سنورەكانى نێوان ڕۆژهەڵات و باشورى كوردستان وە بەدەیان مۆڵگانیشى لە بەشە خاكى باشوردا داناون و لە ڕۆژهەڵاتى كوردستانیش دا هەژارى و بێكارى و نەدارى گەیاندونەتە ئاستى هەرە بەرزو هەموو سنورانى بەزاندون بە تایبەتیش لە كۆتایى ساڵى 2011 وە قڕكردنى كوردانى كردنە فەرهەنگى تایبەتیانەى خۆى واتا لە دواى تێك شكانى سوپاكەى لە ڕۆژهەڵاتى زنجیرە چیاكانى ڕۆژهەڵاتى قەندیل دا لە بەرانبەر گەریلاكانداو كوژران و بریندارو كەم ئەندام بوون و بەدیل گیرانى هەشت سەد كەسانى وە لەگەڵ ڕاگرتنى شەڕى گەریلاكاندا ڕژێمى ئێران، ڕۆژهەڵاتى چیاى جاسوسان و دەشتەكانى گوێزەو وەزنێ و چیاكانى كۆترەلێو سەوەو پانە سەرو قەندیل و گۆڕ تیسوێ و شێخ ئایشێ و شێخ ناسرى داگیركردن كە كوێستانەكانى خێڵەكانى مامەش و مەنگوڕو ئاكۆى ناوچەى پشدەرى قەڵادزێن و كوێستانەكانى خێڵى مەنگوڕى ناوچەى خانێ یەو لەگەڵ گەریلاكاندا بەرانبەر بە یەكترین و ئەو داگیركاریەش بەڕەزامەندى گەریلاكان و یەكێتى و گۆڕان و پارتى بوون بەناوى خاكى ئێرانەوە واتا خاكى ڕۆژهەڵاتى كوردستان كە بە درێژایى مێژوو داگیركەرانى عێراقى و ئێرانى نەیانوێراون داگیریان بكەن وە دەسەڵاتدارانى ڕژێمى ئێران لە ڕۆژهەڵاتى كوردستاندا زۆرایەتى یان توركانى دەمارگیرى نەتەوە پەرستى و مەزهەبى شیعە گەرێتى دژە كوردبوون و كوردستانى بوونن بە تایبەتى لە شارەكانى كوردستانى بە تورك كراوى وەكو هەمەدان و كرماشانو ماكۆو ئورمێ و نەغەدەو مەراغەو میاندواون وەكو دەزگاكانى ئیتلاعات و ئەماكین و حیفازەت و ئاگاهى و پاستارو بەسیجو كاڵانتەرى و فەرماندارى و نیروى ئینتیزامى و گەشتو گروهى زەربەت كە دڕندەترین پێكهاتەكانى ڕژێًمن و گەمارۆكانیان بە تایبەتى خستونەتە سەر شارەكانى ئورمێ و شنۆو خانێ و سەردەشت و بانەو مەریوان بە تایبەتى تریش سەر سەردەشت و مەریوان كە ناوەندى كوردو كوردستان پارێزانى ڕۆژهەڵاتى كوردستان بوون بۆیە كوێرانەو بە ئەنقەست بكوژەكانى كاروان چیان و كۆڵبەران و ئاژەڵەكانیشیان بوون كەواتە دەبێ بڵێین لە ڕۆژهەڵاتى كوردستاندا شۆڕشى پشتیوانى و بەرگرى كەر لە گەل و وڵات نەماوەو چیاكان و گردەكان و دۆڵەكانى ڕۆژهەڵاتى كوردستان بەبێ هاوڕێ كانیان ماونەتەوەو ناوەندان و گۆڕەپانانى چۆڵەوانیانن.
رەنجدەر دۆڵەگۆمى
ئەحمەد و سلێمان و ڕەحمەت
سێ برایانێكى بەش مەینەت
كوڕانى محەمەدو ئامین
سێ برایانى مەلەكەى ژین
سێ دلێران و بوێران
لە ئاسماندا سێ ئەستێران
كوردانێكى شارى سەردەشت
فریشتانێكى ناو بەهەشت
سێ پارچانێكى یەك دڵێك
هەموویان ببونە گوڵێك
ئێستا هەموویان ژێرخاكن
شەهیدانى گەل و خاكن
ناسراوانى شارو گوندن
هەڵۆیانێكى سەر بڵندن
لەناو كورەى ئاگرى سووردا
لەسەردەشت لە گردى سووردا
وەك رەمزانێك وەدەركەوتن
بێ هەدادان هەر نەسرەوتن
ئەوان گەریلایانێك بوون
پەروەردەى چیاو دۆڵانێك بوون
سەفەویان لێیان تۆقیبوون
وەك ڕێویان لە كونان خزیبوون
ئەوانە شێرو پڵنگیش بوون
نموونانى سەر بڵندى بوون
گەلە گورگانى خۆماڵى
شێتانى هەوارى خاڵى
گەلە كۆمەگ تێیان بەربوون
بەهەر چواردەورانیان وەربوون
هەر سێ كیان ڕەشەكوژكردن
بەڵام هەرماون نەمردن
هیوادارن شوێن كەوتوانیان
هاوڕێیانى نەسرەوتوانیان
دلێرو بوێرو ژیر بن
سێ براكانیان هەر لەبیر بن
رەنجدەر