وه‌ڵامێك بۆ کاك عه‌لی مه‌حمود
Friday, 30/10/2009, 12:00
چه‌ند زانیاریه‌ك له‌سه‌ر لێبڕالیه‌ت(سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م زانیاریانه له په‌رتووکه‌کانی ڤۆلتێر، فه‌رهه‌نگی ئۆکسفۆرد،چارلس فرانکلن ، ماریتان) وه‌رگیراون.
*لیبڕالیه‌ت داوا ئه‌کا، ده‌وڵه‌ت پێوسته کار بۆ هاوڵاتیانی بدۆزێته‌وه، وه دابین کردنی هه‌موو مافه ئابووریه‌کانی.
*کۆمه‌ڵگای لبیڕاڵی تیایدا هه‌موو مرۆڤه‌کان هه‌لیان له‌به‌رده‌ستدایه و ئه‌توانن کاری پێبکه‌ن.
*کۆمه‌ڵگای لیبڕاڵی-یان دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی لیبڕاڵی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ناخرێته ژێر هیچ فه‌لسه‌فه‌یه‌کی مێژووییه‌وه.
*لێبڕالیه‌ت ئامانجی بریتیه له‌که‌م کردنه‌وه‌ی توندوتیژی ،پاراستنی موڵك، دابین کردنی چێژ‌و خۆشی بۆ هاوڵاتی.
*کار‌و ئه‌جندای لیبڕاڵی، چه‌ند باره‌بوونه‌وه‌یه، ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌کسانی وهاوسه‌نگی له‌نێوان هێزو دامێزه ڕێکخراوه‌ییه‌کان ، به‌شێوه‌یه‌ك که‌هیچیان هێزێکی زیاتر له‌پێویستیان نه‌بێ.
*تێگه‌یشتنی لیبڕاڵیه‌ت سه‌باره‌ت به‌ئایین و ڕێبازه‌کانی تر، هه‌مووی تایبه‌تن به بیروباوه‌ڕی تاکه کانیه‌وه.
*لیبڕالیه‌ت بریتیه له‌جموجۆڵێکی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز له‌جیهانی نوێ‌دا، واته گرتنه خۆی ڕێگای ئابووری که‌ئه‌ڵێ-سه‌ربه‌ستی ئیش-یان باوه‌ڕهێنان به-سه‌ربه‌ستی کار-.
*لیبڕالیه‌ت وه‌ك چه‌مك لای ڤۆلتێری لێبڕاڵی-هه‌ڵسه‌نگاندنی بیروڕایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی بان سیسته‌می ڕامیاری ته‌نها داوا ئه‌کا له‌نیشاندانی به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤ و گرنگیه‌کانی و ئاره‌زووه‌کانی له‌ژیاندا .
*لێبڕالیه‌ت ناتوانێ به‌ره‌نگاری بیر‌و باوه‌ڕه توندڕه‌واکان ببێته‌وه‌و بیان شکێنێ.
(ئه‌وه‌ی ئه‌م تاوڵه‌یه له‌ژێر ده‌ستی مندا ده‌ردێنێ، ناوده‌می پڕ ئه‌که‌م له‌فیشه‌ك، من له‌گه‌ڵ خوله چه‌خماخه‌م ، ئه‌گه‌ر ئازانن بچن له‌گه‌ڵ خۆیدا قسه‌بکه‌ن) که‌مال. له‌شانۆگه‌ری خوله چه‌خماخه.
کاك عه‌لی بۆ موچه‌که‌ی کاك نه‌وشیروان، هاتوه‌و مه‌لا به‌ختیاری کردوه به‌سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌کانی، ئه‌ڵێ ،ئه‌گه‌ر شکێکتان له‌م زانیاریه هه‌یه ، بچن له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیاردا قسه بکه‌ن و له‌و بپرسن. به‌خوا جوانه،کێ، مه‌لا به‌ختیار،که‌س نه‌ما بچن پرسیار‌و سۆراغی زانیاریه‌کی لێ بکه‌ن، ئه‌م نه‌بێ، کاکی به‌ڕێز تۆ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ڕیسه‌که‌ی خۆت کرده‌وه به‌خوری، ئاخر نازانی ، مه‌لا به‌ختیار که‌ڵکی هیچ ئاوه‌یانیه‌کی پێوه نیه‌و کێ حساب بۆ قسه‌و گفتوگۆکانی ئه‌و ئه‌کا؟ ڕه‌نگه پرسیاریشم لێ بکه‌ی وبڵێ ،ئینجا بۆ نا؟ چونکه ئه‌بێ باش بزانی که قسه له‌شێت ومه‌لا به‌ختیار ناگیرێ.
کاك عه‌لی پرسیاری بودجه‌و مه‌سروفاتی ده‌زگای ووشه و کاك نه‌وشیروان ئه‌کاو ئه‌ڵێ، تانه‌زانم بودجه‌و داهات وده‌رچووی چه‌نده ، بڕوا به‌کاك نه‌وشیروان ناکه‌م . پێشه‌کی له‌پرسیارێکی کاك جه‌زادا ، داوای ئه‌وه‌ت لێکراوه ئایا چه‌ند وه‌رئه‌گری وله‌کوێ و به‌دۆلار وه‌یان به یۆرۆ، که‌چی وه‌ڵامت نه‌داوه‌ته‌وه، ئه‌مه له‌کاتێکدا به‌قسه‌ی خۆت تۆ مرۆڤێکی ساده‌و ساکاری ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ی له‌مه‌ڕ ئێمه‌ی، ئه‌ی چۆن ئه‌و مافه به‌خۆت ئه‌ده‌ی پرسیار‌و گومان لای که‌سانی تر دروست بکه‌یت و له‌مووچه‌ی ئه‌وان بپرسیت؟ ئه‌مه نه‌ك هه‌ر بانێکه‌و دوو هه‌وا، به‌ڵکه دوو فاقیشه. گه‌ر تۆ بزانێ مووچه‌ی کاك نه‌وشیروان ئه‌وه‌نده دۆلاره له‌مانگێکدا، وه‌یان چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رۆکی هیندستانه، که‌واته چ پێوست ئه‌کا کاك نه‌وشیروان بۆت شی بکاته‌وه، چی له‌و پاره‌یه ئه‌کا، تۆ کاتێ پرسیار‌و گومان له سه‌روه‌تی یه‌کێ ئه‌که‌ی که‌نه‌زانرێ له‌کوێوه وه‌ریئه‌گرێت وبڕه‌که‌شی چه‌نده، ماده‌مه‌کی ئه‌زانی که مووچه‌ی کاك نه‌وشیروان ئه‌وه‌نده هه‌زار دۆلاره، که‌واته گه‌لێ باشه، لێ ئایا ئه‌زانی داهاتی (نه‌ك مووچه‌ی) تاڵه‌بانی و به‌رزانی چه‌نده؟، وه‌یان گریمان ئه‌و قسه‌ی تۆ ئه‌که‌یت سه‌باره‌ت به‌و چه‌ند هه‌زاره‌ی کاك نه‌وشیروان و تۆ به‌زۆری ئه‌زانی، ئه‌مه له‌کاتێکدا ئه‌م پاره‌یه زۆربه‌ی بۆ ده‌زگای ووشه ئه‌چێ ، که‌ئه‌مڕۆ بۆته جێ نززگاو هیوای گه‌له‌که‌مان و جگه له‌مه‌سروفاتی ماڵ ومناڵ ومیوانداری خۆی، ڕه‌نگه جیاوازیه‌که‌ی بچێ بۆ مه‌سروفاتی کوڕه‌که‌ی که‌خه‌ریکی خوێندنه له‌ئه‌مریکا، که‌ئه‌مه‌ش کارێکی گه‌لێ باشه‌و کادیرێك بۆ میله‌ته‌که‌مان زیاتر ئه‌که‌ین، لێ هه‌مان پرسیار‌و گومان له تاڵه‌بانی وبارزانی کوڕیان هه‌یه و نه‌که‌س ئه‌زانێ چه‌ند وه‌رئه‌گرن ونه‌که‌سیش ئه‌زانێ چه‌ند سه‌رف ئه‌که‌ن، له‌هه‌مان کاتیش‌دا نه‌چوونه‌ته ئه‌و زانکۆیانه‌و ته‌نها خۆیان به‌کاری بازرگانی وشتی تره‌وه خه‌ریك کردوه. ڕه‌نگه گه‌نده‌ڵی ئه‌وه‌نده‌ی له‌پاره‌ی مفت و ووشه‌که‌و و گرێبه‌ستی نهێنیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێ، هیچ ئه‌وه‌نده‌ش له مووچه‌وه سه‌رچاوه ناگرێ، واته ماده‌مه‌کی کاك نه‌وشیروان ته‌نها مووچه‌ی هه‌یه ، که‌واته زۆر ئاسانه بزانین شیکاریه‌کی ماتماتیکیانه‌ی بۆ بکه‌ین له‌چۆنێتی سه‌رفکردنی وکۆکردنه‌وه‌یدا.
پاشان نه‌مان بینی ڕۆژێ، پرسیار‌و گومان له خانه‌واده‌که‌ی سه‌رۆکی ته‌زویردا بکه‌یت وبزانی ئایا بۆچی خانه‌واده‌که‌ی مه‌سعود 60000 هه‌زار شه‌هیدانه وه‌رئه‌گرێ، که نه‌مان بینی له‌نزیکه‌وه خۆت له‌قه‌ره‌ی ئه‌وه بده‌ی که‌کوڕه‌که‌ی مه‌سعود له‌ئه‌مریکا ، مانگانه‌ی چه‌نده‌و له‌سه‌ر حسابی کێ ئه‌له‌وه‌ڕێ؟
پاشان کاك عه‌لی دێت و به‌ئاره‌زووی خۆی خه‌ڵکی له‌یبڵ ئه‌کاو هه‌ر چۆنێ بیه‌وێ سه‌رو له‌زگه‌ی جۆنسن له‌ناوچه‌وانی ئه‌دا،بێ ئه‌وه‌ی خۆیمان پێ بناسێنێ وپێمان بڵێ گه‌ر لیبڕاڵ نیم ئه‌ی ئایا چیه؟، نازانم بۆ به‌پیتی(د) په‌ست ئه‌بێ، کاکه گیان خۆ هه‌موو که‌س ئه‌رسه‌لان بایز و نێچیره‌ڤان بارزانی نیه ، چووبن (د) به‌زۆری زۆرداری وبه‌زه‌بری پاره پێش ناوه‌کانی خۆیان خستبێ، ڕه‌نگه تۆ شکت له‌هه‌موو ئه‌وانه هه‌بێ که(د)هه‌یه، پاشان لیبڕاڵ و هه‌رچیه‌کی تریش ،مافی خۆیانه چ داواکاریه‌ك ئه‌که‌ن وه‌یان چ بۆچوونێکیان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌هی تر، ڕه‌نگه من پێم وانه‌بێ کوردستان پۆست ده‌رگای به‌ڕووی که‌سدا دابخا‌و سانسۆر بخاته سه‌ر که‌س، لێ میدیای سه‌ربه‌ست گه‌لێ پیوسته‌و خوێنه‌ریش سه‌ر پشك بکرێ باشتره خۆی به‌بۆچوونی خۆی بڕیار بدا، کام له‌بابه‌ته‌کان جێی سه‌رنجی ئه‌ون و کامیان به‌پێچه‌وانه‌وه. وه‌ئه‌م پێشنیاره‌ی کاك جه‌زا بۆ کوردستان پۆست ته‌نها(پێشنیاره) نه‌ك (فتوا)،وه گه‌ر باوه‌ڕت به‌وه بێ که کاك جه‌زا لیبڕاڵه ئه‌وه باشتره (فتوا)له‌گه‌ڵ ئیخوان وموسلمین به‌کاربێ ، نه‌ك خه‌لكانی تر. تکایه ڕه‌چاوی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌و تێرمنۆلۆژیانه بکه که‌به‌کاریان دێنێت.
کاك عه‌لی پێی وایه ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان داوه به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ، ته‌نها ده‌نگیان به‌ڕابردوو وئێستای کاك نه‌وشیروان داوه، نه‌وه‌ك پرۆژه وئایدۆلۆژیاکه‌ی، پێشه‌کی ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌و به‌یت وبالۆره‌یه‌یه که‌ده‌سه‌ڵات ئاماژه‌ی پێ ئه‌داو له‌پرژه‌و به‌رنامه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که‌م ئه‌که‌نه‌وه، گه‌نجێکی دوای ڕاپه‌رین چی له‌سه‌ر ڕابردوو و ئێستای کاك نه‌وشیروان ئه‌زانێ، جگه له‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی ده‌سه‌ڵات وبه‌رنه‌مه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، کابانێکی ماڵ چی داوه به‌سه‌ر ڕابردوو وئێستای کاك نه‌وشیروان ، گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێ که‌به‌رنامه‌که‌ی ئه‌و گه‌ر سه‌رکه‌وتن بێنێ ئه‌وا کار بۆ بڕینی مووچه‌یه‌ك ئه‌دا بۆی به‌رنبه‌ر ئه‌و کاره خۆبه‌خشه‌ی ئه‌یکا ، که‌ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیتی وپارتی ڕێگرن وئه‌م بڕیاره به‌شایسته نازانن و ئه‌یانه‌وێ ئه‌و کابانانه هه‌ر وه‌ك خزمه‌تکار لای خۆیان بهێڵنه‌وه، کاکی خۆم لیستی گۆڕان وه‌یان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێوستی به‌ئایدۆلۆژیا نیه، خۆ مه‌گه‌ر نه‌زانی ئه‌مان پارت وڕێکخراوو نین، پاشان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی گۆڕان ئاوێته‌ی ئه‌م پاڵپشتیه به‌رفراوانه‌ی گۆڕانن، باشه ئه‌وانه‌ی له تاراوگه ئه‌ژین، نه‌گوێ ئه‌ده‌نه ڕابردوو وه‌یان داهاتووی که‌س، به‌ڵکه ته‌نها سه‌یری ڕیکۆردی ده‌سه‌ڵات ئه‌که‌ن وسه‌یر ئه‌که‌ن له‌و ماوه‌ی 18 ساڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیان هچیان بۆ که‌س نه‌کردوه‌و هانی خزم وکه‌سانی خۆیان ئه‌ده‌ن که ده‌نگ بده‌ن به گۆڕان. ئه‌وه‌نده‌ی ته‌قه‌ی خۆشی وناخۆشی له‌کاك نه‌وشیروان وگۆڕان ئه‌که‌ن، جگه له‌وه‌ی ناتوانن له‌پرۆسه‌ی گۆڕان خاو‌و هێواش بکه‌نه‌وه، به‌ڵکه نه‌وه‌ی نوێ هه‌نگاوی گه‌وره‌تر به‌سه‌ریاندا دێنێ وئاماده نیه گێڕی گۆڕان بخاته‌وه سه‌ر به‌گ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست