کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نیۆرك تایمز: عێراقییه‌كان روویان له‌ ئێران‌و پشتیان له‌ ئه‌مریكا كرد

Saturday, 03/04/2010, 12:00


رۆژنامه‌ی‌ نیۆرك تایمزی‌ ئه‌مریكی‌ نوسیویه‌تی‌، له‌كاتێكدا هێشتا ئه‌و مه‌ره‌كه‌به‌ وشكنه‌بووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان پێنووسراوه‌ته‌وه‌ـ، سێ كوتله‌ له‌ چوار هاوپه‌یمانییه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی‌ عێراق، روویان له‌ ئێران كردو كه‌سیان سه‌ردانی‌ باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا نه‌كردووه‌ له‌ به‌غدا.

به‌ چه‌ند سه‌عاتێك پێش ئاشكراكردنی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی‌ عێراق، هه‌ریه‌كه‌ له‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ و نێچیرڤان بارزانی‌ له‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان‌و عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ ئیتیلافی نیشتیمانی‌، روویان له‌ ئێران كرد، به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌شدایكردن له‌ ئاهه‌نگی‌ نه‌ورۆز. هاوكات نوری مالكیش وه‌فدێكی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسای بۆ هه‌مان مه‌به‌ست نارده‌ تاران.
هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار کوردستان به‌ته‌واوی چاره‌نووسی خۆیان به‌ رژێمی ویران گرێداوه‌ ، به‌ جۆرێک ناتوانن به‌ بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران هیچ هه‌نگاویکی سه‌ربه‌خۆ بنێن.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: لڤین پرێس

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە