کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


پەكەكە لە نێوان قوربانى و جەلاددا

Thursday, 04/04/2013, 12:00







ئایا سیاسەتى مافیاكانى ئەتاتورك و چەواشەكارەكان ئێستاى ئەردوگان و نا ئەقلانى بونى (ئەرگە نەكۆن) بونەتە هۆى دروست بونى دڵە پڕ لە قینەكان و پێكهێنانى توخمى جەلاد بەرامبەر شۆڕشگێرەكانى پەكەكە ..؟ ئەى كامیان قوربانین ..؟ ئایا قەندیل جێگاو شوێنى گەریلا و ماف خوراوان و بەرگریكارانە لە دۆسیەى نەتەوەیەك و ئاماژەدانە بە هەبونى كورد و دان نان بە نەتەوەیى بونیدا ..؟ ئایا قوربانیەكان لێرەوە سەر هەڵ دەدەن یان هۆیەكە لە زیندانە ئاخێنراوەكانى توركیا و ڕۆژانە جەلادەكانیان بە كارن لە لێدان و شێواندنى جەستەى مرۆڤەكان ..؟ ئایا كامیان لە دوو توێ ى قوربانى و جەلادبوندان ..؟ ئایا جەلادیش خۆى بە خاوەن ماف دەزانێ و قوربانیش بە تاوانبار ...؟ ئایا كامڵ نەبونى هزر ئەچێتە نێو دەستەواژەى جەلاد بونەوە ..؟ ئایا جەلاد خۆى قوربانى دەستى ڕژێمە خوێن ڕێژو دكتاتۆرەكان نیە ..؟ ئایا قوربانى بە چ پێوەرێك قوربانیە و مەرجى جەلاد بون چیە ...؟.
ئایا پەكەكە گەریلاى پەروەردەكردوە بۆ قوربانى دان یان جەلاد بون ..؟ ئایا پارتێكى شۆڕشگێڕى وەك پەكەكە ئەتوانێ ببێ بە پێشەوا لە جەلاد بوندا یان خۆى كوشتەى دەستى قوربانى دانە ..؟ ئایا لە نێوان سەروەرى یاسا و خراپ بەكارهێنانى یاسادا جەلاد بوون و قوربانى دانى تێدایە یان لە نێوان دەوڵەت و پارتێكى شۆڕشگێڕدا (یەقینە هەبونى قوربانى و جەلاد).. یان بۆ ماوەیى و دروستكراوە لە نێوانیاندا ..؟ ئایا گەریلایەك سەربازێكى توركى دەگرێت و دەیكوژێ جەلاد بونى تێدایە یان ناوى بەرگرى كردنە لە نەتەوەیەك و تۆڵەیە و قوربانیەكە ون ..؟ ئایا ڕاكێشانى گەریلایەك بە زیندویى بە دواى سەیارەى میتى توركیدا ئەمیشیان پیادە بونى ئەركێكى سەربازیە یان تۆڵەیە ئاوێتە بووە لە نێوان قوربانى و جەلاددا ..؟
لێرەدا دەمانەوێت كەمێك تیشك بخەینە سەر جیاوازى نێوان قوربانى و جەلاد , لە ئێستادا لە وڵاتە دكتاتۆرەكانى جیهاندا جەلاد هیچ جۆرە مرۆڤایەتیەكیان تێدا نەهێشتوە و خاڵیان كردوەتەوە لە مرۆڤ بوون ئەوسا دەتوانن هەستن بەو كردارە قێزونانەى كە پێ ى دەسپێرن .... قوربانیش هیچ جۆرە ئاسانكاریەكیان بۆ نەهێشتوەتەوە تا بتوانن وەك مرۆڤ مامەڵە بە بونى خۆیەوە بكات و داكۆكى لە مافەكانى خۆى بكات ئەو جا بۆ دروستكردنى پەیكەرێكى دڕندە و بێ هۆش و بێ هەست دەبێت كەرەستەكانى دروست كرا بێت لە قین و ڕەش بینى تەواوى كارە نامرۆڤایەتیەكان لە ناخیدا ئاماژەدانە بە جەلادبون بۆ تۆڵە سەندنەوەى وون بوونى خۆى لە كەسیەتیەكى تردا مۆمیاكراو بە تاوان و لێدان و كوشتن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە