بەڕێزسەرۆكى هەرێم چیترسوكایەتیەكانى سالارخدرى سەرۆكى ئەنجومەنى شارەوانى هەولێرقبوڵمەكەن
Friday, 18/12/2009, 12:00
بەڕێزجەنابى سەرۆكى هەرێمى كوردستان بەردەوام جەنابتان لەوتەكانى خۆتان باس لەكاركردن بەیاسالەدام ودەزگاكانى حكومەتى كوردستان دەكەن وهەمیشەدەڵێن خۆزگەدەخوازین گەندەڵیەكان وەك خۆى دەگاتەدەستمان،لەسەرووتەكانى جەنابتان چەندبەڵگەیەك دەخەمەبەردیدى بەڕێزتان وخوێنەرانى خۆشەویست لەسەرسالارخدرى سەرۆكى ئەجومەنى شارەوانى هەولێر كەچۆن ڕۆژانەلەبەرچاوى خەڵك سوكایەتى بەخەڵكى هەولێروشەهیدان وكەسانى تردەكات.
بەڕێزجەنابى سەرۆكى هەرێمى كوردستان منبش وەك سەرجەم دانیشتوانى هەولێربەمافى خۆم زانى لەڕێگاى كاروبارى یاسایی ببمەخاوەنى پارچەیەك زەوى بەشێوەى گرێبەستى بەمەبەستى دانانى سوپەرماركێت لەشارى هەولێر،كارەكانم ئەنجامدا تاگەیشتەلاى ئەنجومەنى شارەوانى هەولێر كەگوایەڕەزامەندى ئەوانى دەوێت منیش چاوەڕوانى بڕیارى ئەوان بووم لەوكاتەى من خەریكى كاروبارەكانى خۆم بووم2كەسى تریش بەهەمان مەبەست خەریك بوون،واتاهەرسێ فایل بەیەكەوەچووە ئەنجومەن دواى ئەوەى ئەنجومەن كۆبۆوە بڕیارلەسەركارى هەردووبرادەرەكەدرابووتەنها ڕفزبۆمن هاتبوو كاتێكیش چوومەلاى سالارخدرى سەرۆكى ئەنجومەنى شارەوانى پێم گووت بەڕێزبۆچى بەتەنهابۆمن ڕەزامەندنەبوون گووتى كارەكەى تۆناكرێت گووتم باشەدەكرێت بزانین بۆچى؟گووتى قسەى ناوێت ناكرێت وتەواوزۆرلەسەرى مەڕۆفەرمووبڕۆدەرەوە!!منبش گووتم بەڕاستى ئەمەڕەفتارى بەرپرسێك نى یى لەبەرچاوى خەڵك زۆرئیهانەى كردم منیش گووتم لاى سەرۆكایەتى هەرێم وپارێزگاى هەولێرشكایەت دەكەم،وەك هێسترنەڕاندى گووتى بابى تۆش وپارێزگارەكەت بچنەلاى مسعودبارزانى ناخوات ئەوان سوپاست دەكەن ژمارەى زەویەكەیان پێبڵێى تاكوفەرهوودى بكەن من بەئەنقەست ئەم كارەم نەكردچونكەدەزانم ئێوەهەمووتان لەدژى لقى دووكاردەكەن،گووتى دەبێت هەمووتان ئیجباربكەم حزب ولقى دووبكەنەسەروەرى خۆتان نەك خەڵكانى تر،منیش گووتم ئەگەرئەم كارەبمكاتەسەركردەنامەوێت زەویەكەوپارتیش پیرۆزى خۆت بێت هەركەلەم شوێنەى سالارى دەڵاڵ هاتمەدەرەوەبڕیارم داهەتاكوپێم بكرێت نەیەڵم كەسەكانم بیرلەپارتى بوون بكەنەوە،بەڵام چونكەبەڕێزتان لەسەرپارتى وئەم ناپیاوانەناژمێرین بۆیەئەم ڕوون كردنەوەیەمان بۆبەڕێزتان بەباش بینى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست