ئه‌و کچه منداڵه‌ی مه‌لا به‌ختیار بۆ کوشتنی د. ڕۆژ ناردبووی پاراستن له ناوی برد
Saturday, 13/06/2009, 12:00
مەلا بەختیار ئەو مرۆڤە ناته‌ندروسته‌یه، ئاماده‌یه هەرچی کارێک بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی و به‌جێهێنانی خواسته‌کانی خۆی په‌نابه‌رێته به‌ر هه‌موو کارێکی نامرۆڤانه،به‌لایه‌وه ئاساییە زۆر که‌س بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بکاته خۆراکی مهرامهکانیی دواجاریش لێی نه‌پرسێته‌وه. ئه‌م کابرایه ده‌میش له دیموکراتیی و مه‌ده‌نییه‌ت ده‌دات، پێی وایه تاکه فه‌یله‌سوفی ناو یه‌کێتییه، لێ جگه له نه‌زانێکی زمان درێژ هیچی تر نییه، با ئێمه نمونه‌یه‌کی بچوک له سه‌ر ئه‌و کچه بۆ بهێنینه‌وه که مه‌لا به‌ختیار کردی به خۆراکی ده‌زگای پاراستن و تا ئیستاش لێی نه‌پرسیوه‌ته‌وه، کاره‌ساتێک که قوربانییه‌که‌ی کچێکی منداڵه هه‌ست و ده‌روونی هه‌موو مرۆڤێک ده‌جووڵێنێت. هه‌واڵێک له‌م چه‌ند رۆژانه‌دا که ده‌ست کوردستانپۆست که‌وتووه، وای ڕاگه‌یاند ئه‌و کچه له ناو براوه و نه‌ماوه، به‌ڵام با جارێ له سه‌ره‌تاوه ڕووداوه‌که بگێڕینه‌وه:
شلێر ئەمین کچێکی ته‌مه‌ن 13 ساڵ ژیکه‌ڵه و جوان، مه‌لا به‌ختیار له خشته‌ی ده‌بات و قایش بەندێكی مینچێنراوی لێ ئەبەستێ، تا بچێته لای دکتۆر ڕۆژ نوری شاوه‌یس خۆی بته‌قێنێته‌وه.
ساڵی 1997 مەلا بەختیار شلێر لە گەڵ باندێك ڕەوانەی هەولێر ئەكا بە تی ئێن تی. بەڵام چونكە شلێر مناڵ بوو لە مردن ئەترسا و حەزی بەژیان ئەكرد بە تێر و تەسەلی بۆیان باس ئەكا مەسەلەكە چۆن بووە و چۆن نەبووە. دکتۆر ڕۆژ و پارتیش لە جیاتی خەڵاتكردنی ئەم كچە زوڵم لێكراوە هەڵئەسن بە زیندانی كردنێكی بێ مەحكەمە تا ساڵی 2003 كە بە تۆمەتی تەقاندنەوەی بارەگای حیزبی و شتی وا داوەری دادگا گەندەڵەكەی ژێر دەستی پارتی بە چەند ساڵێك حوكمی زیندانی بۆ ئەم كچە ئەبڕێتەوە. هەر چەندە شلێر ئەمین حوكمەكەی تەواو بوە بە پێی بڕیاری دادگا چونكە لە ساڵی 1997 وە زیندانیە، بەڵام تا ساڵی 2007 هەر لە زیندانێكی ژنانی هەولێر مردنێكی هێواشی ئەبردە سەر، تا ئەو كاتەی ڕۆژنامەی میدیا ئەم مەسەلەی لە پشت هەفت پەردەی تاریكیەوە ئاشكرا كرد. بەڵام لە ساڵی 2007 تا ئێستا كەس نازانێ ئەم كچە چی بەسەر هاتووە، ئه‌وسا كە تەمەنی تەنها 13 ساڵان بوو. لێ ئه‌مڕۆ ئه‌و هه‌واڵه‌ی ده‌ست کوردستانپۆست که‌وتووه و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی ترمان ده‌ست نه‌که‌وت بۆمان ده‌مڕاست بکاته‌وه، به‌تایبه‌تیی بۆ ئاشکرانه‌بوونی که‌سایه‌تیی پهیامنیرهکهمان له هه‌ولێر نه‌توانرا به‌دواداچوونی له سه‌ر بکه‌ین، چونکه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه، کچه‌که له لایه‌ن ئاسایشه‌وه له ناو براوه و ساڵێک ده‌بێت کوژراوه، بۆچی ئه‌مه‌شیان کردووه، به‌ڵێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و ساڵانه‌دا ئازاریی ده‌روونی زۆری ئه‌و کچه دراوه، ته‌نانه‌ت وه‌ک خۆراکیش بۆ دامرکانه‌وه‌ی ئاڵۆشی به‌رپرسه‌کان به‌کار هێنراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش له سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، به‌تایبه‌تیی له سه‌ر مه‌سرور بارزانی نه‌که‌وێت، که چۆن ئه‌و هه‌موو ساڵانه مامه‌له‌ی کچێکی منداڵیان به‌و شێوه‌یه کردووه، به باشیان زانیوه، له ناوی به‌رن.
ئەم كچە هەتیوە، تەنها باوکێکی پیر و خوشكێکی هەیە، ئەویش مێردی کردووه چه‌ندین ساڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، لە ترسی تۆمەتی تیرۆر خۆیان لە شلێر بێ بەری كردووە .
ئێمه ناتوانین هه‌واڵی تێداچوونی ئه‌و کچه بسه‌لمێنین، لێ داواکارین ده‌زگای پاراستن، له‌م باره‌یه‌وه ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بده‌ن، ده‌نا ئێمه ناچار ده‌بین ئه‌م هه‌واڵه، به به‌ڵگه‌ی ته‌واوه‌تییه‌وه بده‌ینه ده‌ست ڕێکخراوه مرۆڤدۆست و لایه‌نه سیاسییه‌کانی جیهان، به‌تایبه‌تیی کۆشکی سپی، چونکه ئه‌وان په‌یمانیان پێداوین هێڵێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ کوردستانپۆستدا بکه‌نه‌وه و به‌دواداچوون له سه‌ر هه‌واڵه‌کانی ئێمه بکه‌ن، هه‌روه‌ها ئێمە لە كاتێكدا ئەم تاوانە مەحكوم و ڕیسوا دەكەین، دۆسیەی ئەم مناڵه زوڵم لێكراوەش دەخەینە بەر دەست دادگای نێو دەوڵەتی و ڕێكخراوە مەدەنیەكانی جیهان و هەر لە ئێستاوە كەمپینێكی سەرتاسەریی بەڕێوە دەبەین بۆ ئیمزا كۆكردنەوە و سۆراخکردنی شلێر ئەمین و ئاشكرا كردنی ئەم تاوانە بۆ ڕای گشتی، که چۆن ئەم منداڵە 13 ساڵەیه لە ژێر ئەشكەنجە و ئازار و نا عەدالەتی بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاری بارزانیی و تاله‌بانییدا تووشی ئه‌و کاره‌ساته بووه.
بۆ زانیاریی تەواو دەربارەی چۆن مەلا بەختیاری دیموكراسی و مه‌ده‌نیی! شلێری بە بۆمبی (تی ئێن تی) ناردە هەولێر.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی کاره‌ساتیی زیندانییکردنه‌که‌ی شلێر كلیكی ئەم لینکه‌ی خواره‌وه بكە:
http://kurdistanpost.info/pdf_filer/mala_baxtyar_shiler.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست