خاڵه.....
Friday, 14/03/2014, 12:00
1817 بینراوە
خاڵه .. چیه ئه‌و قه‌ده‌ره‌ی تۆی خستۆته ئه‌م ژیانه
له ووڵاتی زێڕی ره‌شا ، ڕۆحت ئامبازی سوتانه
ده‌ستی پیرۆزت به سه‌ری مه‌ئیوسته‌وه ، گرێداوه
خاڵه.. دڵی ڕه‌قی گه‌ردون ، هیچی بۆ تۆ پێنه‌ماوه
کێ خوڵقانی ئه‌م دۆزه‌ی تۆ ، چه‌مینی پشت و قامه‌تت
به‌م ته‌مه‌نه کێ گوێ بدات ، به عیززه‌ت و که‌رامه‌تت
خۆ ، خالقیش له قورئانا به سۆزی پیرانا ده‌ڵێ
ئه‌ی بۆچی له‌م دۆزه‌ی تۆیا ، له‌بزی قودره‌تی ناجوڵێ
له‌و نیشتیمانه که‌ساسه‌م ، به‌های هه‌موو شت گرانه
خاڵه ... ئه‌وه‌ی که هه‌رزان بێ ، ته‌نها نرخی مرۆکانه