کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی و گروپی 17 شوبات سه‌ردانی په‌رله‌مانی سویدیان کرد

Friday, 08/04/2011, 12:00


ڕۆژی 6ی ئه‌پریلی 2011 ئاسۆ کمال ئه‌ندامی لیژنه‌ی هاوئاهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی و هه‌ڵاڵه‌ رافع ئه‌ندامی گروپی 17 شوبات سه‌ردانی په‌رله‌مانی سویدیان کرد. له‌م سه‌ردانه‌دا حزبی سه‌وز (بودیل کێبالوس به‌رپرسی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی حیزبی ژینگه‌ جه‌بار ئه‌مین په‌رله‌مانتاری حیزبی سه‌وز) و (فرێدریک مالم) به‌رپرسی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی حزبی گه‌ل وه‌ک حیزبی ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسی کۆمیته‌ی سویدی کوردی ناو په‌رله‌مانی سوید) وه‌ (ئامینه‌ی کاکه‌باوه‌ له‌لایه‌ن حزبی چه‌پیی سوید) یان بینی.
له‌م دیدارانه‌دا باس له‌ خواسته‌کانی خۆپیشانده‌ران و پیویستی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی حکومه‌ت و په‌رله‌مان و حزبه‌کانی ده‌وڵه‌تی سوید به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ریم کرا.داوایان لێکرا نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی سه‌باره‌ت ‌به‌کوشتن و گرتنی خۆپیشانده‌ران بنێرن بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی و له‌سوید بانگێشتی نوێنه‌رانی یه‌کێتی و پارتی بکه‌ن. نوێنه‌رانی ئه‌م حیزبانه‌ ڕایانگه‌یاند که‌ 
سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ ئازادی ڕاده‌ربرین و مافه‌کانی مرۆڤ نایه‌ته‌وه‌و لێیان قبوڵ ناکرێ و له‌ڕێگای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و وه‌زاره‌تی گه‌شه‌پێدانه‌وه‌ فشاری سیاسی و ئابوری بخرێته‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم.
هه‌فته‌ی داهاتوش له‌گه‌ڵ حزبی مۆدیراتی ده‌سه‌ڵاتدار له‌سه‌ر ئه‌م خواستانه‌ کۆبونه‌وه‌ ده‌کرێ و به‌رده‌وام ده‌بین له‌ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی نیوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان وه‌ له‌ هه‌مانکاتدا ناره‌زایه‌تیه‌کانی ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ده‌ره‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان له‌ سوید درێژه‌ پیده‌ده‌ین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە