بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


با منیش لەسەر سەفەرەکەی نەوشیران دوو قسە بکەم!

Saturday, 07/07/2012, 12:00


سەفەرەکەی نەوشیروان مستەفا بۆتە قسەو باسی گەلێک لە نوسەرو سایتەکان، دەشڵین بنەماڵەی بارزانی نیگەرانن، زۆرینە لەسەر ئەوە کۆکین، مادام بنەماڵەی پارتی نیگەرانن لەسەفەرەکەی کاک نەوشیراون، کەواتە قەیناکە هەرچیەکی ووتبێ یان کردبێ، بەڵام من پێچەوانەی ئەوانە دەڵیم سەردانەکەی کاک نەوشیروان نابێ بەبێ ڕەخنەو هەڵویستە تێپەڕ ببێت..
گۆڕان وەک بزوتنەوەیەکی جەماوەری ناڕازیی لەم دەسەڵاتە بنەماڵەیی و کلاسیکەی چەندین ساڵە، خەڵکی کوردستان چاوەڕێی کاری باشترو هەڵوێستی جیدی تریان لێ دەکات. لێ کاتێ ئەوە ناکەن، خەڵکیش ناحەقیان نیە بە چاوێکی تروە لەم بزوتنەوەیە بڕوانن، لەتوڕەیی و بێزاریدا، ناحەقیان ناگرم کە دەیان هێننە ڕیزی یەکێتی و پارتی..
سەرەتا دەبێ بپرسین کە نەوشیروان کاری بەم سەردانە چیە؟
جمهوری ئیسلامی وەک ڕژێمێکی دژە دیموکراسی و داگیرکەری پارچەیەکی کوردستان و مێژوویەکی ڕەش بۆ تەواوی مرۆڤایەتی بەجێی ئەوەی سەردانی بکرێت، دەبێت دژ بە سایسەتەکانی بوستیەوە بەهەر شیووەیەک کە بۆت دەکرێت..
ئەگەر بەحەق گۆڕان بزوتەنەوەیەکی جەماوەریەو حیزبێکی کلاسیکی ناوچەکە نیە، دەبوایە ئەم سەردانەی ڕەت بکردایەوە، چونکە جەماوەری خەڵکی کوردستان کارێک و قازانجێکیان لە سەرو سەودایە دەست ناکەوێت..
نەوشیروان مستەفا هیچ نەبا لەبەر دو هۆکار ئەم داوەتەی ڕەت بکردایەوە!
یەکەم: چەندین ساڵە تۆپبخانەکانی ئیران شەلم کوێرم ناپارێزم کوردستانی باشور تۆپباران دەکەن، چەندین جاریش سنوری هەرێمیان بەزاندوە...هەرچەندە هەر لەسەرەتای دروست بوونی گٶرانەوە، گۆڕان نەیتوانیوە بچوکترین هەڵوێست بنوێنێ دەربارەی تۆپبارانەکەی ئێران، کەچەندین جار زیانی ماڵی و گیانی هاوڵاتیانی لێ کەوتۆتەوە جگە لە ئاوارە بوونی سەدان خیزان و چۆڵ بوونی دەیان گوند...
دووەم: ڕۆژانە جمهوری ئیسلامی دەیان تێکوشەری کورد و تەنانەت چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی ڕاپێچی زیندانەکان دەکات، بەپێی ئامارێکی نا ڕەسمی دەڵێن لەهەر خولەکێک لە ئێران کەسێک لەسێدارە دەدرێت، کە بەشێکی بەرچاویان ڕۆڵەکانی کوردن..جگە لەوەی هەر ئیستا دەیان چالاکوان و سیاسی کورد چاوڕێی پەتی سێدارەی ئاخوندەکانی ئێرانن..نموونەی زیندووش ..مانگرتنی ٤٠ ڕۆژەی کەبودوەند..کە تەواوی ناوەندە جیهانیەکانی هێناوەتە دەنگ!
بۆ ئەوەی زۆر لەباسەکەمان دوور نەکەوێنەوە، نموونەیەکی سەردانی تاڵەبانیتان بۆ باس دەکەم..لەگەرمەی لە سێدارە دانی کۆمەڵێک هاوڵاتی کوردا، تاڵەبانی سەردانی تارانی کرد. خۆی داوای کردبوو یان داوایان کردبوو، گرنگ نیە، بەڵام جەلالیەکان کەوتنە بانگەشەی ئەوەی کە گوایە تاڵەبانی بۆ وەستاندنی حوکمی سێدارەی ئەم کوردانە سەردانی تارانی کردووە..
منیش بەباتێک وەڵامم دانەوە، ووتم ئەگەر تاڵەبانی بۆ ئەو کارە خێرە چوو بێت، ئەوا من ئامادەم نەک هەر ببمە ئەندامی یەکێتی بەڵکوو ببمە جەلالیەکی عەیار ٢٤.دوای بڵاو بوونەوەی بابەتەکەملە کوردستانپۆست دۆستێکم پرسی ناترسی تاڵەبانی کارێکی ئاوا بکات، ئەدی تۆ وەڵامت چی دەبێت، منیش لەوەڵامدا ووتم، من لەقسەی خۆم پەشیان نیم..دڵنیاشم تاڵەبانی بۆ ئەوە نەچووە!
دەتوانم ئیستا هەمان قسە بکەم لەمەڕ سەردانەکەی نەوشیروان..
بمانەوێت ونەمانەوێت..ئەمریکا حکومەتی بەعسی بۆ جمهوری ئیسلامی ڕوخاند،سود مەندی یەکەم دوای سەرانی پارتی و یەکێتی ئێرانە..
نەوشیراون و بزوتنەوەکەی لەسەر ئاستی ئێراق و کوردستان کەم نین، وەک هێزێکی کاریگەر لە مەیدانەکەدا هەن، مەرگی ئاغای تاڵەبانیش نزیک بۆتەوە، نێوانی پارتی و ئێرانێس تادێت بەرەو خراپی دەچێت، بۆیە ئێران پێوستی بە دۆستێکی ترە لەوناوەدا
بەڵام داخۆ ئەم دۆستە تازەو کۆنەی چۆن مامەڵە لەگەڵ پەیوەندی وڕوداوەکاندا دەکات.
نەوشیروان دەبوایە دوای گەڕانەوەی شەفافانە باسی سەردانەکەی بۆ خەڵکی کوردستان کردبا، بەلام دیارە نەبۆتە مێژوو، چونکە کاک نەوشیروان هەرچیەک دەبینی دوای چەند ساڵیک یان وەک بیروەری یان کتێبێک پێش کەشمان دەکات..
بیریشمان نەچێت..لەکاتی ڕوداوەکانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی شانۆگەریەک لەئارادا بوو، بەسەرپەرشتی ئێران، بۆ هێشتنەوەی دەسەڵاتی ڕەش و نەگریسی حوکمی هەردوو بنەماڵەی جەلال و مەسعود، گۆڕان یاریکەرێکی دۆڕاو بوو ،پێش ئەم هەوڵەی جمهوری ئیسلامی پشتی لەشەقام کرد، یاخود باشترین بڵێن پەیامی گۆڕان، لە بنەڕتدا هەڵەیە، ئەوان نایانەوێ ئەم دەسەڵاتە بگۆڕن، بەڵکو دەیانەوێت چاکی بکەن، جوانی بکەن. بەڵام بۆیان ناکرێت، گۆڕان لە نێوان گۆڕین و جوان کردندا، ڕێبوارێکی ڕێگا وێڵە..
تێبینی زۆرکەس لەسەر ئەم تەوەرە قسەیان کرد، بەڵام من دوو بابەت بەنمونە دێنمەوە کەتا ڕادەیەک دژ بەیەکن، بابەتی یەکەم هی نوسەر تەها ڕەوفە
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=cf59822f
بابەتی دووەم هی نوسەر جەزا چنگیانیە
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=1725d3ae
ئێوەی خوێنەریش ئازادن لەسەر بڕیاردان.
تێبینی.. هێشتا لە نوسینی ئەم بابەتە نەبوومەوە، سەردانەکەی ئاشتی هەورامی بۆ لای نەوشیروان، ستیاشکردنی..بۆتە قسەو باسێکی تر..کار ئاوا هەر دەبێ فریای موهاتەرەکانی گردەکە بکەوین!



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە