کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كچەكەى وشیار زێبارى بە قبوڵ خاس وەرگیرا، لە وەڵامى ئیدریس هادى

Tuesday, 29/09/2009, 12:00


ئیدریس هادى لە كەناڵى KNN باسى لەو هەوڵانە دەكرد كە گوایا بۆ نەهێشتنى قبوڵ خاس گرتوویانەتە بەر و ئەو دیاردەیان بنەبڕیان كردووە!
ئەو زۆر بێ شەرمانە لەو كەناڵەوە دەیوسیت پۆڵیشى ناشرینیەكانى خۆى بكات، ئیدریس هادى خۆى ئاسایى خەڵكى بە نەعامە سەیرە دەكات! پێى وایە خەڵكى وەك خۆى كۆیلەكراوە و بە هەمان ئاڕاستەى چەوتا گوزەر دەكەن كە خۆى پێیدا دەگوزەرێت.
تێناگەم لەم دەسەڵاتە و ئەم مەتەڵەم بۆ هەڵناهێنرێت كە چۆنە ئەو كەسەى بودەڵە و نەخۆش و سەر شۆڕ نەبێت نایگرنە خۆیان و پلە و پێگەیان نادەنێ؟! ئیدریس هادى كە دەڵێ چارەسەرى كێشەى قبوڵ خاسمان كردووە! لەبیرى چووە كە كچەكەى وشیار زێبارى و هاوڕێیەكى كچەكەى زێبرا ببورن زێبارى هەردووكیان بە ئیمزاى جەنابیان و بە قبوڵ خاس لە (هەندەسەى میعمارى) وەرگیران. دەشبێت كچەكەى زێبارى هاووڵاتى دەرەجە یەك بێت و شەفاعەت بۆ هاوڕێیەكیشى بكات، ئەى ئەو خوێندكارانەى ساڵانێك بە كرێكارى و دەسگێڕى لە كاتى پشوەكاندا خەریكى پەیداكردنى بژێوی خۆیانن و هەندێ لەوانەش بژێوى خێزانەكانیان لەسەر شانە، كە وەرناگیرێن و جۆرەها موبەڕیرى ناعەقڵانى دەهێننەوە بۆ وەرنەگرتنیان روو لە كوێ بكەن؟! لاى كێ هاووڵاتى دەرەجە یەكن؟!
بەدەر لەوەش وەك نووسەر و رۆژنامەنووس هەورامان محەممەد لە راپۆرتێكى شیكاریدا بە ناوى "ناعەدالەتى لە سەردەمى بڕنەوى دار شوشەوە تا ئێستا" باس لەوەش دەكات ئێستا حیزبەكان فێرى ئەوە بوون، كە كادیرەكانى خۆیان بە قبوڵ خاس دەئاخننە ناو كۆلیژەكان بە گشتى و بە تایبەتى كۆلێژى یاسا، ئەمەش تەنها مەبەستیانە بە شێوەیەكى یاسایى بتوانن شەرعیەت بە كارە نایاساییەكانیان بدەن، ئەو كادیرانەى تا دوێنێ چەكیان بەكار دەهێنا بۆ فەراهەمكردنى مەرامى حیزبەكەیان ئەمڕۆ بە شێوازێكى تر و لە رێى قبوڵ خاسەوە دەخرێنە بەر خوێندن و دواجار بە زەبرى شەهادەكانیان خۆڵ بكەنە چاوى كۆمەڵانى خەڵكەوە!
لەم كۆمەڵگایەى ئێمەدا خوێندنیش وەك تەواوى كایەكانى تر لە لایەن دەسەڵاتەوە قۆرخ كراوە و تەنها ئەو كەسانە دەتوانن سودمەند بن كە حیزبین، نەك ئەو گەنجانەى كە هیچ پشت و پەنایەكیان نییە تا رووى تێبكەن، ئەمە لە لایەك لە لایەكى ترەوە دەسەڵات دەیەوێت قۆرخى زانكۆكان بكات ئەمەش لە پێناو شارینەوەى شەهادە تەزویرەكانى زۆربەى كادیرەكانیان، بەوەى كە بە شەهادەیەكى تەزویرى ئۆكرانى یاخود ئێرانى و بڵێن كاتى خۆى لەگەڵ دەسكەنەى نۆككردن و رنینەوەى سێودا خوێندنیشیان لەپاڵدا كردووە و بەو شەهادە تەزویرانەوە ئیحالەى زانكۆیەكیان بكەن، تا دواجار شەهادەى كادیرەكانیان بۆ كارە نابەجێكانیان بەكار بێنن.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە