کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود عبدالخالق بۆ ڕادیۆی‌ ئه‌ڵمانیا: له‌به‌غدا دیمه‌نی‌ كورد جوان ده‌كه‌ین كه‌ تا ئێستا به‌ چاوچنۆك ناومان ڕۆیوه‌

Monday, 15/02/2010, 12:00


له‌لێدوانێكدا بۆ ڕادیۆی‌ ئه‌ڵمانیا كاندیدی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ ژماره‌ 9 ی‌ لیستی‌ گۆڕان مسعود عبدلخالق ڕایگه‌یاند: ئه‌م شه‌ش حه‌وت ساڵه‌ی‌ ڕابردوو وێنه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا زۆر ناشیرین بووه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ده‌سته‌ڵاتدارانی‌ كورد داوای‌ شتی‌ شه‌خسیان كرووو زۆر گرنگیان به‌ مه‌سه‌له‌ گرنگه‌كان نه‌داوه‌ وه‌ك: مادده‌ی‌ 140 و كێشه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان به‌ڵكو پشتگوێیان خستتوه‌و كه‌مته‌خه‌م بوون.
نوسه‌رو ڕوناكبیر مسعود عبدالخالق له‌ دڕیژه‌ی‌ لێدوانه‌كانیدا وتی‌ " گه‌ر ئێمه‌ بچینه‌ به‌غدا ئه‌وا هه‌وڵده‌ده‌ین پێگه‌ی‌ كورد زۆر به‌هێز بكه‌ینه‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی‌ له‌سه‌ر كورد ده‌درێن ڕاستیان ده‌كه‌ینه‌وه‌و سیمای‌ مه‌ردایه‌تی‌ كوردو قاره‌مانی‌ كورد زیندوو ده‌كه‌ینه‌وه‌، وه‌ سیسته‌مێكی‌ ته‌وافوقی‌ به‌هێز دروست ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار یان سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران به‌ته‌واوه‌تی‌ ببێته‌ هی‌ كورد كه‌ تاكو ئێستا ئه‌و پۆستانه‌ بۆ كورد زامن نه‌بوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە