عیماد ئه‌حمه‌د ووته‌نی! وه‌ڵامێک بۆ خاوه‌نی ئه‌م بابه‌ته(کۆنه ئاشێک)
Thursday, 26/03/2009, 12:00
1428 بینراوە
له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ خاوه‌نی ئه‌م چه‌ند دێره ، خوێنه‌ر که ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێنێته‌وه ڕه‌نگه به‌لای زۆرێکه‌وه ئاسایی بێت، به‌ڵام بۆ من و زۆرێک له هاوڕێیانی (ئالای شۆڕش) ته‌زوویه‌کی به تاسه‌یه ، له دوو توێ ی ئه‌م چه‌ند دێره‌دا چه‌ند ناوێک هاتووه که قاره‌مانی کاتی خۆی بوون و بۆ هه‌تا هه‌تایه له ده‌روونی ئێمه‌دا به قاره‌مانی ده‌مێننه‌وه.
خه‌بات و تێکۆشانی هاوڕێیانی ئاڵای شۆڕش زۆر له‌وه گه‌وره‌تره که یه‌کێک بتوانێ بۆ که‌یف و سه‌فای خۆی به کاری بێنێ ، هه‌ر چه‌ند وا ده‌رده‌که‌وێ که که‌سانێک هه‌بن له هاوڕێیانی ئالای شۆڕش ئێستا له پله و پایه و ده‌سه‌ڵات دا بن. که هه‌قی خۆیانه. ئه‌گه‌ر بۆ خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به کاربێنێ .
ئه‌م بابه‌ته‌ی من بۆ ئه‌وه نیه باس له‌و که‌سانه بکه‌م که چی ده‌که‌ن و چی ناکه‌ن؟ به‌ڵک و من ته‌نها ئه‌م چه‌ند دێره ده‌نووسم وه‌ک وه‌فا بۆ ئه‌و شسه‌هیدانه‌ی که ناویان له بابه‌ته‌که هاتووه، ئه‌گه‌ر هه‌موو که‌س لای ئاسایی بێت که خوێنی ئه‌م قاره‌مانا نه‌ی وه‌ک شه‌هیدان (کاروان، ڕێباز، نه‌به‌ز ، سه‌پان، مامی هاوار، کامه‌ران، ڕێبوارو سه‌دانی تر) بۆ ئه‌وه بوبێت که چه‌ند که‌سێک بۆ خۆ به‌رزکردنه‌وه‌و ده‌سه‌ڵات به‌کاری بێنن ، ئه‌وه لای هاڕێیانی به ئه‌مه‌کی ئه‌م شه‌هیدانه خوێنی ئه‌مانه سونبولی قاره‌مانی و تێکۆشانی سه‌رده‌می شاخ و ڕوناکه‌ره‌وه‌ی ڕێگای تێکۆشانی داهاتووه، به هێچ کلۆجیک ئه‌م خوێنه گه‌شانه بۆ کورسی چه‌ند که‌سێک نه‌بووه وه ناشبێت .
ئاڵای شۆڕش زۆر له‌وه گه‌وره‌تر بووه ، که چه‌ند که‌سێک وه‌ک نوێنه‌ر خۆیان به خاوه‌نی بزانن. له مێژووی حیزبایه‌تی خاوێن ترین بزووتنه‌وه بووه ، وه نموونه‌ی وه‌فاداری هاوڕێیه‌تی بووه وه ده‌شمێنێ.
ڕه‌خنه‌ی من له نووسینه‌که‌ی کۆنه ئاش ئه‌وه‌یه که ناوی پیرۆز و خوێنی گه‌شی ئه‌م قاره‌مانه‌نه پێ ی وایه به هه‌ده‌ر چووه. وه ناوی خۆی ناوه کۆنه ئاش که کاتی خۆی به توانج به ئالای شۆڕ‌شیان ده‌گووت. هاوڕێ ی ئازیز هه‌ر بۆ خاتری ناوی شه‌هیده‌کان ناوت له خۆت نابا ئالای شۆڕش یان ناوی خۆت بنوسیبا. بۆ وه‌فا بۆ خێزانی ئه‌م شه‌هیدان.
هه‌زاران ڕێز‌و وه‌فاداری بۆ شه‌هیدانی کورد و شه‌هیدانی ئالای شۆڕش
سویسرا 26.03.2009
[email protected]