بانگەوازێك لە خەڵكی دەربەندیخانەوە زۆر بەپەلە فریای خەڵكی دەربەندیخان بكەون
Friday, 11/03/2011, 12:00
ئێمە وەكو خەلكی دەربەندیخان لە رووباری سیروان ئاوی خواردنەوەمان بۆ دیت كە ئەو روبارە چەند سالیكە ژەهراوی بوە و بێ خەمی دەسەلاتیش لە لوتكەدایە وە كەورەترین هەڕەشە و مەترسی لەسەر ژیانی خەلكی ئەو شارە هەیە ئەكەر زۆر بە پەلە چارەسەر نەكرێت كارەسات و مەرگەساتی زۆر زۆر گەورەی بەدوادا دێت هەر بۆیە لێرەوە داواكارین لە تەواوی خەڵكی دنیا ئەوەی شتێكی پێدەكرێت یان ئەوەی لە دەستیدا هەیە و توانای هەیە كۆمەكێك بكرێت بۆ خەڵكی دەربەندیخان بۆ ئەوەی فلتەرێك بۆ ئاوی خواردنەوەی شارەكە دابنرێت .
داواكارین لە كوردانی هەندەران دەوڵەمەندەكانی شارەكەمان تكایە فریای مناڵ و پیر و پەككەوتەی دەربەندیخان بكەون بەرێزان نامەوێ لیرە بە داتا بیخەمە بەر دەست لەبەر هەندێك هۆ ئەگینا ڕیژەی شێرپەنجە(سەرەتان)لە ئاستێكدا لە شاری دەربەندیخان كە لە ئاستی تەقەبول كردنی عەقڵدا نیە.لە هەمان كاتدا ئەركی مامۆستا ئاینیە بەریزەكانە بانگەشە بكەن بۆ ئەوەی پارە كۆكرێتەوە بۆ دانانی فلتەرێك بۆ خواردنەوەی شارەكە تكایە هیچ كەسێك چاوەڕێی دەسەڵات نەكات چونكە تێر بوین لو وەعدی زل و قسەی بێ مانایان.واز لە دەسەڵات بهێنن با هەر خەریكی كار و كاسبی خۆیان بن ئەوان ئییشی تریان هەیە داماون فریا ناكەون هەموو ئەو مەسئولانە لە سالێكدا هەر فریای چەند تاقمێك خانوو ئەكەون هەر فریای ئەوە دەكەون لە سالێكدا چەن جارێك مۆدیلی ئوتومبێلەكانیان بگۆرن. بەس پێم بڵێن بۆ كوێ دەڕۆن جەلادینە ناپاكینە دز و جەردە و گەندەڵینە پارەی فلتەری ئاوی خواردنەوەی ژن و مناڵی دەربەندیخان پیر و پیاوی دەربەندیخان دەدەنە سەیارە دڵنیا بن خەڵكی دەربەندیخان سەیارەكانتان و خانووە بەرز و چەند قاتەكانتان دەكەنە گۆڕی پیستان ئێوە حەرامە لە زەوی كوردستان بنێژرێن چونكە پیسی دەكەن وەكو خۆتان گەندەڵ و بۆگەنی دەكەن ئَێوە خەڵكی ئەم ووڵاتە نین كەس نازانی هاوردەی كوێن ئاخر هاونیشتمانی چۆن دزی دەكات ئیوە دزن ئێوە دزن ئێوە دزن نازانم چۆن شەرم ناكەن لە خۆتان چۆن تەریق نابنەوە دەك بەر نەفرەتی گەل بكەون دەك ڕووتان وەكو ڕوەكەی بن علی و موبارەك و قەزافی هاوڕیتانی لێ بێت.
لیرە لەم شارە دەسەڵات و حیزب هەر خەریكی خۆ دەوڵەمەند كردن و دزی و ڕاو روتن ناهەقیشیان نیە چونكە فریا ناكەون لە گۆرینی سەیارەكانیان و دروست كردنی ڤیلا و خانووی چەند قات و كەیف و بەزمی خۆیان
دەسەڵاتێك ئەوەندە نەفام و نەزان و گێل بێت بە چەندین ساڵ نەتوانێت فلتەرێك بۆ ئاوی خواردنەوەی شارێكی چل هەزار كەسی دابنێت ئەی چی پێدەكرێت..؟؟؟
جارێكی تر داواكارین ئەوەی لە توانایدا هەیە با شتێك بدات بۆ ئەوەی چیتر خەڵكی ئەو شارە تووشی سەرەتان نەبن .
نەفرەت لە هەموو دەسەڵاتێكی دز نەفرەت لەو مەسئولانەی بە چەندین تاقم خانوو تێر ناخوات نەفرەت و هەزار نەفرەت لەو مەسئولانەی هەر كاریان دزی و گەندەڵیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست