کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دەمى راپەرینە .....دەمى راپەرین

Sunday, 30/06/2013, 12:00

1504 بینراوە






لەوڵاتێك كە سیاسەت ببێتە مەخسەرە بەدەست كۆمەڵێك كەسى ملهوڕ و بێ هەلۆیًستەوە،هەر رۆژەى لە ئاوازێك بخوێنن، ئاكارو هەڵوێست و كرداریان بە پێى رۆژ و بەرژەوەندى بگوڕێت، لەناو پەرلەمانێك كە هەموو گەجەر و گوجەر و نەفامەكانى كارو پیشەیان ئەوەبێت كە تەنها رۆژگار بژمێرن تا ئەو دەمەى سەرەى خانەنشینكردن و موچەیان دێت، هەموو عیلم مەعریفەت و پرۆژە یاسا و دەستۆرێك یان تەنها سەر راوەشاندن و رازى بون بێت بە مانەوەى دیكتاتۆرێك، لەسەر عەرشى دەسەڵات.. لە هەرێمێك گەورەترین سوكایەتى و بێ قیمەتى بە دیموكراسى بكرێت،دەبێت چاوەڕێى چى بكەین؟ چ دڵ و هەستێكمان بەو حكومەت و پەرلەمانەى خۆش بێت؟
سەرشۆڕى وخەجاڵەتى ورووزەردى بۆ یەكێتى نیشتمانى كە بۆتە داردەست و پیاو و ئەڵقە لەگوێى پارتى، هەموو هەڵەو كەموكوڕى و ناتەوایەكانى ئەو پڕدەكاتەوە،بۆتە شوراو قەڵغان سوپەرى بنەماڵەى بارزانى و پارتى خائین، كام پارتیەش، ئەو پارتیەى كە بەدریّژایى تەمەنى هەر لە خزمەتى بێگانەو خیانەت و جاشایەتیدا بووە،بۆ ساتێكیش نەهاتۆتە ریزى میللەت و بەرەى گەلەوە، ئەو پارتیەى دەیانى وەكو عەلى عەسكەرى و حسین بابە شێخ یان لەناوبرد، ئەو پارتیەى كەتا دواساتەكانى تەمەنى هەر لەخزمەتی بەعس دابوو،گەورەترین سەرشۆڕى مەزنترین تۆمارى خیانەتى لە مێژووى بزوتنەوەى شۆڕشگێرى جیهان تۆماركرد، بەدەستى خۆى دوژمنى سەرسەختى هێنا بۆ قڕكردنى میللەتەكەى. خۆ بەخێرێ پیاوەنەخۆش و خڵەفاوەكەى یەكێتى جەنابى تاڵەبانى بۆ ئەو تاوانە دەیگوت (31ى ئاب خیانەتێكى میّژووى بێ وێنە) ئەدى حیكمەت و نهێنى لەچیدا بوو، وا بەسەرشۆڕى و زەلیلى یەكێتیەكەیان تەسلیم بە مەسعود كرد، خوێنى سەدان كەسى وەكو سەید جەوهەر و حسێنە سور وحەسەن كویًستانیان كردە قوربان و فیداى جامانەكەى مەسعود.
من دیقەتى یەك شتم داوە و تاقیشم كردۆتەوە، ئەویش ئەوەیە كورد بەخت وشانسى لەگەڵ كۆتایى یەكانى مانگدا نیە، تۆ سەیركە 31ى ئاب كۆتایى مانگ بوو، دروست بونى یەكێتى بەپێى قسەو رونكردنەوەى دكتۆر كەمال فوئاد لە كۆتایى مانگى پێنجدا بوو، ئەم لەگۆڕنان و سوكایەتى كردنەى ئەمڕۆى پەرلەمانیش بە هەڵبژاردن و دیموكراسى هەرلەكۆتایى مانگدا بوو، من دڵنیام كە لەناوچوون و نغرۆبونى ئەو پۆخەڵ و ئایدزاویانەش هەر لەكۆتایى مانگدا دەبێت.
یەكێتَتى نیشتمانى بەم هەڵوێستەى دوایى ئەوەندەى دیكە خۆى سوك و زەلیل و ریسوا كرد، ئەو تۆزە حورمەت و رێزەشى هەیبوو نەیما، زۆر سەیرە من لەناخەوە خەفەت بۆ ئەو زەلیلى و داماویەى یەكێتى و سەرانى دەخۆم، هەردوێنێ بوولەساڵیادى دامەزراندنى یەكێتیدا كۆسرەت ومەلا و بەرهەم كەوتبونە هات وهاوار و داواى سازانى نیششتمانیان دەكرد و دەیان وت دەبێت دەستور بگەڕێتەو بۆ پەرلەمان و،هەڵبژاردنی ئەم جارە چارەنوس سازو یەكلاكەرەوەیە، كەچى هەموو خۆگیف كردنەوە فڕو فیشاڵەكەیان مانگێك درێژەى نەكێشا، سەرلەبەرى یەكێتى بەقاعیدە وقەواعییدەوە تەسلیمى ئیرادەى پارتى بوو، كە ئەمە لاى من و زۆرێك لەخەڵكیش چى وا كەمتر نیە لەوخیانەتەى پارتى كەلە 31 ئابدا كردى!
ئەوەى كە رویدا گەورەرتربن سوكایەتى بووبە حكومەت و پەرلەمان وخاكى كوردستان و خوێنى شەهیدان، كە ئەنجامدەرەكەشى و ئەوەى لێ بەرپرسە تەنها وتەنها خودى یەكێتى نیشمانى یە و ئەو چ بۆ ئێستا چ بۆ ئایندە دەبێت هەموو كاردانەو ئەگەرەكان قبول بكات و باجەكەى بدات هەرچیەكیش دەقەومێت وروو دەدات ئۆباڵەكەى لەئەستۆى ئەوە.
پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە ، باشە بۆچى فراكسیۆنى سەوزو زەرد ئەو پیلان و لادانەلە ئەخلاقى سیاسیەیان ئەنجامدا؟ بۆچى پەنایان بۆ كارێكى وەها چەپەڵ برد؟ خۆ ئەوان بەقسەو گوفتى خۆیان لایەنى زۆرینەو براوەى هەموو هەڵبژاردنەكانن؟ بەڵام لەراستیدا وەها نەبوو، چونكە هەردولایان وەكو رۆژى روون لایان مەعلوم بوو كە لە هەڵبژاردنى ئەمجارەدا توشى دۆڕان و شكستێكى ئابڕو بەرانە دەبن، ئەمەش بۆ مەسعود زۆر ناخۆشە دەكەوێتەوەوئینتحارێكى سیاسى دەبوو بۆى.
پێم وابێت هەتا وەكو مەسعود و یەكێتى وپارتى لە كوردستاندا باڵادەست و خۆسەپێنەر بن، هەتا ئەوان حكومەت و پەرلەمان وپۆستە سیادیەكانیان بەدەستەوە بێت، باسكردن لە دیموكراسى و هەڵبژاردن و دەستورو راپرسى ، كارێكى زۆر زۆر گەمژانە و نەفامانەیە ،ئەوەشى باوەڕى پێبكات و بەوخەیاڵە مەست بێت لەگەڵ رێزم لەگەڵ ئاژەڵدا جیاوازى نییە، چونكە مانەوەى پارتى و مەسعود لە دەسەڵاتدا، بۆتە ئەمرێكى واقیع،كائینات ناتوانێت لەو پۆستە لایبدات . هەڵبژاردن و دیموكراسیەت و راپرسى و سازانى نیشتمانى ئەم قسە پرو پوچانە هێندەى نرخ و بەها و كەسایەتى جەنابى سەرۆك قیمەت ونرخیان نیە، ئەم پیلان و خیانەتە تازەیەى دەسەڵات بەعالەمى ئاشكرا ئەوەمان پێدەڵێت ئەوا سەردەمى بەهارى كوردى هاتۆتە بەردەرگا، دەبێت و هەردەبێت، ئەو دیكتاتۆرە، گرگن و كورتە بنە و خائینە بەدەردى بن عەلى و موبارەك وقەزافى بچێت، وا خۆرى راپەرین و رەتكردنەوەى دیكتاتۆر لەئاسۆوە خەریكە هەڵدێت.نعرۆبون ولەناوچونیشى زۆر زۆر نزیكە..





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)