کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لووتی شكاو به‌ شه‌ڕی كوردكووژی تیمارناكرێت

Sunday, 24/08/2014, 12:00

2871 بینراوە


دكتۆر توانا سلێمان مه‌جید گومان له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ هێرشی چه‌ته‌كانی داعش بۆسه‌ر باشووری كوردستان هه‌موو دونیای ئازادیخوازی له‌ ناخه‌وه‌ هه‌ژاند. جینۆسایدكردنی ئێزدیه‌كان زه‌برێكی جه‌رگبڕبوو له‌ گه‌لی كوردستان و هیچی كه‌متر نه‌بوو له‌ كاره‌ساتی ئه‌نفال و كیمیاویبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ و دۆڵی بالیسان و بادینان هه‌موو ناوچه‌كانی تری باشووری كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی، كه‌ ئێستا ئاڵای ڕه‌شی ئیسلام بۆته‌ سیمبۆڵی و له‌ به‌رگی داعشدا خۆی پۆشیوه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر پارتیدا هات داته‌پانێكی سیاسی و ووره‌یی كه‌م وێنه‌ بوو كه‌ یاده‌ تاڵه‌كانی ئاشبه‌تاڵی به‌بیری زۆرماندا هێنایه‌وه‌. هه‌ڵهاتنی هێزی زییڕه‌ڤانی (له‌ زییڕه‌كردنه‌وه‌) له‌ ماوه‌یه‌‌كی وا كوورتدا له‌ به‌رنگاربونه‌وه‌ی چه‌ته‌كانی داعش، ڕێكۆردی له‌شكره‌كه‌ی مالكی شكاند. داگیركردنی شه‌نگاڵ و ده‌یان شارۆچكه‌ و دێهاتی تری كوردستان له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعشه‌وه‌، به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی زه‌رد، لووتی پارتی به‌ته‌واوه‌تی شكاند. بینینی وێنه‌ی شكاوی موسته‌فا به‌رزانی له‌ ته‌نه‌كه‌ی خۆڵدا له‌ لق و بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانی پارتیدا، خوێنی له‌ لووتی‌ یه‌كه‌ یه‌كه‌ی پارتیه‌كان هێنا. له‌ ڕۆژانی یه‌كه‌می هێرشه‌كاندا پارتی به‌ته‌واوه‌تی شه‌پۆكابوو. ته‌نانه‌ت به‌هۆی دژواری باری سایكۆلۆژی ئه‌وانه‌وه‌ ته‌واوی دانیشتوانی ناوچه‌كانی ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌ویان به‌تایبه‌تی شاری هه‌ولێر، بار و بارخانه‌یان كۆكردبووه‌وه‌ بۆ هه‌ڵهاتن. میدیاكانی پارتی له‌ شۆكی ڕووداوه‌كان، ده‌میان چووبوه‌ كلیله‌. به‌ڵام هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕێگای به‌كارهێنانی هێزی ئاسمانی بۆ لێدانی داعش و په‌كخستنی پێشڕه‌ویان له‌ پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیاندا، به‌تایبه‌تی دام و ده‌زگا سیخوریه‌كانیان له‌ هه‌ولێر، ئاهی به‌گیانی پارتیدا هێنایه‌وه‌. هه‌روه‌ها به‌هانا هاتنی هێزه‌كانی پارتی كرێكاران و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ رۆژئاوای كوردستان، ووره‌ی پارتیه‌كانی هێدی هێدی به‌رزكرده‌وه‌ و به‌ یادی هێنانه‌وه‌ كه‌ هه‌ر ته‌نها هه‌ڵهاتن نییه‌ و به‌ڵكو به‌رخودانیش هه‌یه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه، پاش ئه‌وه‌ی كه‌ زوربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ووڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌ته‌كانی داعش بڕیاری یارمه‌تیدانی گه‌لی باشووری كوردستانیاندا و‌ پارتی بۆنی چه‌ك و بارووتی پێشكه‌وتوی كرد، له‌بری سووپاس و ده‌ستخۆشی، به‌ شێوه‌یه‌كی هیستریائامێز، كه‌وتنه‌ هه‌ڕه‌شه‌ و گووڕه‌شه‌ی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه له هه‌موو ئه‌و هێزه‌ كوردستانیانه‌‌ی كه‌ به‌ هانایانه‌وه‌ هاتبوون. هێشتا پارتی بستێك خاكی كوردستانی له‌ چه‌ته‌كانی داعش پاك نه‌كردبووه‌وه‌، ده‌یویست لووله‌ی چه‌كه‌كانیان له‌ ماڵی كورد بكه‌ن.‌ به‌ڵام دیاره‌ پارتی هه‌ر پارتیه‌كه‌ی جارانه‌ و كرۆكی هزریان یه‌ك ئایۆتا نه‌گۆڕدراوه‌ و گه‌ر شه‌ڕ و شۆڕشیان پێنه‌كرێت، ئه‌وا خیانه‌ت و شۆڕش تێكدانیان پێ ده‌كرێت. ده‌م زه‌ردكی پارتی، بێ هیچ شه‌رم و شكۆیه‌ك، له یه‌كێك له‌ میدیاكانیانه‌وه‌ ده‌یویست گه‌لی كوردستان به‌ ٣١ی ئابێكی تر بتۆقێنێ. هه‌ڵبه‌ته‌ پارتی‌ نیازی وابوو یا له‌شكری توركمان بۆ بهێنێت، یاخود ده‌ست له‌ناو ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش دابنێت!‌ مێژوو پارتی كردوه‌ به‌م پارتیه‌ی كه‌ ئێستا هه‌یه‌ و ساكۆلۆژیای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ه‌یان، نه‌ك له‌ داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان به‌ڵكو له‌ گه‌لی كوردستان، ئه‌نجامی هه‌لهاتن و شكستیانه‌‌ له‌ كۆماری كوردستان و ئاشبه‌تاڵ و ٣١ی ئاب و ئه‌وا كاره‌ساتی شه‌نگاڵیشیان به‌ناوه‌و تۆماركرا. هه‌ر هه‌مان مووریدی پارتی وتارێكی له‌ سایتی ڕووداودا بڵاو كردبووه‌وه‌ به‌ سه‌رنیشانی ئه‌م دوو سه‌ره‌ له‌ مه‌نجه‌ڵێكدا ناكوڵێن! منیش دڵنیای ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ سه‌ری پارتیه‌ ده‌چێته‌ زبڵدانی مێژووه‌وه‌، چوونكه‌ زۆر نه‌كڵۆكه‌!


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)