کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكەمین ساڵڕوژى ڕاپەڕین و ڕەهەندەكانى دیموكراسى و هەرێمى كوردستان وەڵامێك بۆ مەلا بەختیار

Wednesday, 18/01/2012, 12:00


قۆناغەكانى مێژوو گۆڕانكاریەكان و ماوەى نێوان شۆڕشەكان ئیتر هەر جۆرە شۆڕشێك بێت بەندە بە دووو ڕەهەندى سەرەكیەوە ئەویش بەریەككەوتنى دەسەڵاتە لەگەڵ هاوڵاتى خۆى و پاشخانى ڕۆشنبیرى هاوڵاتى و تاك , خۆ ئەگەر ئەمە پێوەر بێت ئەوا دەتوانین هەر لەم ڕوانگەیەوە وەڵامى مەلا بەختیار بدەینەوە سەبارەت بو نوسینێك بە ناونیشانى (یەكەمین ساڵڕۆژى ڕاپەڕین و ڕەهەندەكانى دیموكراسى) كە لە ڕۆژنامە و سایتى چاودێر بڵاو كرایەوە :

1. ئەگەر بۆ ڕاپەڕینەكانى بەهارى عەرەبى هیچ پێش بینیەك نەبو بێت ئەوا وڵاتانى دراوسێ و ڕۆهەڵاتى ناوەڕاست دەتوانن بەراورد بكەن لە نێوان دەسەڵاتەكانى خۆیان و ئەو جۆرە دەسەڵاتانەى كە لە وڵاتانى عەرەبیدا هەیە ئەگەر بۆ سەرەتاى دەسپێكردن پێویستیمان بە فەیلەسوف بوو بێ بۆ پیشبینى كردن ئەوا لە دواى تونسەوە هاوڵاتایانى هاوشێوەى ئەو نەخوێنەوارێكیش دەزانێ ئەمڕۆ بێت یان سبەى ئەگەر مافى هاوڵاتیان لەسەر ئاستى تاك نەدرێ ئەوا ئەوەى لە تونس ڕوى دا لە هەرێمیش ڕوو دەدات بە تایبەت كە مەلا بەختیار باسى بێكارى دەكات ئێستە بێكارى لە هەرێم زۆرە وە تا ئێستا ئەو دەسەڵاتەى مەلا بەختیارى تێدایە نەیتوانیوە داتایەكى بێكارى بەرهەم بهێنى نەك بێكارى چارەسەر بكات وە ئاستى داهاتى تاك بە پێ ى بەهاى دراو و نرخ نا هاوسەنگە و چینى ناوەڕاست بە تەواوەتى هەرەسى هێناوە , مەسئول و كەس و كاریان قۆرخى تەواوى بازاڕیان كردوە و ڕێژەى بێكارى زۆر بوە كە ئەمانە دەكاتە ئەوەى بڵێین هەرێمى كوردستانیش دەسەڵاتیكى تەندروستى نیە تا تاك ماف و ئەركى لە چوار چێوەى یاساكاندا دیارى بكرێت , هەر مەسئولەو كۆمەڵێكى دروست كردوە و ئەوەى پێ ى دەوترێ یاسا ناتوانرێ لە بەرامبەریدا جێ بە جێ بكرێت.

2. مەلا بەختیار باس لە كاریگەرى هۆیەكانى پەیوەندى كردن دەكات هەمومان ئەو ڕاستیە دەزانین كە شۆڕشەكانى عەرەبى بە شۆڕشى فەیس بووك تویتەر ناسرا بەڵام ئێستە لە كوردستان زۆر ماڵ كۆمپیتەر و ئەنتەرنێتى هەیە فەیس بوك و تویتە ر و یوتوب و پاڵتاك و تاگیت و سایتەكان و ناوەندەكانى چات بەكار دەهێنن كە ئەمەش دەكەوێتە ژێر كاریگەرى ئەوەى كە كاك مەلا زۆر باسى دەكات گلوبال و سكۆلار و مودێرنە كە دور و نزیك كاریگەرى و ڕەنگدانەوەى شۆڕشەكانى جیهانى عەرەبى دەبێت لەسەر هەرێمى كوردستان وە ئەو ڕاستیەش دەزانین ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە هەرێمى كوردستانیشەوە لە ماوەیەكى دور و درێژى دەسەڵاتەكانى علمانى دیموكراسیدا دەسەڵاتێكى تەندروست نەبوە خۆ ئەگەر ئیسلامیەكانیش دەسەڵاتەكان وەربگرن ئەوا ناتوانن فۆتۆكۆپى ئەو دەسەڵاتەى پێش خۆیان بن لە بەرامبەر ماف و ئازادى تاكدا ئەگەر وا بن ئەوا هەمان چارەنوسیان دەبێت .

3. ئەوەى كاك مەلا پێ ى دەڵى پارتى پێشڕەو ئێستە ئەوە مۆدێلێكى كلاسیكیەو ناتوانێ پێشڕەوى كۆى كۆمەڵگا بێت وە ئەم نەوەیە شوناسێكى جیهانى هەیە كە دەتوانرێت خوێندنەوەى ترى بۆ بكرێ كە لە ناو بەندەكانى مافى مرۆڤى جیهانیدا بیبینینەوە وە سەركردەى كاریزما لە دواى ئەم شۆڕشانەوە دەبێت تەفسیرى ترى بۆ بكرێ ئەویش یاساكانە كە دەبێت دەسەڵاتەكانى سەركردە و حزب دیارى بكات پێوەرەكان لە خزمەتكردنى هاوڵاتیاندا خۆى دەبینێتەوە نەك چوار دەورى خۆى و كەس نەزانێ بە پێى چ یاسایەك ئەم بەركەوتەیان هەیە وە نامەیەكە بۆ وڵاتانى ترى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست .

4. خۆ ئامادەكردنى هەرێم بە هەموو پێكهاتە جیاوازەكانەوە بۆ ڕوداوى چاوەڕواننەكراو , ئەمە وتەیەكى سەیرە بە هەموو پیودانگێك هەرێم لەبەردەم ئەو گۆڕانكاریانەدایە چونكە دوو حزب تەواوى كایەكانى كۆمەڵگایان داگیر كردوە كە دەتوانین بڵێین لە شێوەى دوو خێڵدا كە هەر كەس لەدەرەوەى ئەو دوو خێڵە بێت هیچ مافێكى نیە كە تا ئێستاش جگە لە مەكتەب سیاسیەكان هەموو شتێك لە دەرەوەى ئەو بازنەیە كارتۆنیە و وە بینیشمان كە چۆن داواكارى خۆپیشاندەران بە كوێ گەیشت بە مەلا بەختیاریشەوە تا ئێستاش گوێیان بۆ نەگیراوە وەئەگەر پێش 17ى شوبات دەسەڵاتى كوردى خێڵەكى و دكتاتۆریانە بو بێت ئەوا دواى 17ى شوبات بۆتە فاشستى وەك بەختیار عەلى دەڵى .

5. ئەم قۆناغە قۆناغى كرانەوەى گەلانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستە بەهۆى هۆیەكانى گەیاندنەوە و بەریەككەوتنى شارستانێتەكانەوە چى تر هیچ تاك و جڤاتێك ڕازى نابێت دەسەڵاتى تاك حزب و تاك ئایدۆلۆژیا سنور بۆ تەواوى كۆمەڵگا بكێشێ بەڵكو ئەم نەوەى فەیس بوكە داواى جێ بەجێ كردنى ناوەڕۆكى دروشمەكان دەكەن كە ئەویش هەر حزبێك دەسەڵات بگرێتە دەست ئەبێت ئازادى و مافەكانى تاك بپارێزێ .

6. لە كۆتاییدا پێویستە ئەو ڕاستیە بخەینە بەردەم كاك مەلا بەختیار كە ئەگەر پەرلەمان شوێنێك نەبێت بۆ دۆزینەوەى كار بۆ كۆمەڵێك بێكارى حزبى و حكومەت سەربەخۆ بێت و قەیدەكانى پارتى و یەكێتى لە گەردنى بكرێتەوە هەڵبژاردن ئازاد بێت و تاك ئازاد بێت لە دەنگداندا نەكرێتە كاڵاى بەردەم حزب ..بێگومان بە قۆناغى پارتى و یەكێتى كۆتایى پێ هاتووە و وە ناتوانن ئەو عەقڵە بەرهەم بهێنن كە لە فۆرمێكى تردا خۆیان نوێ بكەنەوە ئەگەر چەند عەقڵێك هەبێت باوەڕى بەم جۆرە لە بەرهەم هێنانى فۆرمى تر بێت ئەوا لە چوار چێوەى دیوارێكى كۆنكرێتیدایە هیوادارم ئەو عەقڵانەى ناو پارتى و یەكێتى ئەكتیڤ بكرێ تا بتوانێت دەسەڵاتێكى تەندروست بەرهەم بهێنین .
[email protected]
 
http://www.cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=22780

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە