کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌کیتی و پارتی خه‌ریکی کڕینی ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ رۆژێک وشه‌یه‌کی هه‌قیان ووتووه‌..

Friday, 08/04/2011, 12:00


یەکێتی و پارتی هەڵمەتێکی گەورەیان دەست پێکردوە بۆ کڕینی رەمزە دیارەکانی گۆڕان یا هه‌ر که‌سیکی دیکه‌ی نارازیی(هونەرمەند، رۆژنامەنووس، سیاسی) تا قەناعەتیان پێ بکەن بە پارە بینە سەر تی فی و وازهێنانیان لە گۆران رابگەیەنن
لەم چوارچێوەیەدا یەکێتی بە پارەیەک بەڕی 40000 چل هەزار دۆلار و شوقەیەکی مۆدێرن قەناعەتی بە هونەرمەندێک کردوە کە بچێتە کوردسات و پەشیمان بوونەوەی خۆی لە گۆڕان و گۆرانی ووتن بۆگۆِران رابگەیەنێت و، ئێستا قەناعەتییان پێکردوە کە بێتە سەر کوردسات و بڵی من پەشیمان بووم کە گۆرانیم بۆ لایه‌نێکی سیاسی ئۆپزسیۆن وتوە ، ئەمەش یەکێتی وەک پروپاگەندە دژی ئۆپزسیۆن و ئازادیخوازان لەم قۆناغە هەستیارەدا بەکاری دێنێت
بۆ زانیاری زیاتر ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ لە وڵاتی سوید ئەژیت، بۆ ئەنجامدانی ئەم سیناریۆیە له‌م رۆژانه‌ لە رێگەی فرۆکەخانەی سلێمانییەوە گەڕاوەتەوە کوردستان و ئیستا سەرقاڵی رێکخستنی مهعامه‌له‌ی کڕین و فرۆشتنه‌‌کەن.
کوردستانپۆست : ئێمه‌ که‌ ئه‌م هه‌واڵه‌مان بۆ هاتووه‌ ، ناوی هونه‌رمه‌نده‌که‌ لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت ، تا رۆژی مه‌عامه‌له‌ی کڕینوفرۆشتنه‌که‌ به‌ ئاشکرا له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی کوردسات ده‌خرێته‌ڕوو ، ئه‌و کاته‌ ناچار ده‌بین ، بڵێین ئه‌و هه‌واڵه‌ی که‌ بڵاومان کردبۆوه‌ ،مه‌به‌ستمان ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ بوو که‌ ویژدانی خۆی بۆ پاره‌ فرۆسته‌وه‌ بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاری جه‌لال تاڵه‌بانیی... چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە