چاودێری كوردۆساید/ چاک [9] ساڵ ته‌مه‌نی پڕ له چالاکی به‌ڕێکرد
Wednesday, 05/01/2011, 12:00
هاووڵاتیانی خۆشەویست
کەس و کاری سەربەرزی قوربانیان و بێسه‌روشوێنكراوان و تیرۆركراوان
خانەوادەی شەهیدە سەربەرزەکان
پارت و لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و جەماوەری و پیشەییە کوردی و کوردستانییەکان
مرۆڤ دۆستان لە هەر کوێیەکی جیهان هەن
چاودێری كوردۆساید لە ڕێکەوتی 6-1-2011 پێده‌نێته ته‌مه‌نی [10] ساڵیه‌وه.ده‌سپێکی به درووشمی "[ با هەموومان لە ژێر جامانەکەی عومەری خاوەر کۆببینەوە "] بوونی خۆی ڕاگەیاند ، وەک کەمپینێک بۆ یەکخستنی هەوڵ و تێکۆشانەکان بۆ ناساندنی دۆزی ژینۆسایدی کورد و بە دادگاییگەیاندنی بکەرانی لە " دەوڵەتان ، کۆمپانیاکان، کەسەکان, وه‌ك یه‌كه‌مین ناوه‌ندی كوردی هاته مه‌یدان .هەر زوو توانی وەک ڕێکخراوێکی له خۆبردوو خۆنه‌ویست و بوێر لە هەوڵوێست و و پشوودرێژ لە هەوڵدان و داهێنەر و بە سەلیقە لە کارکردن و سه ربهخۆ له ئایدۆلۆجیا و لایه‌نه سیاسییه كان , لە ناو جەماوەر بناسرێت .لەو ساتهوە تاکو ئێستا ڕۆژانە لە ڕاگەیاندنە کوردی و بیانییەکانەوە گوێبیستی کار‌و چالاکییەکانی بووین ، ڕۆژ نەبووه چاودێری كوردۆساید بە كار و هەڵوێست میوانتان نەبوبێت .
کارە زۆر‌و زەبەندەکانی ناوەندی چاک لە [9]ساڵی ڕابردوودا ، ئامادەبوونی لە هەموو شوێن و پێگەکانی تێکۆشان دژ بە کوردکوژی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و ئازادییەکان ، ئامادە بوونی لە هەموو ئەو بەرەو پێگانه ، چاودێری كوردۆسایدی کردە بهڵوێستترین و چالاكترین و خۆشەویستترین ناوەندی نا حکوومی سەربەخۆ لە ئاستی هەموو به‌شه كانی کوردستان .
چاودێری كوردۆساید یەکەم ناوەند بوو بە دیدێکی کوردی و کوردستانیانه کاری جدی بۆ ناساندنی دۆزی ژینۆسایدکردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان کرد .
له‌م نۆ ساڵه‌دا له هه‌زاران چالاكی و كه‌مپینی جه‌ماوه‌ری و كۆنفرانس و خۆپیشاندان و په‌یوه‌ندی به‌ستن و به‌شداری كۆڕ و كۆبونه‌وه‌و كۆنگره‌و كۆنفرانسی جیهانی كردووه ، چاک هەوڵی بە دادگایی گەیاندنی نەزار خەزرەجی ، وەفیق سامەڕائی ، عه‌باسی بایز ئاغا.... و سکاڵا تۆمار کردن لەسەر زۆر تاوانکاری دیکەی داوه. هه‌رده‌م لە ڕیزی پێشەوە بووه یاخود ده‌ستپێشخه‌ر بووە یا هاوکار بووه بۆ له له‌قاودانی تاوانباران و به‌دواداچوونی دۆسیه‌كانیان .
لە هەموو ئەو تاوان و کاره‌ساتانه‌ی لە تەواوی پارچەکانی کوردستان بەرەو ڕووی کورد بونەتەوە ، چاک یەکەم دەنگ هەڵبڕ و داكۆكهری مه‌یدانی و پشتیوانكهر بووە ، چۆن بۆ ئەنفال و هەڵەبجە سوتاوە , ئاواش یەکەم لایەن بووە یادی تاوانه‌كانی سەردەشت و قاڕنێ و قەڵاتان و زه‌رده‌و قه‌ڵادزێ و ده‌رسیم وعامودای کردۆتەوە ، چۆن لە پێناو ئازادی بیروڕا سوار چاکێکی نەترس بووە لە داکۆکیکردن لە چالاکوانی مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان , داکۆکی لە ئیحسانی فه‌تاحیان ، زه‌ینه‌بی جه‌لالیان ، ئیسماعیل محەمەدی ، عەدنان حەسەن پوور ، هیوا بۆتیمار ، نورییە کەسپیر ، شوانەی سەید قادر ، فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر ، ، ئه‌نوه‌ر حسین په‌ناهی ، شیرین عه‌له‌م هولی، حه بیبۆ ڵا له‌تیفی و بزاڤی مانگرتنی زیندانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای كوردستان باشترین نمونه‌ن. .
چاک چالاکانە پشکداری لە دۆزی دادگایی فرانس ڤان ئانرات کرد ، به ئاماده‌کردنی سکاڵاکار ، دۆزییەوهی شایه‌تحاڵ ، ڕێکخستنی چەندین خۆپیشاندان ، دابینکردنی بەشێکی به‌رچاو لە هەزێنەی پارێزەری قوربانیانی و دۆکۆمێنت بۆ دادگا . سه‌رجه‌م ئه‌مانه به تایبه‌تی دۆکۆمه‌نته‌کان دەنگدانەوەی باشیان لە ڕاگەیاننەکانی هۆڵەندی و جیهانی هەبوو , به شایه‌تی خودی دادگا و لایه‌نه به‌رپرسه‌كان له‌و دۆسیه‌یه به به‌به‌هاترین به شداری كورد له‌و دادگاییه دێته ژماردن .
چۆن چاودێری کوردۆساید لە پێشەوە بووە بۆ داکۆکی لە مامۆستا کامیل و ئەقلیمە ، ئاواش یه‌كه‌م و تاكه داكۆكیكه‌ر بووه له بنه‌ماڵه‌ی بێسهرو شوێنكراوان و دژ بە موتوربەکردنی لیستی شەهیدان و زیندانیان و پێشمەگەی دێرین بووە بە ناوی جاش تاوانکاران ، بۆ یه‌كه‌م جار له كوردستان ئاشكرا كردن و پاکسازی لیستی شەهیدانی کرد بە ئەمری واقیع به سه‌ر دهسهلاتدارانا .
هاوکات لە 14-4-2006 و 21-8-2006 بووە دەستپێشخەر بۆ جۆشدانی شەقام و هوشیارکردنەوەی جەماوەر بۆ داخوازی مافە یاساییەکانی و ناسینی کردەی ئەنفال بە ژینۆساید و داوای لێبوردن کردن لە کورد لە لایەن حکوومەتی عێراقییەوە و داواکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنکراوانی ئەنفال لە پێشیانەوە 18 پاکیزەکەی کورد لە میسر ، هەروەها توانی چەندین شایەتی گرنگ بۆ دادگای باڵای تاوانەکان پەیدا بکات نموونه هەردوو پرۆفیسۆری نەمساوی و بەلجیکی ." هندریكس و فلارینكه "
چاک بوێر بووە نەک سازشکەر ، هەر بەم هۆیەوە کاتێک سوکایه‌تی به شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌کرا ،سکاڵای خۆی دژ بە بەرزترین پلەی دەسەڵاتدارییەتی لە عێراق تۆمارکرد ، هاوكات داوای دهستكشانهوی بالاترین ده‌سه‌لاتدارانی كوردستانی كرد و جه‌به‌روتی ترسی ده‌سه‌لاتی شکاند , لە ئەنجامیەوە فشاری زۆری بۆ هێنرا ، وەلێ ملی نەدا بە پاڵەپەستۆکان و لە میتۆدی کارکردنی خۆی لای نەدا و بەردەوام بوو لە هەڵوێستەکانی .
سالی 2007 , ناوەندی چاک لە دەستپێشخەرییەکی کەموێنەدا توانی پشتگیری دەیان پارلەمانتار و حزب وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ ناساندنی ئەنفال بە ژینۆساید پەیدا بکات ، ئەمەش ده‌ستکه‌وتێکی بە نرخ بوو بۆ گەلەکەمان ، لە دوای ئەوە به خۆشییه وه زۆر لایەنی دیکە هەمان ڕێچکەیان گرتە بەر , كه ئیمه ده‌ستخۆشییان لیده‌كه‌ین و هیوادارین به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر هه‌مان میتۆد.
پارساڵ به ده‌ستپێشخه‌ری چاك له وڵاتانی سوید و نه‌رویج دوو پارتی سیاسی پرسی جینۆسایدی كوردیان برده كۆنگره‌ی پارتهكهیانهوهو بڕیاری به فه‌رمی ناسینیان دا.
چاک توانی زۆر کۆنگره‌و کۆنفرانس له سوێدو سویسرا‌و به‌ریتانیا و هۆله‌نده بۆ په‌رله‌مه‌نتارو که‌سایه‌تی بیانی و گه‌لانی زۆر لێکراو ئه‌نجام بدات.
ساڵی 2008 و 2009 و 2010, ساڵی گه‌شه‌كردنی چاك بوو , له ڕوی ڕێکخراوه‌یی و چالاكییه‌وه ,چه‌ندین کۆمیته‌ی نوی له هه‌ندێک له باژێره‌کانی باشوور و ئه‌وروپا پێکهێنران ، ژماره‌ی ئه‌ندامانی چه‌ندین هێنده زیادی کرد، سنوری كاره‌كانی به‌رفراوانتربوو ،هاواکات به چالاكییه‌كانی توانی ببێت به ئه‌کتیڤترین ڕێکخراوی كوردی له سه‌ر ئاستی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان . هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد ناوه نوێکه‌مان ["چاودێری كوردۆساید" ] كه ته‌مه‌نی ته‌نها22 مانگێكه ببێته ناسراوترین و خۆشه‌ویسترین ناو له ئاستی سیاسی و جه‌ماوه‌ری و ڕاگه‌یاندندا.
کۆمیته‌ی باکوور پار ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار كۆنفرانسی بۆ جینۆسایدی ده‌رسیمی له سوئید رێكخست و كه‌مپینی بۆ مناڵانی زیندانی له باكوور ئه‌نجامدا , هاوكات بۆ یه‌كه‌مجار نووسینگه‌ی باشوور به‌شداری كۆنفرانسی 15ی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی كرد له لاهای , بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی كورد به‌شداری كۆنگره‌ی دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی كرد و بۆ یه‌كه‌مجار له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆنفرانسێكی به ناوی كورد و دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی له شاری هه‌ولێر رێكخست , له جنێف له په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆمیته‌ی سویسرامان به‌شداری چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی كرد . چاودێری کوردۆساید یه‌كه‌م لایه‌ن بوو ئازادكردنی تاریق ره‌مه‌زانی له قاودا و له چالاكییهكانیشدا دژ به‌و كاره ده‌ستپێشخه‌ر و پێشه‌نگی هه‌مووان بوو , ئه‌مساڵیش چه‌ندین خۆپیشاندان و که‌مپینی بۆ دادگایی تاوانباره كورده‌كانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال ئه‌نجامدا , وه بڕێک له‌و چالاكیانه په‌ڕینه‌وه بۆ پایته‌ختی كوردستان.
دوو ساڵی رابردوو چه‌ندین كه‌سایه‌تی ڕۆشنبیری كوردستانی له نووسه‌ران , ڕۆژنامه‌نووسان و پسپۆران , پارێزه‌ران , پزیشك و توێژه جیاجیاكان له‌ده‌وری چاك كۆبوونه‌وه , ته‌نانه‌ت كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی پرپفیسۆر بێشه‌کچی شانازی به ئه‌ندامبوونی خۆیه‌وه بكات له ڕیزه‌كانی چاكدا , له وڵاتی سویدیش چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی گرنگ بوونه ئه‌ندامی شانازی ئه‌م ڕێكخراوه,هه‌ر پارساڵیش یه‌كێك له چالاكترین كۆمیته‌كانی چاك كه كۆمیته‌ی باكووری كورستانه ,وه‌ك یه‌كێك له چالاكترین كۆمیته‌كانی رێكخراوه‌كه‌مان هاته دامه‌زراندن ,چاوه‌ڕوانی راگه‌یاندنی كۆمیته‌ی رۆژئاواش ده‌كه‌ین له ماوه‌ی نزیكی داهاتوودا .
ئه‌مڕۆ چاودێری كوردۆساید ئه‌و ڕێكخراوه‌یه توانیوییه‌تی تا ئاستیَ كاریگه‌رانه داكۆكی له بهجیَماوی قوربانیان و ئازادییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بكات .به‌ستنی كۆنگره‌ی سێیه‌م به‌شێوه‌ی كراوه‌و ئازاد له كات و ساتی دیاریكراوی خۆیدا. به گۆڕینی ناو و ئارمی ڕێكخراوهکهمان سه‌لماندمان که چاودێری كوردۆساید ڕێكخراوێكی ته‌واو دیموكراتی و مۆدێرن و نه‌ترس و به‌رژه‌وه‌ند نه‌ویسته .
چۆن [9] ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به به‌یاننامه‌یه‌ک خۆمان راگه‌یاند , بڕیارمان دا [چاك] بین بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌ل , له داهاتووشدا چاكتر و بوێرتر و سهربهخۆتردهبین , له‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین وه‌فادارانه كارده‌كه‌ین بۆ پرسی كوردۆساید.
ئێمه‌ی ئه‌ندامانی چاودیری کوردۆساید په‌یمان به كه‌سوكاری قوربانیان و ئازادیخوازان و داخوازیكهرانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له كوردستان ده‌ده‌ین , له‌سه‌ر میتۆدی كاره‌كانمان به‌رده‌وام بین ,
چاودێری كوردۆساید چاكی هه‌مووانه, له هه‌گبه‌یدا زۆری هه‌ڵگرتووه و زیاتری پێده‌کرێت , به‌هێزی بكه‌ن و په‌یوه‌ست بن بهڕیزهكانییهوه .
له کۆتایدا به‌م بۆنه‌وه جێگه‌ی خۆیه‌تی که
سڵاو ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی بۆ هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ناوه‌نده‌که‌مان بنێرین که دڵسۆزانه کاریان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌که‌مان کردووه.
یه‌که‌م بانگه‌وازی ڕاگه‌یاندنی چاک
http://chak.be/pages/Beyani%20Damezrandni%20CHAK.pdf
لیستی چالاكییه‌كانی چاك له ناوه‌ڕاستی فیبریوه‌ری 2008 ه‌وه :
http://www.kurdocide.com/ku/news_cats.php?cat_id=11
بۆ بوون به ئه ندام :
http://www.kurdistannet.biz/CHAK/form_andam.html
به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆی چاودێری كوردۆساید كۆنگره‌ی سێیه‌م
http://www.kurdocide.com/ku/news.php?readmore=7024
چاودێری كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch
5-1-2011
www.kurdocide.com
www.kurdocidewatch.net
[email protected] چاودێری کوردۆساید ڕێکخراوێکی سیڤیلی سوود نه‌ویستی سه‌ربه‌خۆیه، به پابه‌ندبوون به پره‌نسیپ و پێوه‌ره دیموکراتییه‌کان، کاره‌کانی خۆی له‌سه‌ر پرسه‌کانی تاوانه‌کانی ژینۆساید و جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و هه‌موو ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی به‌رامبه‌ر به مافی مرۆڤی کوردستان کراون و ده‌کرێن به‌ڕێوه ده‌بات. ،لە 6-1-2002 دامەزراوە ، لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و هەموو پارچەکانی کوردستان لق و کۆمیتەی هەیە ، ،پێشتر لە ژێر ناوی(ناوەندی هەڵەبجە دژ بەئەنفالــــكردن‌و جینۆسایدی گەلی كــورد- چاك)کاری دەکرد، له به‌رواری 24-1-2009 ئه‌م ناوه‌ی وه‌رگرت ,تا ئێستا سێ كۆنگره‌ی به‌ستووه,ساڵانه سه‌دان چالاكی ئه‌نجامه دات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست