کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دواى دەركردنى ڕیفۆرمەكان بەرزانى ئەحمەد كوردە حاڵى خراپە

Friday, 22/05/2009, 12:00

1757 بینراوە


كە ئەڵێن نان بۆ نانەواو گۆشت بۆ قەساب لە خۆڕا ئەم قسەیە نەكراوە , هەر كەسێكیش ئەم قسەیەى كردوە بەڕاستى زانا بوە , ئەگەر هەر كەسەمان كارى خۆمان كردو لێمان زانى تیاى سەركەوتو ئەبین , بەڵام نەمان زانى و هەر پەلامارمان داو تەنها بۆ خۆ دەرخستن و ناو ونابانگ ئیشمان كرد ئەوا تێك ئەشكێین , ئالەم كاتەدا بەرزانى ئەحە سمێڵیش واى لێ هاتوە , ئەم پیاوە كەسێكى نەخۆشە لە ڕووى دەرونیەوە , پیاوێكى دڵڕەش و دڵ پڕ لە قینە , لەبەر بیرى تۆڵە سەندنەوە گوێ بە هیچ نادات , دواى ئەوەى خۆى گەیاندە لاى تاڵەبانى و بە تاڵەبانى ووت چەند كەسێك هەیە كە لە پەنجەكانى دەست تێ پەڕ ناكەن سەر بە ڕیفۆرمن , دەریان ئەكەم و ئیتر مەڵبەندەكە سەرجەم هى خۆمانە , تاڵەبانیش چراى سەوزى بۆ هەڵكرد, نەگبەتى تاڵەبانى لەوەدایە ئەوەندە بە قسەى ئەمانە دەكات بە قسەى كەسانى تر ناكات , ئەمانەش بە دواى ڕۆژێكدا دەگەڕێن یەكێتى هەڵوەشێنن و گیرفانەكانى خۆیان پڕ بكەن , بەرزان كە بڕیارى دا ئەو كەسانەى سەر بە باڵى ڕیفۆرمن دەریان بكات .لەگەڵ ئەوەشدا مەرگى خۆشى ئیعلان كرد چونكە واى زانیبو موچە بۆ كەسانى خاوەن بیر و باوەڕ هەموو شتێكە ئەبێتە لەمپەر لەبەر دەم كارەكانیاندا كە كۆمیتەى شێخ محى دینى بانگ كرد ئیتر واتێگەیشتبوو یەك دوو كەسن بەڵام زۆر بوون , كە كۆمیتەى ئازادى بانگ كرد وا تێ گەیشتبوو دوو كەسن نەیزانیبوو لە چوار دەس یانزەیان دێنە دەرەوە ئیتر لەو كاتەوە بەرزان پشتى شكاوە , لە ترسانا بەرنامەكەى وەستاندوە ئێستا حاكم قادرو شۆڕش ئیسماعیل , حامیدى حاجى غالى , كەوتونەتە بەینەوە بۆ گێڕانەوەى ئەو هەڤاڵانە و بە تەماعى پارە و پلە و سەیارە و دەمانچە داوایان لێ دەكەن بگەڕێنەوە بێجگە لەمە هەوڵ ئەدەن لە ڕێگەى سەرۆك عەشیرەت و كەسانى ناودارى ئەو عەشیرەتانەوە ئەو هەڤاڵانە بگێڕنەوە بەڵام ئەوەى كار لەو كەسانە نەكات ئەو شتانەیە كە ئەوان بە پارەى دزى ئەو میللەتە ئەیكڕن و ئەیدەن بە كۆكردنەوەى دەنگ , حاكم قادرو شۆڕش ئیسماعیل یەكێك لەو برادەرانەیان بانگ كردوە كە لێپرسراوى كۆمیتەیە بۆ ماڵێك بە ئاگادارى سەرۆك عەشرەتێك لەوێ زۆریان قسەى نابەجێ بەبەرزان ووتوە كە هۆى تێك شكاندنى یەكێتى لە سلێمانیدا تەنها ئەم بەرزانەیە , شۆڕش ئیسماعیل وتویەتى مام جەلالیش گەیشتۆتە قەناعەت كە یەكێتى لە سلێمانى بەرزان و ستافەكەى وایان لێ كردوە , حاكم ووتویەتى ئەگەر بەرزان نەبێت مام جەلال بە ناو شاردا بسوڕێتەوە كەس سەلامى لێ نەكات , جاران هەموو خەڵكى ئەم شارە تەمەنایان دەكرد مام ببینن بەڵام ئێستا بە لاشیاندا ئەڕوات سەلامیش ئەكات كەس جوابى ناداتەوە , بەو لێپرسراوى كۆمیتەیەیان ووتوە تۆ وەرە وە ئەمجارە ئێمە گوێچكەى بەرزانت بۆ ئەبڕین قسەیەك بەرانبەرت بكات , بەڵام ئەو لێپرسراوى كۆمیتەیە كە سەرى بەرزى نەوى نەكردوە بۆ پارەى دزراو بە یەكجارى بڕیارى ئەوەى داوە ئیتر نەگەڕێتەوە , بە كار هێنانى ووشەى خائین لە لایەن بەرزان و هاوشێوەكانیەوە ووشەیەكە شایەنى ئەو كادرە تێكۆشەرە خاوەن شەهیدانە نیە بەڵام بەرزان ئەمەى بە سەرجەم ئەو كادرانە ووتوە كەسى واى تیایە پێشمەرگە بوە , خاوەن شەهیدە , زیندانى سیاسی بوە , بەم كەسانە بوترێ خائین جارێكى تر خەڵك ئامادەیە لەگەڵ ئەم باندە كاربكات , كاك شۆڕش ووتویەتى ئەو كاتە یەكێتى نەگبەتى بوو كە بەرزانى كرد بە بەرپرسى ئەو مەڵًبەندە گەورەیە , كۆبونەوەكە بێ ئەنجام بوە . ناعەدالەتى و ناهەقى ئەمەى لێ دەكەوێتەوە , نەزانینى كار ئەمەى بە دوادا دێت خۆ سیاسەت هەمووى پارە بەخشینەوە و تەكەتول نیە , یەك ووشەى هەڵە هەزاران كەست لێ ئەتۆرَێنێ , ئێستا بەرزان گیرى خواردوە چونكە دوو كۆمیتەى هەڵوەشاوەتەوە , لەم كاتەدا چ زیانێكى گەورەى هەیە , كۆمیتەى تریش بەڕێوەیە ئەو كاتە با تاڵەبانى باجى دۆڕانەكەى خۆى بزانێ , با ئەو پشكۆیەى بەرزان بۆ ى گەشاندۆتەوە چۆن بەسەرى لوتیدا ئەچزێ وا تێك ئەشكێ جارێكى تر لە ڕووى نایەت باسى سیاسەت بكات ,


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)