کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باڵانسی حیسابه‌که‌تان به‌شی په‌یوه‌ندی ناکات، ئه‌لهاتف وئه‌لزی ته‌ڵبته‌هو‌و مه‌قفوڵ ئه‌و خاریج نیتاق ئه‌لخدمه‌ ، زه‌نگێک بۆ سه‌�

Thursday, 14/05/2009, 12:00


له‌ کوردستان چه‌ندین کۆمپانیای موبیل دامه‌زراوه‌ وه‌ک کۆره‌ک تیلیکۆم و ئاسیاسێل و ساناتێل و میدیاو ئاریافۆن و رێبه‌رو چه‌ندانی دیکه‌، هه‌ر یه‌ک له‌م کۆمپانیایانه‌ش پرنسیپی خۆیان جیاوازه‌ ، چونکه‌ له‌ موبیلێکه‌وه‌ راستر بڵێین له‌ کۆره‌که‌وه‌ بۆ ئاسیا گه‌ر هاتو 12 سه‌نتت پێمابو ئه‌وا ناتوانی ئاسیا وه‌ر بگریت و پێت ده‌ڵێ باڵانسی حیسابه‌که‌ت به‌شی په‌یوه‌ندیه‌که‌ت ناکات ، به‌ڵام به‌و 12 سه‌نته‌ ده‌توانی کۆره‌ک بۆ کۆره‌ک قسه‌ی پێ بکه‌یت ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ مان بۆ ده‌ر ده‌خات که‌ ئه‌م کۆمپانیایانه‌ی له‌ کوردستان دروست بوون تا سه‌نتت پێ بێت ده‌توانی به‌هه‌مو پێگه‌کانی تره‌وه‌ ته‌ماس بگری . به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ که‌ سه‌نتت روی له‌ کزی کرد ئه‌وا تۆ له‌ بازنه‌ی کۆمپانیای به‌رامبه‌ردا نیت و جوابی له‌یه‌ک دابرانت ده‌کات، له‌م رۆژگاره‌ نوێ باوه‌شدا نه‌ باڵانسی حیسابی یه‌کیه‌تی و پارتی له‌ گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا به‌شی په‌یوه‌ندی ده‌کات و نه‌ باڵانسی حیسابی جه‌ماوه‌ریش له‌ گه‌ڵ سه‌رانی ده‌سه‌ڵات داری مافیایی و ناقسه‌ن ئه‌خلاقدا به‌شی په‌یوه‌ندی ده‌کات، وا ئه‌مرۆ خۆ شبه‌ ختانه‌ کۆمپانیایه‌کی نوێی په‌یوه‌ندی هاتۆته‌ ئاراوه‌ و راسته‌و خۆ به‌بێ سه‌نت خه‌ڵکی کوردستان ده‌توانن په‌یوه‌ندی بگرن، ئه‌ و کۆمپانیایه‌ش به‌ناوی کۆمپانیای وشه‌وه‌یه‌ و سێ مرۆڤی شایسته‌ی وه‌ک نه‌وشیروان مسته‌فاو جه‌و هه‌ر نامیق و کوێستان محمه‌د سه‌ر په‌رشتی ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێ له‌ م سۆنگه‌یه‌وه‌ گۆرانێکی نه‌وعی دروست بکه‌ن و ئه‌و کۆتو به‌نده‌ له‌ ناو به‌رن که‌ له‌ نێوان جه‌ماوه‌رو ده‌سه‌ڵاتدا دروست بوه‌، گه‌لی خۆشه‌ویستی کوردستان ماوه‌ی 18 ساڵه‌ که‌ ده‌مانه‌وێت له‌ گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا ته‌ماس بگرین و خه‌می خه‌ڵکی بگه‌یه‌نین و چاره‌سه‌ری گرفته‌کانمان بکرێت به‌ڵام سه‌رانی ده‌سه‌ڵات پێمان ده‌ڵێ باڵانسی حیسابه‌که‌تان به‌شی په‌یوه‌ندی ناکات ، وا خۆشبه‌ختانه‌ له‌ ئه‌مرۆ به‌دواوه‌ باڵانسی حیسابی سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی ناکه‌س به‌چه‌ له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا به‌شی په‌یوه‌ندی ناکات ، ئه‌مرۆ رۆژگارێکه‌ که‌ هه‌ردو بنه‌ ماڵه‌ په‌یوه‌ندی به‌ جه‌ماوه‌ره‌وه‌ ده‌که‌ن به‌ڵام به‌ده‌ستی که‌س نیه‌ موبیلی جه‌ماوه‌ر پێیان ده‌ڵێ . ئه‌لهاتف و لزی مه‌گڵوب موغلق حالیه‌ن ئه‌و خارج نگاق ئه‌لخدمه‌ ، ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین سه‌ره‌که‌وتنه‌ بۆ مرۆڤی کورد که‌ ده‌یانه‌وێ له‌ده‌ست ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ خۆفرۆشه‌ ده‌ربازی ببێت ، خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان ئه‌م هه‌له‌ له‌ ده‌ست خۆتان مه‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆرانه‌ نه‌وعیه‌دا به‌شدار بن تا هه‌مو کات باڵانسی حیسابه‌که‌مان به‌شی په‌یوه‌ندی بکات له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی راسته‌ قینه‌دا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە