حکومه‌تی ته‌زویر و ناشه‌رعی به‌ناو هه‌رێمی کوردستان هاته گۆ به درۆ!
Sunday, 20/09/2009, 12:00
پاش ئه‌و فه‌زیحه گه‌وره و شهرافهتبهرهی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و نێچیر که ریگه‌ی ده‌ڵاڵی ئاشتی هه‌ورامی ژێر به‌ژیر سه‌همی کۆمپانیای نه‌وتی DNO نه‌رویجی کڕیبوو و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به درۆ و پرۆپاگه‌نده خستبووه‌گه‌ڕ بۆ دزین و تالانکردنی زیاتر ، ده‌نگۆیه‌کی گه‌وره‌ی له بۆرسه‌ی نه‌رویجی و میدیاکانی جیهانی دایه‌وه ، بۆیه ده‌سه‌ڵاتی ناشه‌رعی هه‌رێمی کوردستان به په‌له‌پروزێوه و بێ شه‌رمانه دوور له هه‌ر پرینسیپێکی راستگۆیی رۆژنامه‌وانی ، کۆیله خالید ناویکیان به ناوی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ل و تالانجی و ته‌زویرچی هاته گۆ و وتی: ئاشتی هه‌ورامی ئه‌و کاره‌ی نه‌ده‌کرد به‌لام له به‌رخاتری کۆمپانیای تورکییه‌که ئه‌م کاره‌ی کردووه.. ده‌یانه‌وێت به‌م درۆیه گه‌وره‌یه خه‌ڵکی بڵێ به خوا راست ده‌که‌ن.. دیاره ئه‌و پاساوه له قهباحهتهکه گه‌وره‌تره ، چونکه وه‌زیری حکومه‌تێک چۆن له به‌ر خاتری کۆمپانیایه‌ک خۆی ده‌خاته نێو ئه‌و مههزهلهیهوه ، دواتر کۆمپانیاکه خۆ پیاویان لێ نه‌بڕاوه به‌ناوی ئه‌وه‌وه سه‌همه‌کان بکڕن. ته‌نها یه‌ک ته‌فسیر ئه‌و درۆیه هه‌لده‌گرێت ئه‌ویش دیاره ئه‌و کۆمپانیا تورکییه‌ش هی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوده ، بۆیه ئاشتی ده‌ڵال به‌ناوی خۆیه‌وه کردووه ، چونکه وه‌ک زانراوه مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی زیاتر له 70 کۆمپانیایان له تورکیا تۆمارکردووه و له کاردان.
کۆیله خالید زۆر بهچاوبهرهوژێرانه ده‌یویست پاساوی ئه‌و کاره‌ساته بهێنێته‌وه به‌لام زیاتر کاره ئابروبهرانهکهیان ئاوه‌ڵابوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست