کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حكومەتى هەرێم ناوبژیوانێكى فێڵبازو غەش بازو ناعادیلە لە یارى نێوان ئەنفالكراوەكان و ئەنفال چییەكاندا

Sunday, 17/10/2010, 12:00



ئاشكرایە دەسەڵاتى هەرێم لە باشور نابەر پرسانە مامەڵە لەگەڵ بابەتى ئەنفال دا دەكات ،بۆیە پێویستە كەس وكارى ئەنفالكراوەكان و شەهیدان خۆیان زیاتر بێنە قسەو بڕیار بدەن،من دەمێكە ڕام وایەلە باشترین حاڵەتداحكومەتى هەرێم دەوێت بەكەس وكارى ئەنفالكراوەكان بڵێت(ئێوە بچن داوالەسەر ئەنفال چییەكان تۆمار بكەن و ئێمەش لە دوورەوە تەماشاتان دەكەین)ئاخر ئەم هەڵوێستەى حكومەتى هەرێم بێ مانا ترین و ئیزدیواجیانەترین و نابەرپرسانەترین هەڵوێستە،ئێمە ئەو هەمووە لە كەس وكارمان ئەنفال بووە لە پێناوى قەزیەیەكى نیشتیمانى و نەتەوەیدا ئەنفالكراون ئەو هەموو خوێنە ڕژراوە لە پێناو بەدەست هاتنى ئەم ڕۆژەى ئێستادابووە ،بۆیە ناكرێت حكومەتى هەرێم وەك و ئێستا دەیبینین داكۆكى لە ئەنفال چییەكان بكات ،بەڵكو پێویستە حكومەتى هەرێم لە هەنگاوى یەكەمدا تێكڕاى ئەو ئەنفال چییانەى لەلایەن دادگاى باڵاى تاوانەكانەوە داوەكراون دەستگیریان بكات و ڕادەستى یاسایان بكات ،هەنگاوى دووەمیش پێویستە حكومەتى هەرێم بەتایبەتى وەزارەتى شەهیدان بۆخۆیان پێش كەس وكارى ئەنفالكراوەكان سكاڵایان دژى ئەنفال چییەكان هەبێت و لە هەنگاوى سێ هەمیشدا پێویستە ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى (ئەوانەى لە بوارى جینۆسایددا كاردەكەن)تایبەت تریش ئەو ڕێكخراوانەى خۆیان بە نوێنەرو دەمڕاستى كەس وكارى ئەنفالكراوەكان و شەهیدان دەزانن دەست بكەن بە تۆماركردنى داوا لەسەر ئەنفال چییەكان .لە هەنگاوى چوارەمدا پێویستە كەس وكارى ئەنفالكراوەكان داوا تۆماربكەن و بەڵگەى پێویست پێشكەش بكەن لەسەرچۆنێتى ئەنفال كردنى كەس وكارەكانیان لەلایەن جاشەكانەوە .بەڵام بەداخەوە ئێستا حكومەتى هەرێم بە سیاسەتێكى چەواشەكارانە لەسەر پرسى ئەنفال كاردەكات.من لەسەر هەڵوێستى حكومەتى هەرێم و ئەنفال چییەكان و كەس وكارى ئەنفالكراوەكان وێنەیەكم لادروست بووە كەبەم شێوەیەیە:-
((حكومەتى هەرێم دەیەوێت دووتیپ بخاتە گۆڕەپانێكەوە ،تیپى یەكەم كەیارى زانى زۆر باش و ڕاهێنراون بریتییە لە ئەنفال چییەكان.تیپى دووەم یاریزانى نەخوێندەوارو لاوازن و هاندەریش لە پشتیانەوەكەمە لەبەرئەوەى هەمووى ئەنفالكراوە،ئەم تیپە تیى كەس وكارى ئەنفالكراوەكانە .حكومەتى هەرێمیش كارەكتەرێكەو شاورێكى پێیەو دەورى ناوبژیوان دەبینێت ،بەڵام ناوبژیوانێكى بێ ئەخلاقەو هەموو كارتە سورو زەردەكانى بەرامبەر یاریزانانى تیپى كەس وكارى ئەنفالكراوەكان بەكاردێنێت،بەڵام خۆش ئەوەیە لەكۆتایدا لەبەر ئەوەى حەكەم ناعادل و غەش بازە، بە وویهاو فیكەو تەماتە باران و بەردبارانەوە لەلایەن هاندەرانەوە دەكرێتە دەرەوەو هاندەران بێ دەنگ نابن و داواى گۆڕینى ئەم حەكەمە ناعادیلە دەكەن و چاودێران و(فیفا)یش ئیجرائات لەگەڵ(حەكەمە) غەش بازەكەدا دەكەن و لە گۆڕە پانەكە دەرى دەكەن ،،پاش چەند مانگێك دووبارە هەردوو تیپ(تیپى كەس وكارى ئەنفال كراوەكان__تیپى ئەنفال چییەكان)یارییەكى تر دەكەن و حەكەمەكۆنە ناعادیلە غەش بازەكە گۆڕاوەو حەكەمێكى گەنجى عادیلى ڕێك و پێك یارییەكە بەڕێوە دەبات و یاریزانانى تیپى كەس وكارى ئەنفالكراوەكانیش هەموویان بەتوانان و خوێندەوارن و جیلێكى تازەش لەلاوان هاندەرن لە پشتى كەس وكارى ئەنفالكراوەكانەوەو لەگەڵ هاوارو چەپڵەڕێزانى جەماوەرو هاندەراندا تیپى كەس وكارى ئەنفالكراوەكان بەسەركەوتنێكى گەورەوە گۆڕەپانەكە جێدەهێڵن))..
من واى دەبینم كات و فرسەت لە پێشى حكومەتى هەرێمدا ماوە بۆئەوەى لە ناوبژیوانێكى غەش بازو فێڵبازو بەرژەوەندى پەرستەوە ببێتە ناوبژیوانێكى عادیل و بەهەڵوێست،ئەگەرنا پێویستە كەس وكارى ئەنفالكراوەكان بەدەنگ بێن و لەدادگا پێش هەر شتێك داواى یاساى دژى ئەم ناوبژیوانە فێڵبازە تۆماربكەن و دوایش بە وویهاو فیكە لێدان (حەكەم) بكەنە دەرەوە.باش دەزانن هەر (حەكەم و حاكم و دەسەڵاتێك)كەوتبێتە بەر(مەرحەمەتى)فیكەو چەپڵە ڕێزانى جەماوەر ئەواڕووخاوە-ڕوخاو!!!!.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە