ئەوپرسیارە جدیەی کەپێویستە پەرلەمانتارەکانی ئۆپۆزسیۆن وەڵامەکەی وەرگرن
Saturday, 22/01/2011, 12:00
ئەرکی سەرەکی هەر دەزگایەکی هەواڵگری بریتیە لەبەدەست هێنانی زانیاری لەسەر ووڵاتانی بێگانەو پاراستنی نهێنیەکانی ووڵات لەبەرامبەر بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر ووڵاتەکەت لەلایەن ووڵاتانی بێگانەوە وەپێویستە چالاکیە هەواڵگریەکان بەشێوەیەکی زۆرنهێنی ئەنجام بدەن تەنانەت دامەزراندنی ئەودەزگا هەواڵگریەش دەبێ بەنهێنی بێ.زانیاری کۆکردنەوە لەسەر هەر ووڵات و لایەنێک بەتەنها بواری سەربازی لەڕووی ژمارەو تواناسەربازیەکانەوە ناگرێتەوە بەڵکو هەمووبوارەکانی سەربازی ،ئابوری،سیاسی،ژیانی کۆمەڵایەتی،توانی مرۆیی و..هتد دەگرێتەوە ،کەبەبەدەستهێنانی ئەم زانیاریانە توانای ڕاستەقینەی بەرامبەرەکەتت بۆ دەردەکەوێ بۆ هەڕووداوێکی کت وپر ولەسەر ڕۆشنایی ئەو زانیاریانە پلانی تۆکمەی خۆت دادەڕیژی،دیارە بۆبەدەست هێنانی هەموو ئەم زانیاریانەش بەپلەی یەکەم پشت بەسیخوڕەکان دەبەسترێت وئەوانەشی لەڕێگەیانەوەلەناو خودی ئەو ووڵاتە دەچێنرێت.دیارە دەست نیشان کردنی ئەو کەسانەش دیارە بەکۆکردنەوەی زانیاری پێشوەختە لەسەریان ،گرنگترین هۆکار بۆ خۆبەدەستەوە دانی ئەو کەسانەی کە جاسوسی بەسەر ووڵاتی خۆیانەوە ئەکەن بریتیەلە پێویستیان بۆ پارە جابەهۆی هەژاریەوە بێت یان هەر هۆیەکی تر هۆکاری دووەمیش ئارەزووی زۆریان بۆ ئافرەتان کەئاسانی لەڕێگەی ئەم کارەوە بۆیان مەیسەر دەبێت،دیارە دەزگا هەواڵگریەکان هەموو توانا ماددیەکان ومرۆیەکانیان لەپێناو تەنها یەک ئامانجدا سەرف دەکەن ئەویش پاراستنی ئەمنی نەتەوەیاندا کەلەسەرووی هەموو ئامانجە حیزبی وشەخسیەکانەوەیە
دەزگای زانیار یەکێتی و پاراستنی پارتی دوودەزگای حیزبین کەئەمڕۆ حکمڕانی ئەم هەرێمەیان لەدەستە کەئەرکیان پاراستنی حیزبە لەهەر هەڕەشەیەک کەبەمەترسی بزانن لەسەر خۆیان نەک پاراستنی ئەمنی نەتەوەییمان هەر ئیدعایەکیان بەو پێناسەیە دوورە لەڕاستیەوە چونکە ئەوان پاراستنی سەرۆک وبەرژەوەندیە ئابووریەکانیان لەسەرووی هەموو بەرژەوەندیەکی نیشتمانیە،هەوڵدان بۆ بەیاسایی کردنی ئەم دوودەزگایە جگە لەحیزب کەسی تر سوودمەند نابێ چونکە هەموومان شاهیدی مێژووی ئەم دوو دەزگا بەناوهەواڵگریەن،هێشتنەوەی ئەم دوودەزگایە بەم پێکهاتەی ئێستای کە هەموو کادرەکانی وەلائی حیزبیان لەپێش وەلائیانە بۆ خاک ونیشتمان تووشی کارەساتمان ئەکات سەرەڕای ئەوەی هیچ یەکێک لەم بەناو کادرانەی هەردوو دەزگای هەواڵگری هیچ مەرجێکی موخابەراتیان تیا نیە چونکە کادر یان ڕاستتر ئەفسەرانی دەزگا هەواڵگریەکان تواناوسیفات وخەسڵەتی موخابەراتی هەیە
هەردوو حیزبی دەسەڵاتداری هەریم پارتی ویەکێتی کەوتونەتە پڕووپاگەندەی گوایە هەردوودەزگا ئەوەندەی ئەمنیەتی نەتەوایەتیمانیان پاراستووە دەبێت سوپاسگوزاریان بین،بۆیە لێرەدا پێویستە پێش خوێندنەوە بۆ هەردوو پرۆژە یاسا دەبێت پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیون پرسیاری ئەو کارووچالاکیانە بکەن،ئەوپیلانانەی بەریان پێگرتووە،ئەوتۆڕەجاسوسیانەی ئاشکراکراون،ئەوزانیاریانەی لەسەر دوژمنەکانمان کۆیان کردۆتەوە کەبوونەتە هۆی پاراستنی ئەمنی نەتەوەییمان دەبێ واڵامی بدەنەوە،گەر هیچ نەبێت لەسەر رژێمی گۆڕ بەگۆڕ کەبڕواناکەم بەئاشکراکردنیان بۆڕای گشتی هیچ کاریگەریەکی نێگەتیفانەی هەبێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست