کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەیركەن سەرۆكى زانكۆى سلێمانى بەئۆتۆمبیلى زانكۆوە كارى باڵاخانەكەى خۆى دەكات

Friday, 30/04/2010, 12:00


ماوەیەك لەمەو بەر (دكتۆربەرهەم) سەرۆكى حكومەتى هەرێم داوایكرد كە بەكارهێنانى ئۆتۆمبیلى میرى پاش دەوامى دیارى كراو بەهەمو جۆرێك قەدەغەیە بەڵام بەداخەوە بێ ئەنجام بوو چونكە زۆربەى ئەوكارانەى باش بن لەم ووڵاتەدا جێبە جێ ناكرێت بەهەرحاڵ ئەوەى لەم وێنەیەدا دەردەكەوێت ئۆتۆمبیلە هۆنداكەى زانكۆى سلێمانییە بەژمارە(362)كە مۆدێلى سەروو دووهەزارە سەرۆكى زانكۆى سلێمانى (دكتۆر على سعید)و شۆفێرەكەى هەمو ڕۆژێك بەر لەوەى بچێتە دەوامى زانكۆ شۆخ و شەنگەكەى و كارو بارەكانى بەڕێوە بەرێت سەردانى با ڵا خانەكەى دەكات كە دەكەوێتە بەرامبەر پاركى دایك و زیا تر لەساڵێكە ماندوو بووە پێوەى ئەم باڵا خانەیەى پێشتر جێكاى عیادەى خۆى بوو بەڵام پاش ئەوەى كرا بەسەرۆكى زانكۆى سلێمانى نەیتوانى پیشەى پزیشكى بكات و بەناچارى دەست بەردارى بوو ئەم پیشەیەى بوو بەهەر حاڵ ئەمە كێشەى ئێمە نییە كێشەى ئێمە ئەوەیە ئایا سەرۆكى زانكۆ پێشتر ڕووبەرى بیناكەت چەند بوو لەكاتێكدا دەبوو چەند مەترێك بچیتە دوواوە بەڵام تۆ نەچویت نازانم بۆچى هەر لێرەوە دەپرسم ئەوەندەى خەم خۆرى باڵا خانەكەت بویت خەم خۆرى زانكۆكەت بویتایە زانكۆى سلێمانى ئاوەهاى بەسەردا دەهات ئەم چەند وێنەیەش پێشكەش دەكەم بەوسەرۆكى زانكۆیەى كە كاتێك خوێنكارەكانى لەحەوشى زانكۆدا مانیان گرتبوو بۆبەدەستهێنانى مافەكانیان ئەم لەسەر باڵا خانەكەیدا جێگاو ڕێگاى بەكرێكارەكان نیشان دەدا ئایا سەرۆك سوێندى نەخواردووە خیلنەت نەكات بەرامبەر بە گەل و خاك و نیشتمان و خوێندكاران ئایا سەرۆك بەر لەوەى بچێتە زانكۆ خەریكى ئیش و كارى تایبەتى خۆیەتى ئەمە خیانەت نییە خۆزگە سەرۆك وەڵامى ئەم نوسینەى دەدایەوە ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە