کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جارەنووسی پرۆژەى تونیلى ئەزمەر

Monday, 09/09/2013, 12:00


پاش ئەوەى لە بەروارى 28/2/2013 بابەتیك لە سەر چۆنیەتى بەرێوەجزونى تەندەرى پرۆژەى رووناكى و هەواگۆڕكێی تونێلی ئەزمەر بلاو كرایەوە و تیایدا ئاماژە بە رێكارە تەمومژاوییەكانى وەرگرتنى ئەو پرۆژەیە لە لایەن كۆمپانیایەكى رەچەڵەك توركى (كە بە شێوەى پراكتیكى هەر بوونى نییە) ، پاشان وێرانكردنى پرۆژەكە لە سەر دەستى بازرگانێكى چاوچنۆكى و قومار چییەكى ناسراوى شارى سلێمانى.ئێستاكە هەموو راستییەكانى ئەو بابەتە دەركەوتووە و سوپاسی سایتى كوردوستان پۆست دەكەم كە دلسۆزانە بابەتەكەیان خستە روو .
بە پێی ئەو زانیاریانەى دەستم كەوتووە لە بەروارى 12/6/2013 بریارى (سحب العمل) بۆ پرۆژەكە دەرچوو و جێبەجێ كرا ، واتە پرۆژەكە لە بەڵێندەر وەرگیرایەوە و كە ئەمەش جێی دەست خۆشیە كە بۆ یەكەم جارە حكومەتى هەرێم بوێرانە توانیوێتى پرۆژەیەك لە بەڵێندەرێكى دەسەڵاتدار (خاوەن واسیگە) وەربگرێتەوە . بەڵام لێرەدا چەند سەرنج و تێبینیەكم هەیە كە هیوادارم بەرێزان (بەرپرسانى وەزارەتى ئاوەدانكردنەوە بەتایبەتى جەنابی وەزیر و بریكار و بەرێوەبەرە گشتییەكان) بە باشی رەچاوى بكەن و بوێر بن لە ئاست ناعەدالەتییەكاندا.
سەرەتا دەبوو ئەم بریارە دوو ساڵ لەمەوبەر دەربكرایە و ئەم پرۆژەیە نەكەوتایەتە ئەم گێژاوەوە كە بە سەد زانا چاك نەكرێتەوە، چونكە چەندین جار هەست بە كەمتەخەمى و نەزانى و فێڵبازى بەڵێندەر كرابوو و نیازى خیانەتكردنى لە چەواشەكارى و بەكارهێنانى كەرەستەى بێكەڵك و ساختەكارییەكانیەوە دەركەوتبوو ، بەڵام هەر وەك ئاگادارن لە ژێر فشارى هەموو ئەو بەرپرسانەى كە بە هۆى دەعوەتى سەر مێزى بەلێندەرەوە هەر جارە و بە نووسراو یا بە ناردنى نوێنەر رێگەیان ئەگرت لە هەر هەنگاوێك كە زیان بە بەڵێندەر بگەیێنێت ، (بۆ زانیارى ناوى زۆر بەى ئەو بەرپرسانەى لە پەكخستنى پرۆژەكە و یارمەتیدانى بازرگانەكە هاوبەشن لە كاتى پێویست ئاشكرا دەكرێن).
هەر چەندە ئەم پرۆژەیە پەیوەندییەكى راستەخۆى هەبوو لە سەر ژیان و سەلامەتى هاوولاًتیان بەڵام تاوەكو ئێستاش بەرژەوەندى تاكەكەس لە سەرو بەرژەوەندى هەموو ئەو هاووڵاتییانەوە بوو كە سودمەندبوون لە پرۆژەكە.

دەبوو حكومەتى هەرێم بە هیچ شێوەیەك جیاكارى لە سزادانى سەرپێچیكاران نەكردایە بە تایبەت كەسانى وەها كە بودجەى گشتى بەهەدەر دەدەن و لە پێناو قازانجى تاكەكەس ژیانى هەزاران هاووڵاتى دەخەنە مەترسیەوە.
لایەنێكى ترى ئەم بابەتە ئەوەیە كە ئەم بریارى (سحب العمل)ە دواى 3 سال لە بە فیرۆدانى كات لە لایەن بەڵێندەر ئەنجام دراوە پاش ئەوەى كە خاوەن كار بە تەواوەتى نائومێد بووە لە تەواوكردنى پرۆژەكە بۆیە ئەم بریارەى دەركردووە ، لیرەدا ئەوەى لام گرنگە و ئەمەوێت بیزانم ئەوەیە كە :
1_ بە پێی مادەى 65 لە یاساى بەڵێندەرایەتى عێراقی ئەم كارە لە بەڵێندەر وەرگیراوەتەوە چونكە وەكو زانراوە بەڵێندەر لە رووى داراییەوە ماوەی چەند سالێكە موفلیسەئەمە جگە لەوەى لە رووى تواناى تەكنیكى و ئیدارییەوە لە ژێر پلەى سفرەوە بووە هەروەها بە پێی بابەتى پێشوو ئەم بەڵێندەرە لە پرۆژەكەدا بە بێ ئاگادارى خاوەن كار بەشدار بووە كە ئەمەش خۆی لە خۆیدا سەرپێچیەكى یاسایی گەورەیە.
سەرەراى ئەوەى كە هەموو رەهەند و رێنماییەكان لە دژی بەڵێندەر بوون بەڵام دواى ماوەى دوو سال لە تەواو بوونى ماوەى راستەقینەى پرۆژەكە ئەم بریارە دەركرا .
2- یەكێك لەو سزایەى كە پێویستە لە بەلێندەر بسەپێنرێت وەرگرتنى غەرامەى دواكەوتن كە 10% ى بودجەى پرۆژەكەیە و نزیكەى یەك ملیۆن دۆلارە و ئەوە مافی گشتى و بەڵێندەر و خاوەن كار هیچ پاساوێكیان نییە بۆ وەرنەگرتن و شاردنەوەى ئەم راستییە و پێویستە لایەنەكانى ئۆپۆزیسیۆن بە ووردى چاودێرى ئەم بابەتە بكەن.
3-بە پێی برگەكانى مادەى65 ى یاساى بەلێندەرایەتى پێویستە بەڵێندەر لە پرۆژەكە دەربكرێت و كارەكان لە لایەن لیژنەیەكى پسپۆرەوە ئەنجام بدرێت و تاوەكو تەواو بوونى ماوەى ێیانەى پرۆژەكە بەلًَێندەر مافی وەرگرتنى پاشماوەى پارەكەى خۆى نییە لە پرۆژەكەدا (هەر چەندە تاوەكو ئێستا هەر بودجەى پرۆژەكە تەراتێنى پێكراوە و بەشێكە كەمى سەرمایەى بەڵێندەرە) پاش تەواو بوونى ماوەى ناوبراو تەێفیە حسابی تەواوەتى دەكرێت و ئەگەر بەڵێندەر مافی هەبوو ئەیدرێتێ.
4- هەروەكو دیارە ئێستاكە پرۆژەكە لیژنەى تەسریعى بۆ پێكهێنراوە كە ئەندازیارانى دەستەى سەرپەرەشتیارى پرۆژەكە ئەندامن تیایدا و رادەى دەسەلات و ێەلاحیەتیان دیار نییە ، بە پێی یاسا بەڵێندەر جگە لە پەسەندكردنى بریارەكانى لیژنەكە بۆ جێبەجێكردنى پرۆژەكە هیچ مافێكى ترى نییە و تەنها لە كاتێكدا كە بتوانێت ئەو كەرەستەیەى پێویستە بە نرخێكى كەمتر بیهێنیت یا كاریك بە نرخێكى كەمتر لە نرخى لیژنە جێبەجێ بكات كە ئەمەش لەم برا بازرگانە دوورە چونكە ئەگەر ئەتوانێت ئەى ئەم 3 ساڵە بۆ نەیكرد؟؟
هیوادارم دیسانەوە بازرگانەكە بە فشارى سیاسی و سەر مێز ئەم لیژنەیەى بۆ خزمەت و كارئاسانى خۆى پێك نەهێنابێ تا وەكو تۆپەكە بخاتە ساحەى خاوەن كارەوە و بڵًێت فەموو بۆم تەواو كە و لیژنەكەش وەكو كارمەندى خۆى تەماشا نەكات و بیانكاتە كرێكار و حەماڵى ناوبراو بۆ تەواوكردنى پرۆژەكە و تەنها جیاوازى ئەوە بیت كە مەعاشی ستافی نوێ لە لایەن حكومەتەوە بدرێت و كاكى بازرگانیش لە ژێر سپلیت چاودێرى كارمەندانى نوێی ستافەكە بكات و بە هەرەشەى بەرپرسان بیانترسێنێت وپاش تەواو بوونى پرۆژەكە بە بی غەرامە زۆر داواى لێبووردنى لێ بكرێت و لە سەر حسابی گەل دەرخستەى زیادەى بۆ بكرێت و قەرەبووى هەموو زیانەكانى بۆ بكرێت كە ئەمەش خیانەتێكى نیشتمانى و دزییەكى ئاشكرایە لە دارایی گشتى.چونكە هەموو لایەك دەزانن بودجەى ئەم پرۆژەیە هەر لە سەرەتاوە لە لایەن بەڵًێندەرەوە بە هەدەر دراوە بۆیە پێویستە بە شێوەیەك سزا بدرێت تاوەكو هیچ كەسێكە تر لە ژێر ناوى بەڵێندەر و بەڵێندەرایەتى دەست نەخاتە سامانى گشتییەوە و تاڵانى نەكات ، هەروەها پێویستە ئەم بابەتە لە میدیاكان باس بكرێت و داواكارم لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كە رووماڵی ئەم بابەتە بكەن و دەست خۆشی لە بریارى هاوشێوە بكەن كە لە لایەن حكومەتى هەرێم و وەزارەتى ئاوەدانكردنەوەوە دەركراوە و پشتگیرى ئەو كەسە دڵسۆزانە بكرێت كە بریارى هاوشێوە دەدەن و رێگەنادەن پارەى میللەت بە هەدەر بچێت ، بۆئەوەى ئەوانیش دڵسۆزتر بن و بزانن كە هاووڵاتیان دەست خۆشیان لێًدەكەن و باكیان لە هیچ كەس نەبێت.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە