به په‌له: لە ڕۆژەکانی جه‌ژن و دوای جەژن توركیا هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر باشوری ووڵات ده‌ست پێده‌کات
Tuesday, 23/08/2011, 12:00
پەیامنێریی کوردستانپۆست بناری قەندیل: له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فونییدا سه‌رچاوه‌یەک لە بناری قەندیل بە کوردستانپۆستی ڕاگەیاند، کە پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر سوپا و هێزه‌کانی دوژمن كه‌وتووه، دوای جه‌ژن توركیا هێرشه زه‌مینییه‌كانی بۆ خاكی كوردستانی باشوور ده‌ست پێ‌بکات.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه تایبهتەکە به کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند: له چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا، هه‌ردوو وولاَتی داگیرکەری ئێران‌و توركیا له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و پژاك، زیانی زۆریان پێگه‌یشتووه ، لەناو خۆی ئەو دوو ووڵاتەشدا ئیتر دەنگۆی ناڕەزایی بڵاو بۆتەوە، داوای ڕێگەچارەی شەڕ دەکەن، بۆیە پێشبینی ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی خۆیان ئێران هێرش بكاته سه‌ر چیای قه‌ندیل، توركیاش هێرش بكاته سه‌ر ناوچه‌ی خواكوركی سه‌ر بە مێدیای ئازاد به‌بیانووی لێدان له گەریلاکانی په‌كه‌كه و پژاك.
لەم کاتەدا گەریلاکان ئامادەی تەواویان بۆ شه‌ڕ هەیە ونایشارنەوە ده‌ڵێن، کە دەبێ دەرسێک بە سوپای داگیرکه‌ر بدەن لەنمونەی شه‌ڕی زاب و بۆ دواجار بەداگیرکەرانی بسەلمـێنن، کە ئەوان لە خۆڕا یاری بەئاگر دەکەن، لە پرسیارێکی کوردستانپۆستدا سه‌باره‌ت به هەڵوێستی حوکمەتی هەرێم و هەردوو پارتی دەسەڵاتدار، سەرچاوەکە ووتی: ئێمە بەهیواین جارێکی تر کوردان شه‌ڕی یەک نەکەن، چونکە مێژوومان پڕێتی لە هەڵەی مەزن، تورکیا و ئێران تەنها شەڕی گەریلا ناکەن، بەڵکو شەڕی ئەوان لەگەڵ هەموو کورددایە ، پێیان دەڵێین قەندیل نەمێنێ ئەوە باشوری کوردستان و ئازادییەکەشی دەکەوێتە بەر مەترسی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست