كۆمێنت بۆ سۆران عومەرو گۆڤاری رێگا
Wednesday, 27/05/2009, 12:00
برام كاكە سۆران عومەر ئەم كاتەت باش، هیوادارم كاتێك پرسیارێكت ئاراستە ئەكرێت و هەندێ پەیوەندی نهێنیت ئاشكرا دەكرێت وەك وەرگرتنی پارەو ئیمتیاز لە دەسەڵاتەوە بۆ دەركردنی گۆڤارەكەت و دەرخستنی پاڵپشتە سیاسیەكانت خێرا وەڵامت هەبێت و بە جورئەتەوە بەرگری لە خۆت بكەیت و واقیع چییە ئەوەمان بۆ راڤە بكەیت نەك شەرمكردن و راكردن لە واقیع، ئەوكاتەی بابەتی پەیوەندی تۆو گۆڤارەكەت بە دەزگای دژە تیرۆرو لاهور شێخ جەنگیم خوێندەوە لە كوردستان پۆست وستاندەر" سۆران عومەرو گۆڤاری رێگا پەیوەندیان بە لاهور شێخ جەنگیەوە هەیە" لە راستیدا دوچاری شۆك بووم، خەریك بوو تێك ئەچوم و نەمدەزانی چ بڵێم، تۆیەكی بە رواڵەت ئیسلامی پاك و رۆژنامەوانێكی رەخنەگر چۆن رازی بوویت كە فەرمانبەری كەسێكی وەك لاهوور بیت لە یانەی وەرزشی نەورۆز، كە سوور ئەزانیت لە دەزگای دژە تیرۆرەو خزمی تاڵەبانیەو دەزگاكەیان خاوەنی چەندین چیرۆكی گەندەڵی و دژایەتی ئیسلامیەكان و كوشتنی خەڵكی ئاینپەروەرن، تەنها لەبەر خۆمەوە ووتم تۆشیان كڕی و ئیتر لەمەودوا تۆ نە ئیسلامیت و نە پێویستیش دەكات بەناوی ئیسلامیەوە قسە بكەیت و واباشە ماسكەكەت بە تەواوی لابەریت وەك جەمال حسین و ئومێد قەرەداخی و عادل باخەوان و سەلمانی مەلا ئەمین و چەندین كۆنە ئیسلامی كە ئێستا لەباوەشی یەكێتی و دەزگاكانیدان............
ئەگەر پارە وەرناگریت و لەو یانە وەرزشیەی نەورۆز كارمەند نیت كە هی بنەماڵەی تاڵەبانیە پێمان بڵێ؟ بۆچی تا ئێستا تاكە بابەتێكت لەسەر دەزگای دژە تیرۆر نەنوسیوە؟ ئەی ئەكرێت لای لاهوری شێخ جەنگی برازای تاڵەبانی دەعوەتی رۆژانە بیت و بەدەم یەكەوە پێبكەنن و سەفەرەكانت بۆ رێك بخات، لەولاشەوە فرمێسك بۆ شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە بڕێژیت؟ بچیت بۆ قەندیل بۆ راپۆرت لەسەر پەكەكەو نەهێڵن راپۆرتەكە بڵاو بكەیتەوە؟ كەسایەتی مامۆستا عەلی باپیرو مامۆستا سەلاحەدین و مێژووی ئیخوان موسلیمین رەش رەش بكەیتەوە لە گۆڤارەكەتدا؟ كێ ئەو وەزیفانەت ئەداتێ براكەم بۆچی بێدەنگی و چەند پارەت وەرگرتووە لە یەكێتی براكەم برای دینی!؟ من ئەم ووردە كۆمێنتانەم نوسی بۆ ئەوەی كە بینێرم بۆ سایتی ستاندەر بەڵام بەداخەوە ستاندەر بابەتەكەی كە لەسەر سۆران نوسرابوو بەپەلە راگرت كە نەمزانی بۆچی؟ كە بەرای من ئەمە رێزنەگرتنە لە خوێنەرو دوورە لە ئاكاری رۆژنامەگەری مۆدێرن و پێم خۆشە برایانی ستاندەریش وەڵامێكیان هەبێت، بە هیوام ئەم سەرنجانەم لە كوردستان پۆستی بەرێزو سایتی بەرێزی ستاندەر بڵاو بكرێتەوە.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست