پێشمەرگە؛ لەنێو بەرداشی حکومەت و حیزب‌دا!
Monday, 10/12/2012, 12:00
ڕاپۆرتێک لەسەر هێزی پێشمەرگە:
یەکێتی و پارتی؛ کۆی شەڕی ناوخۆی خۆیان لەم هەرێمەدا بە چەند کیلۆیەک خورماو چەند تەشتێک ناوساجی بەو هێزەکرد کە ناوی پێشمەرگەیە ، بەناو پێشمەرگەکانی" یەکێتی و پارتی" لە کەپکی حەمەد ئاغا کڵاو قاسم ، بەدڕەندەترین شێوە هێرشیان دەکردە سەر سەنگەرەکانی یەکتر بێ ئەوەی بزانن بۆ کێ شەڕ دەکەن و کێش دەرەنجامەکەی دەمژێت ؟ ئەم بەناو هێزی پێشمەرگەیە هەمیشە وەک هێزێکی مرۆیی بێ ئاگا لە خزمەت یەکێتی و پارتیدا بوون و لەوە زیاتریش بوونەتە ئەو بەرخەی لە جەژنی قورباندا سەر دەبڕدرێن و سەربڕەکەش بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی بوون.
گەرچی کابینە یەک لەدوای یەکەکانی پارتی و یەکێتی بانگەشەی یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەیان دەکرد ، بەڵام لە واقیعدا بێجگە لە لووشدانی بودجەی پێشمەرگە، هێزەکانی قەڵاچوالانی یەکێتی و هێزەکانی پیرمامی پارتیی بەیانی باشێکیشیان لەیەک نەکرد.
پارتی و یەکێتی وەک دابەشکردنی زۆمی سەوزو زەرد هێزە سەربازیەکانیشیان وەک دوو سێ‌و کرد؛ بە دوو قاشەوە. هێزەکانی ٨٠ ی پارتی و ٧٠ ی یەکێتی ، ئەم دوو هێزە دەبوو بودجەکەیان لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە دابین بکرێت ، کەچی هەردوو هێزەکە قەرزیان وەک سلفە لە وەزارەتی دارایەوە وەردەگرت ، واتە بەشی بودجەی هاوڵاتیان لەم وەزارەتەوە دەدزرێت و دەدرێتە ئەو هێزانەی ناویان لێناوە هێزەکانی حەفتاو هەشتا ، لەوەش کۆمیدی تر ئەوەیە ئەم هێزانەیان ناو ناوە (هێزە فەلەکان) .
ئەم هێزانە کێن؟
ئه‌م هێزانه له‌دوو هێزی جیای سه‌ر بە هێزە بنەڕەتیەکە ڕێکخراون ،که‌تانک و تۆپی جۆره قورسه‌کان له‌خۆده‌گرن کەلەڕمانی ڕژێمی پێشوو بەدەستیان کەوتون ؛ هێزی پیشتیوانی 1 سه‌ر به‌هێزه‌کانی ٨٠ تان و هێزی پیشتیوانی 2 فه‌رمان له‌هێزه‌کانی 70ی یه‌کێتی وه‌رده‌گرن. که‌ئه‌مانه‌ش چه‌ند هێزێکی پیاده‌ی تایبه‌تیان هه‌یه‌له‌سلێمانی و هه‌ولێر. ئه‌م دوو هێزی پیشتیوانیه‌جلو به‌رگی سه‌ربازی له‌به‌ر ده‌که‌ن و کاره‌کانیان سه‌ربازین و له‌سه‌ربازگه‌کانیاندا کارده‌که‌ن بۆ هەردوو حیزب کە لەژێر ناوی زێرەڤانی و سەرۆکایەتی ئەرکاندا ناودەبرێن.
هێزه‌کانی ٧٠ و٨٠ وه‌ک خۆیان ناوی ده‌به‌ن به(لیوا فه‌له‌کان) ناسراون، که‌له‌سنوری ناوچه‌کاندا دابه‌ش بون، ئه‌وه‌ش له‌خه‌ڵکی ناوچه‌کان پێک هاتوون و هیچ جۆره‌ئه‌رکێکیان نیه‌له‌وێ پێشمه‌رگه‌یه‌ک مانگانه‌ده‌چێت موچه‌که‌ی وه‌رده‌گرێت و به‌دوو مانگ تەنها ٦ رۆژ بەجلوبەرگی خۆماڵیەوە؛ واجب ده‌گرێت. به‌کوردی موچه‌یه‌کیان ئه‌ده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی که‌متر که‌نه‌وه‌و هێزێکی بەناوحیزبی بونی هەبێت.
دەبوایە پیشمەرگەی دێرین وەک ئەرکی مۆراڵ و پێشینەی خەباتی خۆی ببوایە بە دەستپێکی کردنەوەی سەربازگەی ڕاهێنان و پێگەیاندنی پیشمەرگەی نوێ کەچی پێشمه‌رگه‌کۆنەکان بونەته‌ترس بۆ به‌رپرسان تا تەرەویاخی نەبن . بۆ نموونه‌پێشمەرگەیەکی کۆن فه‌وجێکی کردۆەتەوەو 400 که‌سی له‌خزم و که‌سو کاروناوچەکەی خۆی ناونووسکردوه‌و مووچه‌وه‌ر ده‌گرێت، خه‌ڵک هه‌یه‌دوکانداره‌موچه‌وه‌رده‌گرێت، خوێندکاره‌و پێشمه‌رگه‌یه،له‌کۆمپانیایه‌و موچه‌که‌ی مانگانه‌ی بۆ ده‌چێته‌ماڵه‌وه، ئه‌مانه ناویان لێنراوە؛ په‌نادیوارو بنسێبه‌ر،
خزم خزمێنەیە تا کاتی دەنگدان ، جگه‌له‌مه‌ش فه‌رمانده‌دێرینەکە ڕۆژانه‌به‌شی 400 که‌س خواردن وه‌رده‌گرێت و ڕۆژی 20 که‌سیش له‌وێ نیه، .هه‌ر بۆیه‌ئه‌م فه‌رمانده پێشمەرگە دێرینە به‌و پارەیەی لە نەسریەی هێزەکە دەمێنێتەوە بەشی سه‌رووی خۆی ده‌دات بۆ مانه‌وه‌ی له‌و پۆسته‌دا، ئه‌وەی دوای ئەویش بۆ سه‌روتر له‌خۆی. ئه‌مه‌نمونه‌یه‌که‌له‌خه‌روارێک.!؟
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
له‌سه‌ره‌تادا دوولیوای یه‌کگرتوو پێک هێنرا، که‌یه‌کێتی و پارتی بوونه‌به‌رپرسی پایه‌کان، لیوای ١ بۆ یه‌کێتی و2 بۆ پارتی. که‌یه‌ک به‌یه‌ک دانران هه‌تا دوا پێشمه‌رگه‌ی لیواکەش پۆسته‌کانیان دابه‌شکردوه. که‌ئه‌مانه‌ش به‌چه‌کی خۆیانه‌وه‌هاتنه‌ناو ئه‌م وه‌زاره‌ته‌بەناو یه‌کگرتوەوە، چه‌کی قورسیان کڵاشینکۆفه، ئه‌وه‌شی چه‌کی نه‌بوو ده‌بوایه‌خۆی چه‌ک بکڕێت و ببێته‌پێشمه‌رگه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حوکومه‌تی هه‌رێم. ته‌نانه‌ت داوای فیشه‌کی چوار مه‌خزه‌نیشیان ده‌کرد که‌١٢٠ فیشەکەو، وه‌ک میلاک لەلای خۆیان دەنوسرا لە هێزەکەدا دەبوایە به‌پاره‌ی خۆشیان بیان کڕیبایە .
هه‌ر یه‌ک له‌م لیوایانه‌له‌٤ فه‌وج پێک هاتوون هه‌ر فه‌وجه‌ده‌که‌وێته‌ناوچه‌ی چالاکی خۆیه‌وه‌که‌ئه‌م فه‌وجانه‌له‌٦٠٠که‌س پێک هاتوون، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ئه‌م هێزانه‌شوێنی نیشته‌جێبونیان نیه‌هه‌تا ئێستا که‌ئه‌وه2 ساڵی تێپه‌ڕاند له‌ڕۆژی دروست بونیه‌وه.گه‌ر بیانه‌وێت ئه‌م هێزانه‌له‌جێگاکانی خۆیاندا بهێڵنه‌وه‌ده‌بێت خێمه‌یان بۆ هه‌ڵبده‌ن که‌نیشیانە، فه‌وجیش هه‌یه‌جێگای٢٠٠ که‌سی هه‌یه‌بۆ نوستن به‌ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه‌وه کەچی وەزارەتی پێشمەرگە زۆر بێباکانە گوێشیان پێنادەن؟
چەکی هێزەکان چیە ؟
چه‌کی قورسیان کڵاشینکۆفه‌و به‌س،گه‌ر نا ده‌بێت به‌قه‌رزووسوڕ له‌هێزه‌کانی ٨٠و ٧٠ ی وه‌رگرن. پێشمه‌رگه هه‌یه‌له‌ساڵی٩١ ه‌وه‌پێشمه‌رگه‌یه‌و هیچ شتێکی ئه‌وتۆی بۆ نه‌کراوه، موچه‌که‌ی 500 هه‌زار دیناره‌و 5 منداڵی هه‌یه. مووچه‌ی مقه‌ده‌مێک هێنده‌ی موچه‌ی پۆلیسێکی سەربە وەزارەتی ناوخۆیە. ئه‌فسه‌ره‌کانیان له‌پله‌به‌رزکردنه‌وه‌دواده‌خه‌ن و هه‌یانه‌٦بۆ ٨ ساڵ ده‌چێت له‌پله‌یه‌کدا ڕاوغ دەکات . به‌کورتی بێ هیوابون و به‌که‌م سه‌یرکردنی پێشمه‌رگه‌و خزمه‌ت نه‌کردن و پشتگوێخستن و حیزب حیزبێنه. جگه‌له‌مایه‌پوچی بۆ وەزارەتی بەناو پێشمەرگە و بۆ گەلی کوردیش هیچی تر بەرهەم ناهێنێت .
ئه‌و هێزه پێشمەرگە پۆڵاینه‌ی سەرانی پارتی و یەکێتی وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن، هێزه‌کانی ئۆپراسیۆنی دیجله‌به‌رگه‌ی ناگرێت و ڕایان ئه‌ماڵین تا ئه‌وشوێنی لێوه‌ی هاتون. پێشمه‌رگه‌له‌به‌رامبه‌ر دوژمن‌دا له سه‌نگه‌ره‌کا‌ندا لەژێر گوونیه‌و له‌وحی کۆندا ژیان دەکات ، شەو تابەیانیش حەرەسیاتیش بەسەرماو لەرزەوە بەڕێدەکات . ئەو گەنجە ناچارکراوانە کە بۆ مووچە بونەتە پێشمەرگە ، ناتوانن نزیک بنەوە لەو شوێنەی مەسئولەکان بۆ کاتێکی زۆر کورت سەردانی بەناو بەرەی شەڕدەکەن ، بەرپرەسە بەناو سەربارزیەکانی یەکێتی و پارتی کە سەردانی بەرەکانی بەناو جەنگ دەکەن ئەدەبخانەوده‌ستشوری سەفەرەیان بۆ دابین دەکرێت و نانی گه‌رم و گۆشتی مامزیشیان بۆ دەبرژێنن. لە راگەیندنەکانیاشەوە بڕێک قسەی حەماسی دەرۆوفیشاڵ بە دوو سێی پێشمەرگەی هەژار دەکەن
پێشمەرگە گەر پێشمەرگە بێت لە پێناوی گەڕاندنەوەی کەرکووک و ناوچە داگیرکراوەکاندا مل کەچ ناکات بۆ ٥٠٠ هەزاری مانگانە ، دوا بڕیار بۆ خۆتە ئەی کاکی پێشمەرگە
پێشمەرگەیەکی دێرین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست