کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە شەوە زەنگدا لستى گۆڕان سیدسادقى پڕكرد لە ڕوناكى مۆم

Wednesday, 24/06/2009, 12:00


شارێك لەو پەڕى فەرامۆشكارییەوە دێت و دەڵێت من دەمەوێت لەم گۆڕانكاریەدا هاوارەكانى خۆم ... دەنگە سەربڕاوەكانى خۆم بخەمە بەردەم میژوەوە .. شارێك دێت و دەڵێت پڕبە چنگى منداڵێ عەشقى وەلى و پەپولەى شیعرەكانى نالیم پێیەو وەك پەروانە بە دەورى مۆمى ئەم گۆڕانەدا دبێتە شایى شیعر و خاكو خۆڵیش دەبیتە میوانى ئاشبڵاخ .. شارێك دێت و تەنها خۆى نییە پڕ پڕە لە بۆنى سێوو گوناهەكانى هەڵبجە و ئاشنا دەبێت بە ئازارەكانى گەرمیان و لە دەرگاكانى ئەنفالەوە نزاكانیان دەبەنە بەردەم كوڕانى كۆمەڵە و دەڵێن .. بەخێر بینەوە جارێكى تر... ئێوە لەكام ژورى مێژودا نوستبون .. ئەزانن ئێمە زۆردەمیكە چاوەڕێى ئەم گۆڕانەین .. مزگێنى ئەم گۆڕانە وەك شۆڕشێك (قانع) پێى ڕاگەیاندین .. شارێك پڕ لە پەنجەرەى پێكەنین پڕ لە دەرگاى بێ قفڵ .. شارێك بۆ لیستى گۆڕان یەكپارچە گیانى دەبێتَە شینایى .. شارێك شەقامەكانى دەبێتە لەپى دەست بۆ هاوڕێیانى گۆڕان .. شارێك ڕۆژانە بە كەنارى لادێكانیدا دەگەڕى َو بە دەم شیعرى نالى و قانع و وەلى و هۆرەكى بریندارەوە.. شەهیدەكان ..هەژارەكان .. منداڵە بێ لانەكان .. وە خەبەر دێنێتەوە و دەڵێ هەستن وا قۆناغێكى تر وا بزاوتێكى تر بەرد دەخاتە جوڵە ..هەستن با باوەش بۆ لیستى گۆڕان بكەینەوە دە نگەكانمان بدەین بەخۆمان ببین بەشێك لە لیستى گۆڕان .
 [email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە