کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نـامه‌یه‌کی کراوه‌ بـۆ هه‌مو تاکێکی کـورد لـه‌ناوه‌وه‌و لـه‌ ده‌ره‌وه‌ی کـوردستان

Tuesday, 10/12/2013, 12:00

1307 بینراوە




وه‌ک ئـه‌یبینین هه‌ردو بنه‌ماڵه‌ی تـاڵه‌بانی و بـارزانی به‌ ئاشکرا که‌وتونه‌ته‌ ڕشتنی خوێنی گه‌له‌که‌مان ، ته نانه‌ت کوشتنی منداڵیش۰
ئێستاش به‌کورتی وه‌ک ئه‌مڕۆ چۆن بینیمان کاوه‌ی لاوی ڕۆژنامه‌نووس تیرۆر
کـرا لـه‌دوای سۆران و زه‌رده‌شت و گه‌رمیانی ۷ ساڵان و هه‌مو ئه‌و لاوانه‌ی تـر ،،،، که‌واته‌ ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه‌ که‌ ئه‌م مافیایانه‌ به‌رده‌وام ده‌بن ۰
چـی بکه‌ین و چـی بکرێت ؟ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ زۆر خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین کراوه‌ ، زۆر چالاکـی تریش کراوه‌ و ئه‌کرێت به‌ڵام ئایا سـوودی ئه‌بێت ؟
هه‌رچه‌نده‌ تاوانبارێکیش ده‌ست گیر بکریت سـوودی نییـه‌ چونکه‌ یـاسـایه‌ک نییه‌ بتوانێت سـه‌روه‌ر بێت و به‌ ئازادی به‌رپرسیاری خۆی هه‌ڵبگـرێت۰ئه‌گه‌ر تاوانبارێکیش بگیرێت هه‌ر خراپتر سوودی نیه‌ چونکه‌ هه‌ر زوو به‌ زوو سیناریۆیه‌کی بۆ داده‌ڕێژرێت و له‌ به‌ندیخانه‌شدا له‌ ناوی ده‌بـه‌ن۰ که‌واته‌ دووباره‌ چی بکرێت باشه‌ هه‌ر هیچ نه‌بێت هه‌ندێک زه‌ربه‌یان لێ بدرێت ؟
لـه‌ ئه‌مڕۆوه‌ واته‌ له‌ کاره‌ساتی تیرۆر کردنی کاوه‌ گه‌رمیانییه‌وه‌ ، پێویسـته‌ لـه‌سـه‌ر هه‌مو کورد چ له ناوه‌وه‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردوسـتان ووشـه‌ی ینک به‌ ته‌واوی له‌ ناو بردندا بسڕڕێته‌وه‌وب گۆڕێت بـۆ ،، یـه‌کێتی بنه‌ماڵـه‌ی تـاڵـه‌بانی،، به‌هیچ جۆرێک ڕاست نییه‌و ویژدان قبوڵی ناکات بـه‌ نیشتیمانی کوردوستان ناوببـرێن ،، پێویسته‌ یه‌کێتی کۆن له‌گۆڕ بنرێت و چیتر درۆ له‌گه‌ڵ گـه‌له‌ چه‌وساوه‌که‌مان نــه‌کرێت ۰
هه‌روه‌ها پارتیش نـاوی بگۆڕرێت بـۆ ،، پارتـی بنه‌ماڵـه‌ی بارزانی ،، چـونکه‌ ئـه‌م دوو بنه‌ماڵـه‌یه‌ هه‌موو شتێکی ناشرین و خراپ و سووکن تـه‌نها حیزب و سـیاسه‌ت و مرۆڤ نین ۰۰۰۰
با هه‌ستین هه‌ر هیچ نه‌بێت مژده‌یه‌ک به‌و ڕۆحه‌ پاکه‌ نه‌مرانـه‌ بده‌ین ، بڵیین تۆڵه‌تان ئه‌سه‌نین و خوێنتان به‌ فیڕو نابێ بڕوات۰ هه‌ڵوێست وه‌رگرین و بـه‌ هیچ جۆرێک گوێی له‌م دڕنده‌ خوێن خۆرانه‌ نه‌گرین ۰ کـوان ئـه‌وانه‌ی دوای هه‌ڵبژاردن ده‌هۆڵـی چاکسازی و بـه‌ خۆداچونه‌وه‌یـان ئـه‌کوتــا؟؟ یـه‌کێتی بنه‌ماڵـه‌ی تاڵه‌بانی و پارتی بنه‌ماڵـه‌ی بارزانی خۆیان بانگه شه‌ی کوشتن و سه‌ربڕین و ده‌ست بڕین ئه‌که‌ن ، به‌ ئاشرا که‌ ئه‌مانه‌ بـونیان له‌ هیچ یاسایه‌کی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا نییه‌ و هه‌ندیک له‌ خزمه‌تکاره‌کانیشیان هێنده‌ سه‌ر لێ شێواون باس له‌ سکاڵای یاسایی ئه‌که‌ن ؟
سلێیمانـی هه‌وڵێست ؟ ئـه‌وه‌ت بیـر نه‌چێت ماوه‌یه‌کی تر ده‌تڕژێننه‌ سه‌ر شـه‌قام
و شین و شه‌پۆڕی مامیانت پـێ ده‌که‌ن بۆ به‌رچاوی کامێرای تیڤی ۰۰پێوویسـته‌ هه‌رزو تۆش پیلانی خۆت دابڕێژی و ئاماده‌ نه‌بیت لـه‌وێ۰
نــه‌فره‌ت بکه‌ له‌وه‌ی ڕۆڵـه‌کانت تیرۆر ده‌که‌ن، نـه‌فره‌ت لـه‌وه‌ی به‌شداری پرسه‌ی
تاڵه‌بانی و بارزانی ده‌کات۰
ڕۆڵـه‌کانی خوازیاری ئـازادی ، له ئه‌مڕۆوه‌ هه‌رچی قه‌ڵه‌مو کاغه‌ز هه‌یه‌ بیبنه‌وه‌و
بیشارنه‌وه‌ ، مافیاکان زیڕه‌یان کردووه‌ که‌ئێوه‌ په‌رده‌ی تاوانیان بـه‌ قه‌ڵه‌مم دابدڕن ڕووی ڕه‌ش و شه‌رمه‌زاریان ده‌ربخه‌ن ،، فریاکه‌ون وێنه‌یان و تاوانه‌کانیان بـه‌ دارو دیواری شـارو شارۆچکه‌و گوندو ڕێگاو بانو ته‌نانه‌ت کێوه‌کانیشداهه‌ڵواسن ۰۰۰ ده‌سته‌ پارچه‌ دامه‌مێنن و ته نها چاوه‌ڕێ بن چونکه‌
یـاسـا بوونـی نییه‌ ۰قه‌ت نه‌ڵێن ده‌سه‌ڵات ناڕوخێ و به‌هێزه‌ ئیتیفاق و یه‌ک بوونی و یه‌ک ڕیزو یه‌ک ده‌نگی گه‌ر هه‌بێت زه‌حمه‌ته‌ خۆیان ڕابگرن ۰



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)