ژنان له دووڕیانی ده‌سه‌ڵات و ئازادی‌دا
Friday, 03/07/2009, 12:00
له‌سه‌روبه‌ندی خولی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستاندا، ده‌کرێ جارێکی‌تر قسه‌وباس له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی به‌شداری ژنان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، گه‌یشتنی ئیراده‌ی ژن به سه‌کۆی په‌رله‌مان، گرفتی ژن و کاره‌کته‌ر و کارنامه‌ی لیسته به‌شداربووه‌کان، ژن و جه‌وهه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارێتی و گه‌لێک ته‌وه‌ری تری په‌یوه‌ندیدار به ژنان بکرێ و روانینی زانستیانه‌ی ژن بۆ ئه‌و مه‌سه‌له و ته‌وه‌رانه بخرێته‌ڕوو. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا گرنگه له‌چه‌ند روانگه‌یه‌که‌وه ئه‌و مه‌سه‌لانه تاوتوێ بکرێ و ئاراسته‌یه‌کی بابه‌تیانه به لێکدانه‌وه‌کان بدرێ. سه‌ره‌تا به‌پێویستی ده‌زانم جه‌وهه‌ری راسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی و په‌یوه‌ندیدار به گرفتی ژنه‌وه که‌مێک شرۆڤه بکه‌م.
له‌بنه‌ڕه‌تدا (ده‌سه‌ڵاتدارێتی) که رۆحی ده‌وڵه‌تگه‌راییه، داهێنانێکی هه‌ره سه‌ره‌کی پیاوسالارێتییه، ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتدارێتی و پیاوسالارێتی دووڕووی یه‌ک دراون، جمکانه‌ی ناو یه‌ک منداڵدانی مێژوون، دوو ناوی یه‌ک شتن. نه ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌بێ پیاوسالارێتی واتایه‌کی هه‌یه و نه پیاوسالارێتیش به‌بێ ده‌سه‌ڵاتدارێتی واتاداره. له‌کوێ ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌هێزبێت ئه‌وا مسۆگه‌ر له‌وێ پیاوسالارێتیش به‌هێزه، به‌پێچه‌وانه‌ش هه‌ر راسته. له‌کوێش یه‌کێکیان لاوازبووبێت ئه‌وا ئه‌وه‌یتریشیان لاواز بووه و پووکاوه‌ته‌وه. بۆیه بێ‌دوودڵی ده‌توانین ئه‌وه بدرکێنین که مێژووی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌هه‌مانکاتدا مێژووی پیاوسالارێتیشه. ئه‌وکاته ده‌سه‌ڵاتدارێتی چه‌که‌ره‌ی کرد و په‌ره‌یسه‌ند که پیاوسالارێتی چه‌که‌ره‌ی کرد و په‌ره‌یسه‌ند. ئیدی مێژووی شارستانێتی ده‌سه‌ڵاتدارێتی (پلهدارێتی) و چینایه‌تی له‌هه‌مانکاتدا مێژووی شارستانێتی پیاوسالارێتیشه... له‌مێژووی پێنج هه‌زار ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و دهوڵهتگهراییدا ژن هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌ده‌ره‌وه‌ی مێژوو و سروشتی کۆمه‌ڵگابوون هێڵرایه‌وه و په‌راوێزخرا و هه‌وڵێکی بێ ئامان درا بۆئه‌وه‌ی سیما و ئیراده و تایبه‌تمه‌ندێتی ژن و ئه‌و کولتووره‌ی له زه‌مه‌نی کۆمه‌ڵگای سروشتی‌دا ئافراندبووی بسڕدرێته‌وه و نکوڵی لێبکرێت. ته‌نانه‌ت هه‌ر به‌ره‌نجی بێسنووری ژنانه‌وه- به‌تایبه‌تی ره‌نجی دایک ژیارێکی دژه دایکی و دژه ژنی ئافرێنرا و تارۆژی ئه‌مڕۆشمان ئه‌م ژیاره له‌جیهاندا به‌گشتی باڵاده‌سته و له کوردستانیشدا له لوتکه‌ی باڵاده‌ستێتی خۆی دایه و به‌قووڵی ره‌گی خۆی له‌ناو هه‌موو کایه‌کانی ژیانی تاک و کۆمه‌ڵگادا داکوتاوه، نه‌خاسمه له کایه‌ی ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت و حزبایه‌تیدا ته‌واو باڵاده‌سته... بێگومان ده‌بێت ده‌رک به‌و راستییه‌ش بکه‌ین که ئه‌وه‌ی به‌درێژایی مێژوو و شارستانییه‌تی هه‌زاران ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌به‌رامبه‌ر به ژن به‌ڕێوه‌چووه ئه‌مڕۆ زۆر به‌چڕوپڕی و تێکچرژاوی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌وه‌ی گۆڕاوه ته‌نیا شێواز و ئامرازه‌کانی ئه‌و به‌ڕێوه‌بردنه‌یه. چونکه ئه‌قڵییه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و سیسته‌مه‌که‌ی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا و گه‌لاندا له‌جه‌وهه‌ری خۆیدا هه‌ر هه‌مان ئه‌قڵییه‌ت و سیسته‌می پیاوسالارێتییه به‌سه‌ر ژناندا، ئه‌گه‌ر ئه‌قڵییه‌ت و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی سێ ستووندی بنچیینه‌یی خۆی هه‌یه بۆ خۆسه‌پاندن، که " توندوتیژی، خه‌ڵه‌تاندن، هێزی قه‌با"یه، ئه‌وا پیاوسالارێتیش له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و سێ ستوونده راوه‌ستاوه و خۆی ده‌سه‌پێنێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ ستوونده له‌هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌ک بسێنیته‌وه نه‌ک توانای خۆسه‌پاندنی نامێنێت ته‌نانه‌ت توانای مانه‌وه‌یشی نامێنێته‌وه، هه‌ر هه‌مان سێ تایبه‌تمه‌ندێتی له‌هه‌ر پیاوێکی پیاوسالار وه‌ربگریته‌وه، ئه‌وا لهپیاوسالارێتی ده‌که‌وێ...
به‌گشتی بۆیه په‌یوه‌ندی ئۆرگانی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارێتی و پیاوسالارێتیم بهپووختی خسته‌ڕوو تا ئاماژه به‌وه بکه‌م که چوونی ژنان بۆ په‌رله‌مان و بوون به وه‌زیر و شتی تر له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا یان زۆری ژن له‌په‌رله‌مان و حکومه‌ت و دادوه‌ری به‌واتای ئه‌وه نایه‌ت ئیتر ژنان به‌مافه‌کانی خۆیان گه‌یشتوون و کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بووه..!! چونکه کێشه‌ی ژنان له‌وه‌وه نییه ئایا ژن له‌ناو ئه‌و سێ پێکهاته‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا (په‌رله‌مان، حکومه‌ت، دادوه‌ری) هه‌ن یان نا...؟! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌ئه‌نجامی ئه‌قڵییه‌تی پیاوسالارێتی (چه‌وسانه‌وه‌ی ژن له‌لایه‌ن پیاوه‌وه) سه‌ریهه‌ڵداوه و گه‌شه‌ی کردووه. واتا ئه‌وه‌ی پێی ده‌گووترێت "کێشه‌ی ژن" له‌بنچینه‌دا کێشه‌ی هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتدارێتییه که خۆی ده‌مامکێکی ئه‌ستووری پیاوسالارێتییه... بۆیه گرنگه ژنان له‌و راستینه‌یه تێبگه‌ن که ده‌سه‌ڵاتدارێتی بۆ پیاوان واتا و مه‌غزایه‌کی هه‌یه و بۆ ژنانیش واتا و مه‌غزایه‌کی تری هه‌یه... لێره‌دا ده‌بێت ژنان ده‌رک به‌وه بکه‌ن هه‌ر ته‌نیا هه‌بوونی ژنان له‌ناو سێ پێکهاته‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به ژماره‌یه‌کی زۆری ژنانیش له‌ناو ئه‌و پێکهاتانه‌دا بن، نابێته پێوانه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین: ئیدی ته‌واو، ژنان گه‌یشتن به زۆرترین به‌شی مافه‌کانی خۆیان... چونکه کرۆکی کێشه‌ی ژنان کێشه‌ی گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات نییه، به‌ڵکو کرۆکی کێشه‌که کێشه‌ی ئازادییه. کێشه‌ی ژنان کێشه‌ی ئازادی و دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانییه... له‌وکاته‌وه‌ی ژنان وه‌ک ره‌گه‌زێک له‌لایه‌ن پیاوه‌وه به‌رێگای فرتوفێڵ و توندوتیژی و هێزی قه‌بای خۆیه‌وه، ئازادی و ناسنامه و ئیراده و کولتووری ئافراندووی خۆی لێ زه‌وتکرا و کۆتگیر و کۆیلهکرا، ئیتر ژنان له‌وه ده‌رچوون که هه‌ر ته‌نیا وه‌ک ره‌گه‌زێک هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ بکرێ، به‌ڵکو وه‌ک چینێکی به‌ڕێوه‌براو و کۆیله و بوونه‌وه‌رێکی شووم هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵدا کرا. کرۆکی کێشه‌که‌ش ئه‌مه‌یه. به‌ڵام کاتێک ده‌رفه‌تی جێگیرگرتنی ژنان له‌ناو پێکهاته دهسهڵاتدارییهکاندا درا، ئه‌وا مسۆگه‌ر پێشتر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بڕێندراوه‌ته‌وه که نابێت به ناسنامه و کاره‌کته‌ر و ئیراده‌ی ئازادی خۆی بیربکاته‌وه و هه‌ڵسوکه‌وت بکات. یان وه‌ها په‌روه‌رده کراوه که رێک به‌ئه‌قڵییه‌تی پیاوسالارێتی و به ده‌مامکی ژنێتییه‌وه دهسهڵاتگیر ببێت، نه‌ک به سروشتی ژنێتی خۆی... چونکه سروشتی ژن و ده‌سه‌ڵاتدارێتی ناکۆکن و هیچ یه‌کانگیر نابنه‌وه...
ئه‌ی که‌واته ژنان نه‌چنه نێو ده‌سه‌ڵاته‌وه؟ ئایا ژنان به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا نه‌که‌ن و ده‌نگ نه‌ده‌ن و نه‌بنه پاڵێوراو؟ ئایا هه‌ر ژنێک بچێته ناو ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌بێت وه‌ک پیاو و به‌ئه‌قڵییه‌تی پیاوسالارێتییهوه هه‌ڵسوکه‌وت بکات؟ ئایا له‌ده‌ره‌وه‌ی پانتایی ده‌سه‌ڵاتدا پانتاییه‌کی تر هه‌یه ژنان بتوانن به سروشت و ناسنامه و ئیراده و تایبه‌تمه‌ندێتی ژنێتی خۆیانه‌وه خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن و به‌شداری له‌به‌ڕێوه‌چوونی کۆمه‌ڵگادا بکه‌ن؟
به‌ڵێ، ژنان ده‌توانن بچنه ده‌سه‌ڵات و ئه‌مه‌ش مافێکی بنچینه‌یی خۆیانه. به‌ڵام نابێت وه‌ک پیاو یان وه‌ک ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن ئه‌قڵییه‌تی پیاوسالارێتین بۆ به‌هێزکردنی پێگه‌کانی ده‌سه‌ڵات بچنه ناو ده‌سه‌ڵاته‌وه، به‌ڵکو بۆ سنووردارکردن و بچووککردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بچنه ناو ده‌سه‌ڵاته‌وه. چونکه سنووردارکردن و بچووککردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات واتا سنووردارکردن و بچووککردنه‌وه‌ی پیاوسالارێتی. ژنان ده‌توانن مافی به‌شداریکردنی خۆیان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌کاربهێنن، چ به ده‌نگدان و چ به خۆپاڵاوتن و چ به رۆڵگیربوون له‌داڕشتنی کارنامه و لیست دروستکردن، به‌ڵام پێویسته هه‌موو شێوه به‌شداربوونێکی ژنان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی دیموکراتیزه‌بوون و گۆڕانی دیموکراتی بێت، نه‌ک بۆ به‌هێزکردن و تۆکمه‌کردنی ئه‌قڵییه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارێتی پیاوسالاری. به‌ڵێ ژنان ده‌توانن بچنه په‌رله‌مان و پێکهاته‌کانی تری ده‌سه‌ڵاتدارێتی، به‌ڵام نه‌ک به ئه‌قڵییه‌ت و کاره‌کته‌ر و سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی پیاوسالاری، به‌ڵکو ده‌توانن به سروشتی خۆیان و به‌ئیراده و کاره‌کته‌ر و سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی دیموکراتی و ئازادیخوازییه‌وه رۆڵێکی گرنگ له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی و پیاوسالارێتی ببینن، به‌مه‌ش ده‌توانن فرتوفێڵه‌کانی پیاوسالارێتی پووچه‌ڵبکه‌نه‌وه که به‌مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیان ژنانیش ده‌خه‌نه خزمه‌تی خۆیانه‌وه. نه‌ک وه‌ک ئه‌و ژنانه‌ی که‌وا له په‌رله‌ماندان به‌ڵام وه‌ک بووکه‌شووشه‌یه‌ک وان به‌ده‌ست پیاوانه‌وه...!!
هه‌ڵبه‌ته له‌ده‌ره‌وه‌ی پێکهاته‌کانی دهسهڵاتدارێتیشدا پانتاییه‌کی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ژنان بتوانن مافه‌کانی خۆیان تێیدا به‌ده‌ستبخه‌ن و گوزارشت له ئازادی و ئیراده و ناسنامه و کاره‌کته‌ری سروشتیانه‌ی خۆیان بکه‌ن. واتا گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات ته‌نیا رێگا و رێگای هه‌ره به‌کاریگه‌ر نییه بۆ گه‌یشتنی ژنان به ماف و ئازادییه‌کانی خۆیانه‌وه، به‌ڵکو ده‌کرێ بڵێین بۆ ژنان رێگای ده‌سه‌ڵات رێگای هه‌ره ئاڵۆز و هه‌ره پاسیفی گه‌یشتن به‌ماف و ئازادییه‌کانه، چونکه سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌گه‌وهه‌ر و ناوه‌رۆکی خۆیدا سیسته‌مێکی دژه‌ژنی و دژه دایکه. ته‌نانه‌ت ئه‌و سیسته‌مه له‌سه‌ر بنه‌مای کۆیله‌کردن و سرینه‌وه‌ی سروشتی ژن بنیادنراوه. سیسته‌مێکی نکوڵیکار و بکوژ و تۆقێنه‌ری سه‌ر ژنانه.
بۆیه کارکردن له‌ناو ده‌سه‌ڵات بهئهقڵییهتێکی دژه ده‌سه‌ڵاتدارێتی کارکردنێکی زۆر ئاڵۆز و دژوار و پڕ له ریسکه... به‌ڵام بنیادنانی پێکهاته‌ی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی پێکهاته‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و بنیادنانی گۆڕه‌پان و پانتایی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات گرنگتر و رهگداکوتاوتر ده‌بێت بۆ گه‌یشتن و گه‌ره‌نتیکردنی ماف و ئازادییه‌کانی ژنان و پاراستنی سروشت و کاره‌کته‌ری ژن. ژنان له‌میانه‌ی خۆهوشیارکردنهوه و خۆرێکخستن و نواندنی چالاکی دیموکراتییانهیاندا ده‌توانن له‌هه‌موو بواره‌کاندا چه‌ندین رێکخراوی مه‌ده‌نی و دیموکراتی بنیاد بنێنن و له‌ژێر چه‌ترێکی هاوبه‌شدا گردببنه‌وه و ئیراده‌ی هاوبه‌شی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو. ته‌نانه‌ت ده‌توانن به گردبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م رێکخراو و ده‌زگا و رێکخستنه‌کانی ژنان له‌ناو یه‌ک پێکهاته‌ی دیموکراتییانه‌دا په‌رله‌مانێکی تایبه‌ت به‌ژنان یان نیمچه په‌رله‌مانێکی ژنان ئاوابکه‌ن و له‌ناو ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی ژنانیشدا چه‌ندین کۆمیته و کۆمیسیۆن بۆ هه‌موو بواره‌کانی ژیان و کۆمه‌ڵگا و ژینگه دروستبکه‌ن و ببێته گۆڕه‌پانێک بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی ژنان و کۆمه‌ڵگا و ژینگه، ببێته پانتاییه‌ک بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سروست و کاره‌کته‌ری ژن. ده‌کرێ نموونه‌ی کۆما ژنێن بڵند(KJB) بکه‌ینه نموونه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو، که له‌ناو بزاڤی ئازادیخوازی گه‌لی کوردستان به‌رێبه‌رایه‌تی (PKK)دا ژنان به ئیراده‌ی خۆۆیان بنیادیان ناوه...
بۆیه گرنگه ژنان به‌ئیراده‌ی ئازاد و به سروشت و کاره‌کته‌ری خۆیانه‌وه به‌شدار و رۆڵگیر ببن، چ له‌ناو پێکهاته‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بێت یان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پێکهاته‌یه‌دا بێت که له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا بنیادی ده‌نێت...
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست