کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵوێسته‌ جیاوه‌زه‌کان و ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تایه‌کان

Sunday, 26/07/2009, 12:00


لیستی گۆڕان داوا له‌ هه‌وادارانی ده‌کات، به‌هێمنی ئاهه‌نگ بگێڕن، که‌چی کوردستان پۆست ده‌ڵێ خه‌ڵک بابرژێنه‌ سه‌رشه‌قام ڕاپه‌ڕن دژی ته‌زویری لیستی کوردستانی..
هاتینه‌وه‌ هه‌مان سه‌ره‌تای ڕه‌خنه‌ به‌زمانی گوڵی سایتی سبه‌ی و ڕه‌خنه‌ توند به‌چه‌کوشه‌که‌ی کوردستان پۆست.
کوردستان پۆست زیاتر له‌سێ مانگه‌ هه‌موو کارو شه‌ونخونیه‌کی خسته‌ خزمه‌تی گۆڕان و گرده‌که‌، که‌چی ئه‌و نامه‌یه‌ نهێنیه‌ی که‌ بۆ کاک نه‌وشیروان نوسرا له‌هه‌فته‌نامه‌ی هه‌واڵ مانشێت بوو..
لیستی گۆڕان زاتی ئه‌وه‌یان نه‌کرد بڵێن ده‌نگ به‌که‌مال میراوده‌لی بده‌ن، که‌چی به‌پێێ ئه‌و ئاماره‌ سه‌ره‌تایانه‌ و ئه‌و ڕێژه‌ زۆره‌ی له‌پارێزگای سلێمانی ده‌وروبه‌ری به‌ده‌ستی هێناوه‌، نه‌ک هه‌وادارانی لیستی گۆڕان چوار حیزبه‌که‌ به‌ڵکو به‌شێک له‌ یه‌کیه‌تیه‌ ناڕازیه‌کانی ناو باڵه‌که‌ی مام جه‌لالیش ده‌نگیان به‌ که‌مال میراوده‌لی داوه‌..
هیوادارم که‌مال میراوده‌لی ئه‌و نامه‌یه‌ی که‌ کوردستان پۆست بۆ ده‌نێرێت له‌ سه‌ری ڕیش نه‌خوێنیڕیته‌وه‌..
حسێن گه‌رمیانی له‌ لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی ده‌ڵێ له‌سه‌دا 52 ی ده‌نگه‌کانم به‌ده‌ست هێناوه‌، ده‌ترسم برادرانی هاوڵاتی له‌ ماتماتیک زۆر زیره‌ک نه‌بن ڕاستی ژماره‌که‌ له‌سه‌دا 2 ش نیه‌..
پارتی له‌ بادینانی پاوانکراو له‌سه‌دا 75 ده‌نگه‌کانی به‌دست هێناوه‌، ئه‌ی چه‌ند ساڵه‌ یه‌کگرتوو موشێن ده‌کات له‌و ناوه؟‌
کاک کۆسره‌ت له‌ناو کێشمه‌کێشه‌کانی ئه‌و دوایه‌ی یه‌کیه‌تی ده‌نگی به‌ لیستی کوردستانی و کاک مه‌سعود دا به‌ڵام ئه‌ی کۆسره‌تیه‌کانی دوروبه‌ری له‌ هه‌ولێر ده‌نگیان به‌کێدا به‌تایبه‌ت له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا؟؟
کاک کۆسره‌ت دوا‌چاو پێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ گۆڤاری گۆڕان ژماره‌ 15 ده‌ڵێ مه‌سعود بارزانی پیاوێکی هه‌ڵه‌شه‌و سیاسی نیه‌ ئه‌ونده‌ نه‌بێت کوڕی بارزانیه‌.. تۆبڵێی ئه‌م ژماره‌ تازه‌یه‌ی گۆڤاری گۆڕان بگاته‌ بادینان و هه‌ر له‌ڕێگا نه‌ی سوتێنن..
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کان چ زوو تاریق ڕه‌مه‌زانی فڕۆکه‌وانیان بیر چۆوه تۆ بڵێی کاریگه‌ری ژه‌هره‌که‌ی 16ی 3 ێ بێت!!
گه‌وره‌ترین هۆکاری سه‌رکه‌وتنی لیستی گۆران ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ بی وێنه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیه‌تی و پارتی بوو، که‌چی هه‌ر
له‌به‌رنامه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆی که‌ناڵی کنن ژنێکی توڕه‌ی هه‌واداری لیستی گۆڕان که‌هێشتا په‌نجه‌ی شایه‌تمانی مه‌ره‌که‌بی لێ ده‌تکا ووتی ئه‌مڕۆ کۆتاییمان هێنا به‌ گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات که‌چی کاکی پێشکه‌ش که‌ری به‌رنامه‌ قسه‌که‌ی پێ بڕی و
له‌ئێستاوه‌ هۆشیاری که‌ناڵی کنن ده‌ڵێ نابێ ووشه‌ی گه‌نده‌ڵ به‌کار بهێنن. ده‌ترسم که‌چونه‌ ناوپه‌رله‌مان هه‌مان تا س و هه‌مان حه‌مام بێت..
هه‌ڵۆی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌داخی ئه‌وه‌ی ده‌رنه‌چوه‌ پیرۆزبایی له‌ مه‌سعود بارزانی ده‌کات، گوایه‌ مه‌سعود بارزانی هیچ نه‌بێ دوو دڵۆپ خوێنی ڕشتوه‌ بۆ کوردستان
کاکه‌ هه‌ڵۆ گیان زۆر به‌سه‌هوو چووی کاک مه‌سعودت خوێنی کوردی ڕشتوه‌ به‌ڵام دوو دڵۆپ نا به‌ڵکو ده‌ریایه‌ک..
ده‌ڵین چوار حیزبه‌که‌ زۆر بێ هه‌ڵوێست بوون له‌به‌رامبه‌ر ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستێکی ڕوون له‌مه‌ڕ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ، خۆشیان ده‌ڵێن زۆر زۆڵ بووین هه‌م دۆلاره‌کانمان وه‌رگرت هه‌م ده‌نگیشمان به‌بارزانی نه‌دا..
به‌پێی هه‌واڵێکی سایتی ستانده‌ر..
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: به‌رپرسی‌ باڵای‌ كۆمیسیۆنی‌ عێڕاقی‌ ئه‌رزێكی‌ له‌هه‌ولێر به‌ 16 ده‌فته‌ر دۆلار كڕیوه‌
جا 16 ده‌فته‌ر چیه‌ ئه‌و دوێنێ و پێری له‌سه‌ری ڕیس بوو بێت، حه‌تمه‌ن دروستکرنی ڤیه‌لاکه‌شی له‌سه‌ر حسابی قه‌ڵاچوالان ده‌بێت.


سه‌رچاوه‌کان
هاوڵاتی
کوردستان پۆست
گۆڤاری ڕێگا
سایتی ستانده‌ر
که‌ناڵی کنن
ئاوێنه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە