کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


‌ چوارقوڕنه:‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ قوتابیه‌كی‌ پۆلی‌ شه‌ش موبایله‌كه‌ی‌ لێده‌سه‌نرێت به‌رپرسێكی‌ حیزبی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ مامۆستایه‌ك

Wednesday, 02/06/2010, 12:00


ئه‌مڕۆ له‌كاتی‌ به‌ڕیوه‌چوونی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ پۆلی‌ شه‌شه‌م له‌ قوتابخانه‌ی‌ شه‌هید موحه‌مه‌د له‌چوارقوڕنه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ مدیری‌ هۆڵه‌كه‌ قوتابیه‌كان ده‌پشكنێ‌ یه‌كێك له‌ قوتابیه‌كان به‌ناوی ژیوار باپیر‌ كه‌ كوڕی‌ به‌رپرسێكی‌ یه‌كێتیه‌ ده‌مه‌ته‌قێ‌ دروست ده‌كات موبایله‌كه‌ ناداته‌ مامۆستاكه‌ به‌لام مامۆستاكه‌ ڕێگه‌ به‌قوتابیه‌كه‌ نادات یاسا پێشێل بكات و موبایله‌كه‌ی‌ لێده‌سه‌نێت دواتر دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ تاقیكردنه‌وه‌ به‌رپرسێكی‌ بالا به‌پله‌ی‌ نه‌قیب (ئه‌رشه‌د سعید حسن) به‌ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه‌ له‌ م. خالید ده‌كات و پێده‌ڵێت" له‌سه‌ر شه‌قام جینێكت لێده‌ده‌ین و شڕوپلت ده‌كه‌ین بۆ ڕێگه‌ت نه‌داوه‌ ئه‌و قوتابیه‌ قۆپیه‌ بكات".
ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ خزمی‌ قوتابیه‌كه‌ مامۆستاكان نیگه‌ران ده‌كات بۆیه‌ مامۆستاكان داوایه‌ك له‌سه‌ر نه‌قیب (ئه‌رشه‌د سعید حسن) تۆمارده‌كه‌ن ، ئێستا نه‌قیبی‌ هه‌ڕه‌شه‌كه‌ر له‌زیندانی‌ ڕانیه‌دایه‌.
جێگه‌ی‌ هێما بۆ كردنه‌ ساڵانه‌ له‌ده‌ڤه‌ری‌ بیتوێن و پشده‌ر كوڕانی‌ هه‌ندێك له‌به‌رپرسه‌ حیزبیه‌كان به‌هۆی‌ ئه‌نجامدانی‌ قۆپی‌ و موبایل بردنه‌ ژووره‌وه‌ كێشه‌ ده‌نێنه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وان هه‌وڵو كۆشش ناكه‌ن و ناخوێننه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت به‌هۆكاری‌ خه‌ش پۆلی‌ شه‌ش ببڕن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە