کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌په‌له‌: 3 هاوڵاتی‌ له‌ سلێمانی‌ ده‌كوژرێن‌و 15 دیكه‌ش بریندارده‌بن .

Sunday, 14/03/2010, 12:00


سێ هاوڵاتی‌ شاری‌ سلێمانی‌، گه‌ڕه‌كی‌ كانی‌ كورده، به‌هۆی‌ شه‌ڕێكی‌ ده‌سته‌ویه‌خه‌وه‌، به‌ فیشه‌ك ده‌كوژرێن‌و 15 دانیشتووی‌ گه‌ڕه‌كی‌ قاڵاوه‌ش به‌هۆی‌ شه‌ڕه‌ چه‌قۆوه‌ بریندار ده‌بن‌و پۆلیسیش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و دوو رووداوه‌ ده‌كات، كه‌ هێشتا هۆكاره‌كانیان ئاشكرا نه‌بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتنی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ سلێمانی‌ به‌ ماڵپه‌ڕی‌ لڤین پرَسی راگه‌یاند؛ پاش كاتژمێر 5ی‌ سه‌ر له‌ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ، به‌هۆی‌ روودانی‌ شه‌ڕێكه‌وه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ كانی‌ كورده‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ 3 هاوڵاتی‌ كوژراون، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڕه‌كی‌ 15 كه‌سی تریش له‌ شوقه‌كانی‌ گه‌ڕه‌كی‌ قالاوه‌ به‌هۆی‌ شه‌ڕه‌ چه‌قوه‌ برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ پۆلیس هۆكاری‌ روودانی‌ ئه‌و شه‌ڕانه‌ی‌ نه‌زانی‌ و وتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌یانه‌وه‌ ده‌كه‌ین.
گه‌ڕه‌كی‌ كانی‌ كورده‌ ده‌كه‌وێته‌ خۆرئاوای‌ شاری‌ سلێمانییه‌وه‌، شوقه‌كانی‌ گه‌ڕه‌كی‌ قالاوه‌ش ده‌كه وێته‌ باشووری‌ سلێمانییه‌وه‌و عه‌ره‌بی تێدا نیشته‌جێیه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە