کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرا بوونی نهێنیەكی تایبەتی نێوان وەزیری دارای بایز تاڵەبانی و دڵشادی جێگری !!

Friday, 29/05/2009, 12:00


ئەم خەڵكە گەندەڵانە تەنها یاری بە پارەی پڕۆژە خزمەت گوزاریەكان ناكەن بەڵكو كار گەیشتۆتە ئەوەش یاری بە نان و موچەی خەڵكی بێ دەسەڵاتی ناو ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە دەكەن بفەرمون ئەمەش نمونەیەكە لە گەندەڵیەكانیان بە بەڵگەوە :
پاش ئەوەی بایزو دڵشاد پەیوەندی تایبەتی پەیدا دەكەن لە گەڵ سێ ئافرەتی ناو وەزارەتی دارایی ( ناوەكانمان لایە) وەعدیان پێ دەدەن بۆ بەرزكردنەوەی موچەكانیان بەرامبەر بە ..................................... .
بایز بە دڵشادی خەبیری دەڵێ بابەتێكی یاساییان بۆ بدۆزەرەوە بۆ گۆڕینی پلەكانیان
دڵشادیش هەڵئەسێ بە ئامادە كردنی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی بە ژمارەكانی (9168 وە 9169) لە 21.5.2008 دا بۆ بەرز كردنەوەی پلەی فەرمانبەرانی پلە دوو بۆ پلە یەك پێش وادەی قانونی خۆیان بە 5 ساڵ ئەو 3 ئافرەتە سوود مەند دەبن لە گەڵ هەندێ فەرمانبەری تردا چونكە نە ئەكرا هەر بۆ ئەوانی بكەن كەشف دەبوون پاش تەواو بونی كارەكە دەست ئەكەن بەوەستانی ئەم بڕیارە بە نوسراوی وەزارەتی دارایی ژمارە 13685 لە 28.7.2008 دا ئەوەی بچنە پلە یەك وەك ئەوان .
ئەم نمونانە یاری بە نان و ماندو بونی خەڵكی دەكەن تەنها لە پێناوی تێربوونی غەریزە حەیوانیەكانیان , بەپێ ی بەرژەوەندیان یاسا و ڕێساكان دەگۆڕن .
5/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە