کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌کێتیی و گۆڤاری لڤینیش، یاری به‌ عه‌قڵی کورد ده‌که‌ن!

Tuesday, 14/05/2013, 12:00



زیاتر له‌ شه‌ش مانگه‌ تاله‌بانی به‌ توندی جه‌ڵته‌ی مێشک لێیداوه‌، له‌و کاته‌وه‌ ده‌نگ و ره‌نگی نه‌ماوه‌، گومانی ئه‌وه‌ ده‌کرێت له‌ ژیانیشدا نه‌مابێت، به‌ڵام به‌هۆی بار و دۆخی سیاسیی عێراق و کوردستان و ناوچه‌که‌وه‌، شاردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ته‌ندروستیی تاله‌بانی وا ده‌خوازێت ئه‌و نهێنییه‌ بشارنه‌وه‌ و که‌س ئاگاداری چاره‌نووسی نه‌بێت. تەواو له‌و ماوه‌یه‌دا بەرپرسی یەکيتی نه‌ماوه‌ چیرۆکێکی سه‌یر و درۆزنانە لەسەر تالەبانی نەهۆنێتەوە، بۆ نمونه‌ جارێک ده‌ڵێن ته‌ندروستی باشه‌ و خه‌ریکی وه‌رزشکردنه‌، یان ده‌ڵێن ئیستا به‌ زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزیی و فه‌ره‌نسیی قسه‌ ده‌کات و ده‌خوێنێته‌وه‌، هەشە دەڵێ تالەبانی بۆتە خوينەری بەردەوامی ڕۆژنامەکان، لە هەموی گالتەجارتر ، ئه‌و درۆ زله‌ی مالپەری لڤین و د. نەجمەدین کەریمه‌، که‌ بۆ چەواشەکردنی خەڵکی ده‌که‌ن گوایە ئیستا تاله‌بانی رۆژنامەکانی کوردستانی نوێی هەموو خويندۆتەوە و داوای گۆڤاری سیخورمەی کردووە. ئاخر لەوە گالتەجارتر چی ترهەیە؟ یەکێک لەسەر تەندروستی تاڵەبانی قسە بکات، که‌چی نەويرێت ناوی خۆی، بڵێت سەرچاوەیەک پێی راگەیاندنین.
ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ ده‌زانیین که‌ ئه‌م هه‌موو درۆکردنه‌ له‌ زمانی تاله‌بانییه‌وه‌، ئه‌و راستییه‌ ده‌رده‌خات، که‌ تاله‌بانی له‌ ژیاندا نه‌ماوه‌، ده‌نا ئه‌گه‌ر بمایه‌ یان لەکۆمادا بوایه‌ ئیستا یەکێتی وێنەیەکی هه‌ر بلاودەکردەوە.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ هەر کاتێک مەسەلەی مردنی تالەبانی بچێته‌ نێومیدیاکانه‌وه‌ و قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت، ئیتر بەپەلە نجمەدین کەریم دێتە سەر تيڤێ یان روونکردنەوەیەک دەدات، ده‌ڵێت تەندروسی تالەبانی زۆر باشە. خۆ ئەگەر تاله‌بانی تۆزێک گیانی تێدابمایه‌ و توانای قسەکردنی هه‌بوایه‌، ئه‌وا دوای 6 مانگ ده‌بوو وه‌ک به‌ڵگه‌ وێنه‌یه‌ک، یان ده‌نگێکی هه‌بوایه‌.
ئیستا کاتی ئەوەیە بە یەکێتی و راگه‌یاندنه‌کانیش بگوترێت: به‌سه‌ شووره‌ییه‌ چیتر خەڵکی و جەماوەری خۆتان چەواشەمه‌که‌ن و گالتەیان پێمەکەن، ئه‌مه‌ی ده‌یکه‌ن ته‌نها یاریکردنه‌ به‌ عه‌قڵی داماوی کورد، تاله‌بانی له‌ ژیاندا نه‌ماوه‌، چونکه‌ ئه‌ویش وه‌کو هه‌موو که‌سێک مرۆڤه‌ و له‌ خوێن و گۆشت دروست بووه‌، چۆن جه‌ڵته‌ له‌ هه‌ر که‌سێک ده‌دات و په‌کی ده‌خات، دواجار ده‌یکوژێت، ئاواش تاله‌بانیش لێیداوه‌ و نه‌ماوه‌، ئه‌گه‌ر مابێتیش فه‌رمو به‌ به‌ڵگه‌ پێمان نیشان بده‌ن.
بۆ دواجار من ده‌ڵێمه‌وه‌: تاله‌بانی مردووه‌، ره‌نگه‌ ئه‌و خه‌سته‌خانه‌یه‌ی لێی که‌وتووه‌، لاشه‌که‌یان شاردبێته‌وه‌، تا کاتی دیاریکراو، ئه‌وانیش له‌مه‌دا قازانج ده‌که‌ن، چونکه‌ بۆ هه‌ر رۆژه‌ی به‌ هه‌زاران دۆلاری لێوه‌رده‌گرن.
به‌سه‌ له‌وه‌ زیاتر کۆتایی به‌و شانۆگه‌رییه‌ بهێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە