کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ قوتابخانه‌که‌ی بارزانیی، قوتابییه‌کان فێری وانه‌ی ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌کرێن

Wednesday, 24/03/2010, 12:00


ئه‌وه‌ که‌لتوری پارتیی دیموکراتی کوردستان و بنه‌ماله‌ی بارزانییه، که‌‌ ڕێگا ده‌دات،  ده‌ستدرێژی بکرێته‌ سه‌ر شه‌ره‌ف و نامووسی تاکی کورد و کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ره‌وه‌ ئاکاری خراپ ببرێت. ئه‌وه‌ ئه‌و که‌لتوره‌یه‌ که‌ مێژووی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌یه‌ که‌ پڕێتی له‌ کاره‌سات و ڕووداوی ناخۆش که‌ هه‌رچی ڕه‌وشت و جوانییه‌ک بێت تێیدا نییه‌.
ئه‌و ڕووداوه‌ی که‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا له‌ که‌رکووک ڕوویدا و چه‌ند به‌رپرسێکی پارتی له‌و شاره‌ ده‌ست درێژی سێکسییان کرده‌ سه‌ر خێزانیکی بێده‌سه‌ڵات، که‌ پاشماوه‌ی ئه‌نفالن، ئه‌وه‌ ده‌سه‌له‌مێنیت، که له‌ قوتابخانه‌که‌ی بارزانییدا ئه‌م جۆره‌ ده‌ستدرێژیانه‌ ڕێگای پیدراوه‌ و به‌ پلانی ‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانیی و پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌رگایان والاکردووه‌‌ تا شه‌ره‌ف و نامووسی مرۆڤی کورد بشکێنرێت و که‌رامه‌تی ئینسانی کورد له‌ هه‌موو پیرۆزییه‌ک داماڵن.
کوردستانپۆست له‌ خواره‌وه‌ ده‌نگی مێردی ئه‌و ژنه‌تان بۆ بڵاوده‌کاته‌وه‌‌ تا گوێی لێبگرن، باس له‌وه‌ ده‌کات، که‌ چۆن کوڕی عه‌قید جه‌مال، له‌گه‌ل برای ژنه‌که‌ی و برازای ژنه‌که‌ی ده‌چنه‌ سه‌ر ئه‌و ماڵه‌، مێرده‌که‌ی له‌ماڵ نابیت، په‌لاماری ژنه‌که‌ی ده‌ده‌ن و ده‌ست و پای ده‌به‌ستنه‌وه‌، به‌ هه‌موویان لاقه‌ی ژنه‌که‌ ده‌که‌ن و به‌ کامیرای ڤیدیۆ وێنه‌ی ده‌گرن و هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌که‌ن ئه‌گه‌ر بێت و قسه‌ بکات وێنه‌که‌ی بڵاوده‌که‌نه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی  که‌موپه‌لی به‌نرخی ماڵه‌که‌ش ده‌بێت وه‌کو ئاڵتوون ده‌یده‌زن و ده‌ڕۆنه‌ ده‌رێ، کاتێک ژنه‌که‌ ئه‌مه‌ بۆ مێرده‌که‌ی ده‌گێڕێته‌وه‌ ئه‌ویش ده‌چێت شکاتیان لێده‌کات، به‌ڵام نه‌ پۆلیس، نه‌ دادگا به‌ دادیانه‌وه‌ ناچێت، چونکه‌ وه‌ک خۆی باسی ده‌کات ئه‌وانه‌یش سه‌ر به‌ پارتیی بوون، هه‌روه‌ک له‌ قسه‌ی پیاوه‌که‌دا هاتووه‌ و ده‌یگێڕێته‌وه‌، که‌وا عه‌قید جه‌مال، مێردی ژنه‌که‌ ده‌گرێت و بۆ ماوه‌یه‌ک له‌ لای خۆیان گلی ده‌ده‌نه‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ی لیده‌که‌ن
بۆ ته‌واوی ڕووداوه‌که‌ گوێ له‌ ده‌نگی مێردی ژنه‌که‌ بگرن:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە