کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆپێشاندانی کوردانی کەنەدا

Friday, 02/09/2011, 12:00


 

لەدرێژەی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکانی ڕەوەندی کوردستانی لەدەرەوەی کوردستان بەرامبەر بۆردومان کردنی ناوچە سنوریەکانی باشورو ،سوتاندنی خاکو ماڵو مرۆڤی کوردی بێتاوان لەو دەڤەرە،وە دژی کۆی پێشێلکاریەکانی دەوڵەتی بێبەزەیی تورکیو ئێرانی
خۆپێشاندانی توڕەی کوردستانیانی کەنەدە لە شاری تۆرۆنتۆ{٠١/٠٩/٢٠١١ }بەردەم قونسوڵگەری تورکیای فاشیست.وەک پشتگیریو هاوسۆزی شەهیدانی بێتاوانی ئەم دواییەی سەرسنورەکانی باشور،،پاش بارینی رقو کینەی کوردان بەسەر قونسوڵخانەی فاشیستەکاندا توانرا سیمایەکی مۆدێرنو شارستانی بون بە خۆپێشانداناکانەوە دیار بێت بێ هیچ هەڵ چونێکی ناوەکی،،ئەمەش لەو دیدەوە سەرچاوەی گرتوە کە کوردان تا ئەو شوێنەی چڵێک ئازادیان پێ ڕەوا بینرابێت جEختیان لەسەر ئاشتیو پێکەوە ژیان کردۆتەوە،،
خۆپێشاندانەکە کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی دەستی پێکرد تا ٢ی پاش نیوەڕۆی خایاند، توانرا کۆی دروشمو بانگە مرۆیەکان بگەیەننە گوێی دەورو بەرو ببنە جێی سەرنجو تێڕامانی هاوڵاتیانی کەنەدیو دابەشکردنی کورتە باسێک لەسەر کۆی پێشێل کاریەکانی ئەو ڕژێمانە دژی کورد ،،
رەوەندی کوردی بریاری بەردەوام بونیان داوە لەسەرئەم پرسە کۆدەنگیە نەتەوەیە تا ئاشتیو بونی کەرامەتی تاکی کورد نەگەرێتەوە بەردەوام ئەم جۆرە گردبونەوانە چەندبارە دەبنەوە،،،



 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە