کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قادری حه‌مه‌جان قاچاخچییه‌كی تلیاكفرۆش به ‌40 ده‌فته‌ر دۆلار ئازاد ده‌کات

Saturday, 21/07/2012, 12:00


له‌ رۆژی 11/7/2012 له‌ كاتژمێر 4 ئیواره‌ له‌كاتی ئێشكگرتنمدا، له‌گرتوخانه‌ی ناو ئاسایشی گشتی گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی و تاوانی حاكم قادر حه‌مه‌جان به‌ڕیوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی و كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتم بینی، كه ‌گه‌وره‌ترین و ناسراوترین قاچاخچی مه‌وادی هۆشبه‌ر كه‌ هه‌مووی 4 رۆژ بوو ده‌ستگیر كرابوو له‌ نێوان پێنجوین و سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ی به‌5 كلیۆ مه‌وادی هۆشبه‌ره‌وه ‌ده‌ستگیر كرا، به‌هۆی ده‌لاڵه‌كه‌ی، كه‌ حاجی سلێمانی برایه‌تی ئه‌و تاوانباره ‌به‌ ناوی (ح س) كه‌ خه‌ڵكی پینجوینه‌ به به‌خشینی به‌رتیلێك كه ‌له ‌40 ده‌فته‌ر دۆلار پێك هاتبوو ئه‌و تاوانباره ‌ئازاد كرا.
دڵنیابووم هه‌ر ڕاپۆرتیكم بۆ هیرۆ یان پاڤێڵ بناردایه ‌خۆم تووشی سه‌ریشه‌ ده‌كرد، چونكه ‌ئه‌وه ‌12 هه‌مین جاره ‌قادر حه‌مه‌جان به ‌به‌رتیل قاچاخچیی مه‌وادی هۆشبه‌ر له‌ ماوه‌ی 2 ساڵدا ئازاد ده‌كات و به‌ناچاری بیرم كرده‌وه‌ باشترین شوینیك بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه ‌كوردستانپۆسته‌، كه‌ بۆته ‌مۆته‌كه‌ی گه‌ردنی به‌رپرسانی دز و گه‌نده‌ل و خیانه‌تكاران و تاوانباران.
هۆی به‌ردانی ئه‌و که‌سه‌ به‌و پاره‌ زۆره‌  ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ به‌م که‌سه‌  له‌ سه‌رو 10 ملیۆن دۆلار زیاتر ده‌رمان و تلیاکی پێ بووه‌ بۆیه‌ به‌و پاره‌ زۆره‌ ئازاد کراوه‌.
كارمه‌ندیكی ئاسایش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە