بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


بانگەوازێک بۆ سەرمایەدارو سەرکردە خەواڵووەکان لە هەر کوێ بوونتان هەیە،گەر ویژداندارن یان بێ ویژدان، تەماشایەکی ئەم کورتە فلیمە بکەن!

Wednesday, 10/08/2011, 12:00


بە هەر پێوەرێک بێت هەموومان مرۆڤین،ئەوەی لە یەکترمان جودامان دەکاتەوە بوونی خودی ئەو جیاوازیانەیە کە لایەنی چاکو خراپمان نیشان دەدات لە کردەو کاری ڕۆژانەماندا.
لە سەدەی ڕابردوودا لەو کاتەی کە جیهانو تەواوی دەسڵات داران سەرگەرمی یاری شەترنج بوونو،سەربازی شەڕی تاوانیان دەجوڵاند،ئاگاداری تاوانێکی هاوشێوەی ئەم تاوانە بوون لە سەر خاکی کوردستان لە ساڵانی ١٩٨٤بۆ کۆتایی ساڵانی ١٩٨٨ کە ئێستا لە سۆماڵ مەرگهاوەرە! ئەنفالی کوردان بە تایبەتیو دەڤەری گەرمیان بە گشتیو،کیمیابارنی هەڵەبەجەی بە هەزاران قوربانی لە سەردەستی دیکتاتۆرە بەعسیەکانو بێ دەنگی جیهان لە ئاست ئەو جینۆسیدەدا ئەوەی سەلماند ئیترمافێک نییە کە ناوی مافی مرۆڤ بێت،چونکە دەرکەوت بە دەستکردو سروشتکردیەوە هۆکاری هێنانی مەرگە،تاوانباری یەکەم تێادا ئەوزلهێزو سەرمایە دارانەن کە ئاراستەی ژیان لە بەرژەوەندی خۆیانو داهاتوویاندا دەجوڵێنن بە سەوداو کڕینو فرۆشتنی کاڵاکانیان!
لەو کاتەی بە پێش چاوی هەموو جیهانەوە هەناسەی بە ملێۆنان مرۆڤی بێ دەرتان سواردەبێتو جەستەیان دەبێتە چیلکەیەکی ووشکی بەرهەتاوە گەرمەکان لە بیابانو ناوچە قڕ تێکەوتووەکان،جگە لە بوونی ئازارێکی سەختو لە بنەوە ڕاچەڵەکانی ویژداندارن بەو لاوە شتێکی تر نییە،جگەلەوەی ئەم کارەساتانە بە بێ پێویستکردنی هیچ فلیم سازێکو دەرهێنەرێکی سینەمایی بۆ خۆی تراژیدیاو سەخترین فلیمە کە خودی مرۆڤەکانو دەسڵات دارانێک،کە جیهانیان گیرۆدە کردووە بە هۆی دەس بە سەراگرتن بە سەر تەواوی ئابووریو پێگە ستراتیجیەکانی جیهان بە گشتیو ووڵاتانی سێهەمو ئەفریقا بە تایبەت! نزیک نییە لە هەر بۆ چوونێکی تر،ئەم کرتە ڤیدۆییەی کە ئەیبینن دەبێت بە لاتانەوە چی بێت ئەی ئەوانەی کە بە سەرمایەدارو بانکی کۆکردنەوەی پارە پێ ناس دەکرێن؟!،گریمان مردن بۆ ئێوە بوونی نە بێت ئەی خۆ دەبێت وابیر بکەنەوە بە بێ بوونی ئەم هەموو قەیرانانەی کە بوونیان هەیە ئێوەی سەرمایەداریش ناتوانن چێژ لە خۆشی وەربگرن؟!،ئەی نازانن لە کاتێکدا منداڵێک پەنجە سیساوەکانی کە قاتو قڕی ووشکی کردونو بە نووزەیەکی کەمەوە واتە بە دوا هەناسەی ماڵ ئاوییەوە لە ڕێگەی چاوی کامێراکانەوە،ئەوپەیامەتان بۆ دەنێرن ئەگەر بە هەر هۆکارێک بێت هاوکاریمان نەکەن لە بەرابەرمرۆڤایەتیو هەردوا ڕۆژێک کە بڕواتان پێی هەیە شەرمەزارو ئەستۆ شکاو دەبن؟! ئەوە بۆ ئاوڕنادەنەوە لەو هەموو هەژارو بێ دەرەتانانەی کە لە هەر چرەکەساتێکدا بە سەدانیان بێ گیان دەبن!،لە باتی ئەوەی نهۆمی تەلارەکانتان بەرزترو باڵا بەرزتر بکەن برەو بە ویژدانتان بدەنو ویژدانتان ئاسودەو باڵا بەرزتر بکەن! لە باتی ئەوەی لە سەر خوانێک پارەکانتان لە میوانخانە گرانبەهاکاندا دەست بڵاوانە تەنها بۆ ساتێک خۆشی بە فیڕۆ بدەن! بڕۆنە سۆماڵو ناوچە قڕ تێکەوتووکان تا بزانن گیان دەرچونی مرۆڤێک چەندە سەختەو چۆن بۆ دڵۆپەئاوێک لێوەکانیان ووشکو برینک بووەو ئێوەی سەرمایەدارو داگیرکەری هەموو بوارەکانی ژیان شەوەکانتان بە خواردنەوەی مەیو بە سەفەرە دورودرێژەکانتان، بۆ هۆتێلە هەزارئەستێرەو کەناری دەریاکان ڕۆژ دەکەنەوە،مردنی بە کۆمەڵی مرۆڤەکان زەنگێکی ترسناکە بۆ هەموو مرۆڤایەتیو لە لێدانیدا جیهان ئاگادار دەکاتەوە ڕژانی تاوان لە جامی سەرمایەدارانو سەرکردە خوێنمژەکاندا، پەیامێکی ڕوونو ئاشکرایە ئیترلەم گێتیەدا نابێت دوو چینی جودا لە یەکتر بوونیان هەبێت واتە دەبێت یان چینێکی تابەیت کە سەرمایەکانیان گەیشتووتە سەرمانگو سەفەری داهاتوویان کە تێچوونەکەی بە ملێونان دۆلاری تێ دەچێت ساز بکەن،یان دەبێت چینەکەی تر بە پێش چاوی هەر چی ناوی مرۆڤایەتیە بۆ ژەمێک نانو دڵۆپێک ئاو لە گەڵ مەرگا بەربەرەکانی بکەنو، لایەنەپەیوەندیدارەکانی بە ناو پاراستنی گیانی مرۆڤایەتی بۆ هەتایی بخەنە ژێر پرسیارو،سەرمایەدارانیش کە هیچ هەڵوێستێکیان نییە لە ناردنی کۆمەکی مرۆیی لەو کاتەی چاو دەبڕنە مردنی یەک لە دوای یەکی سۆماڵییەکان خۆیان بە تاوانبارو کەمبوودی ئەوڤیتامینانە بزانن کە بەرهەمهێنەری ویژدانن!!
تێ.بی.نی!
ئەم نووسینەم ئەو سەرمایەدارو مرۆڤدۆستانە ناگرێتەوە کە لەم ئافاتی مەرگەدا ویژدانیان جوڵاوەو بە کەمە هاوکاریەکیش بووبێت دەستی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی سۆماڵ درێژکردووە!





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە