کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوەى بە پیرێك دەكرێت، بە دە گەنج ناكرێ..!

Wednesday, 08/09/2010, 12:00


منو زۆرێك لە منەكان بێ هیچ ئەملاولایەك خاوەنى ئەو قەناعەتەین كەئەم نیشتمانەى ئێمە تێیدا دەژین تا كە نیشتمانێكە لەسەر گۆى زەوى كە پیرەكان كۆڵەكەى ژیان و داینەمۆى رابردوو و ئێستا و داهاتوو وە خاوەنى جوانكردن و رازاندنەوەو هەموو شەهامەتێكى ئەم نیشتمانەن، ئەوان واتا پیرە دلأ تەڕەكانى ئەم هەرێمە زۆر ئازایانە جێگەیان بە گەنجە هیچ لە بارانەبووەكانى نیشتمان لێژ كردوەو خۆیان بونەتە هەموو شت و هەموو شتیش بوەتە ئەوان، نەك "نێر" بەڵكو "مێ" شم دەوێ بتوانێ لە ئاستیاندا خۆرابگرێ، ئەم پیرە زۆر بەڕێزانەى ئێمە هەمانن دەكمەنترین پیرانى جیهانن كە هەرگیز ئیمانیان بەخانەنشینى نیەو هەر لە قوتابخانەى سەرەتاییەكەوە بیگرە تا دەگاتە پەیمانگەو زانكۆكان و لەوێشەوە بۆ تەواوى دام و دەزگەحكومى و حیزبیەكان كورسى خولاوە لەژێر ئەواندایەو ئەوانیش خوا هەڵناگرێ هەریەكێكیان لانى كەم لەبرى"10" گەنجى ئەم نیشتمانە بیردەكەنەوەو بڕیاردەدەن و لافوگەزافى ژیانیش لێدەدەن، ئیدى ئەمە جگەلەوەى كاتێكیش قسە دێتە پێش ئەوە ئەوانن كەدەبێت خزمەتبكرێن نەك خزمەت ببەخشن..
پیرەكانى ئەم نیشتمانە كێن..؟ئەو جۆرە مرۆڤانەن كە لوتى باڵەخانەكانیان لە هەورەو سەرى بێ سەقافەشیان لەزەوى، ئەوانەن كە تا "بەردى الحەد" ناتوانن هەم خۆیان بناسن و هەم نەوەو ونیشتمان، ئەو مەخلوقانەن كە هەموو ئینتماو جوانى و ژیانكردن لە گیرفانو خوار كەمەریاندا دەبیننەوە و دێڕێكى جوانیان بۆ ووتن پێ نیە، پیر لەدنیادا بینینى مایەى ئەوپەڕى ئەزمون و ژیاندنەوەى نەوەكانە، لە دنیادا بینینى پیرێك واتا بینینى مێژوو، بەڵام لێرە تەواو پێچەوانەیە، لێرە بینینى پیرێك واتا بینینى مەرگى گەنجێك، ئەمە بەرادەیەك تا ئەوپەڕى وەڕز بوون، گەنج لە دنیادا گەر هیچ نەبێت مرۆڤەو پاشانیش بزوێنەرى ژیان، بەڵام لەم نیشتمانە پڕپیرەى مندا گەنج نەك هەر بزوێنەرنیە بەڵكە خەریكە لە مرۆڤبوون دەردەچێ،ئەمەیە نەگبوتى و كارەسات كە پیرەكانى ئەم وڵاتە نایانەوێ هەستى پێ بكەن، "10" گەنج هەولأ دەدەن خەونەكانیان كۆبكەنەوەو لەو بازنەیە بیترازێنن تاگەر هیچ نەبێ بارى قورسى خزمەتبەخشینى سەرشانیان سوك بكەن ئەمما لەبەرامبەردا نەك هەر خەون بەڵكو دەهرییان دەكەن و ئیمانیشیان دەسوتێنن..
بژى نیشتمانى پیران.. چایخانەو شەقامەكانى مەملەكەتت و مەیخانەكانت لێوان لێو گەنجى لێدەڕژێ و هەر فەرمانگەیەكیشت بوەتە پیراوا، دادگەت پڕبوە لە عەرزوحاڵى جیابوونەوەى كوڕوكچە گەنجەكانتو لەبەرامبەریشدا هەرپیرەو خۆى دەكاتەوە بە "نۆمالأ"، سڵاو حكومەتى بەڕێز ئەمەیە ئەو نیشتمانەى تۆ دەیبەیت بەڕێوە، سڵاو پەرلەمان.. ئەمەیە ئەو نیشتمانەى تۆ بڕیار لەسەر قەدەغە كردنى جگەرەكێشانى بۆ دەردەكەیت.. سڵاو سەرۆكایەتى هەرێم.. ئەمەیە ئەو نیشتمانەى كە دڵنیام هەرگیز لێى تێناگەیت.. نیشتمانێك هەر پیرێكى بەقەد دە گەنجى چاوبازى و گیرفان پڕكردن و ساتى مەستى تێدا دەبات...
ژمارە: 22ى رۆژنامەى چەتر لە بەروارى 6/9/2010دا بڵاو بۆتەوە
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە