کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شه‌هیدی قه‌ڵه‌م - بۆ گیانی هه‌ردوو شه‌هید سۆران و سه‌رده‌شت

Thursday, 12/04/2012, 12:00



 




 
من پێت بڵێم بۆ تۆیان کوشت؟
کفرت ده‌کرد!
له‌ شه‌قامێک، له‌ کوچه‌یه‌ک
باسی مافی مرۆڤت ده‌کرد
مرۆڤ له‌وێ هێند زه‌لیله‌
به‌ زیندووێتی
خۆی به‌ شه‌هید ناونووس ده‌کا
بۆ موچه‌یه‌ک

له‌ شارێکا
بانگه‌شه‌ی یه‌کسانیت ده‌دا
له‌ سه‌روویدا:
سه‌دان ئه‌پارتمان ده‌کرێ
له‌ خوارووشی:
که‌س خاوه‌نی کوخیش نییه‌
خه‌ڵک له‌ بن خێمان ده‌مرێ

له‌ وڵاتێکا
پرسی گه‌نجت له‌سه‌ر ده‌م بوو
گه‌نجی گشت تیا ده‌رکراوه‌
چی دیواری غوربه‌ت هه‌یه‌
لێی نووسراوه‌:
"له ‌کوێ بستێک خاکم هه‌بوو
ئه‌وێ ده‌که‌م به‌ نیشتیمان
لێم ببوره‌ ئه‌ی کوردستان"

تۆ ده‌زانی
باسکردنی مافی مرۆڤ و
بانگه‌شه‌دان بۆ یه‌کسانی و
پرسی گه‌نجت له‌سه‌ر ده‌م بێ،
ئه‌وانه‌ چین؟

خۆ ئه‌وانه‌
هه‌موو ناوی دیموکراسین
ئێستا بزانه‌ بۆ تۆیان کوشت
کفرت ده‌کرد!
له‌ناو ده‌می دیکتاتۆرا
ناوی دیموکراسیت ده‌برد


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە