کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سێبه‌ری ئازادی

Saturday, 08/03/2014, 12:00




قه‌دی سێبه‌ری ئه‌م داره‌ مه‌بڕنه‌وه‌

په‌له‌كانی دامه‌هێنن...

په‌لكه‌كانی ، بۆ بزه‌ی سه‌رلێوی بای توند

مه‌وه‌رێنن ...




ڕێبوارێك وا له‌دور دیاره‌و

له‌چاویدا ده‌یخوێنمه‌وه‌...

به‌ دوو ده‌ستی سه‌رداری ناو دو شانیدا ..

به‌ ورده‌ گه‌رده‌تۆزی

شوێن پاژنه‌پێی هه‌نگاویدا

ده‌یناسمه‌وه‌ و

لێم عه‌یانه‌ بۆ ئێره‌دێ‌ ...




له‌ خۆشی پشوی ژێر سێبه‌ری ئه‌م داره‌یه‌

زۆران له‌گه‌ڵ

ماندویه‌تی ڕێدا ده‌گرێ‌ ..




واز له‌قه‌دی سێبه‌ری ئه‌م داره‌ بێنن ..

نه‌رمه‌شنه‌ی

سروه‌ی شه‌ماڵێك ده‌بینم

به‌وێنه‌ی ڕوی

گه‌رم ‌و شه‌كه‌ت و ماندوی

ئه‌م ڕێبواره‌

به‌م ڕۆژگاره‌

دڵۆپ دڵَۆپ

ئاره‌ق له‌ڕوی هه‌ناسه‌یدا هه‌ڵده‌چۆڕێ‌ ..

مه‌گه‌ر هه‌رسێبه‌ری ئه‌م داره‌

به‌هیوای كا ..

گوڕی گڕی ڕێڕۆشتن‌و نه‌سره‌وتنی فێركا

بڕوا تا ئێواره‌ ..




واز له‌قه‌دی سێبه‌ری ئه‌م داره‌ بێنن .

وا بولبولێكی به‌ته‌مه‌ن

به‌هیممه‌ت و ئاوازیدا تابڵێی گه‌نج ..

به‌ده‌یان جار لانه‌ ڕوخاو

بێچوو دزراو ..

له‌سه‌ر هه‌مان په‌لی خاوه‌ن به‌ری ئه‌م داره‌

بۆ هاتنه‌ سه‌ر خۆی هه‌موان

له‌پێناوی دۆش دانه‌مان

یه‌ك له‌دوی یه‌كی نوكی ده‌ندوكی

له‌دڵی بێ هیوایی ده‌گرێ‌..

ئاوازی ڕِێ‌ ڕونی ده‌چڕێ‌ ..




واز له‌قه‌دی سێبه‌ری ئه‌م داره‌ بێنن ..

وا دوو منداڵی ماندوو ،

ده‌ستله‌ملانی یه‌ك و دوو

چاو له‌دوو

پشوی سێبه‌ری ئه‌م داره‌ن ! ..





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە