کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پەرجۆ یان (موعجیزە) ی پەکەکە لەبەکانتۆن(هەرێم) کردنی کوردستاندا(کانتۆن و ژن و ئاین و کۆمەڵگا) بەشی یەکەم

Tuesday, 13/01/2015, 12:00

2779 بینراوە


پەکەکە، بەهەموو لق و حیزبۆکەکانییەوە، بووەتە پەرجۆ(موعجیزە)ی ئێستا و ئایندەی کوردستان. لەداستانێکی تەماوییەوە کەلەڕۆخی زنجیرەیەك ڕوداوی لێڵدا لەدایك بووە، بەکەناری نەتەوەی کوردا هاتۆتە سەرێ و پەلی بۆ ناوەندی ڕێبەرایەتیکردن و بەزیندووکردنەوە و باوکی هەستانەوەکانی کورد گەیشتووە و وەك ئاینی سەردەم بەکۆمەڵێك ڕیفۆرمی نوێگەرەوە خۆی خزاندۆتە ناو زەمینەی سیاسی و فەرهەنگیی کوردەوە و بەهۆی لاوازیی ڕەوتی تێکۆشانی حیزبە کلاسیکییە کوردییەکانەوە، بووەتە تاکە فریادڕەسی ئینسانیانەی نەتەوەیی کورد.

پەکەکە، لەململانێیەکی دژوار و بەردەوامی ڕەقترین داگیرکەری کوردستانەوە و بەمیتۆدێکی مێژوویی و خاوەندارێتیی فەرهەنگی و سیاسەتێکی تایبەت و پەروەردەیی فەرهەنگیی جوگرافیی و ناوچەییەوە، پەڕیوەتەوە بۆ سەر خانەکانی پێکهێنان و لەدایکبوونی بیرگەلێکی پەرجۆیی ڕووی نەتەوەیەك کەتاکو دوێنێ بەخەونی یەکگرتنەوەوە و لەچووارچێوەی کۆمەڵێك حیزب و ڕێکخراوی جیاجیادا، دەریایەك خۆوێنی بەخشییە بیرکردنەوەی پانکوردستانییەکەی. کەچی ئەو، بە پەرجۆیی (کانتۆن)ەکان (هەرێمەکان)، کە بەگشتی خەڵك دژی بوون و بە بیرۆکەی لێکترازان و دابەشکردنەوەی داگیرکەرانیان دەزانی، ئەم، خۆی لەسەر هەڵچنیوە و خۆشی لەسەر فراوان کردووە. وەك یەکەم ئەزمونیشی، لەڕۆژئاوادا، سەرکەوتنی مەزنی بەدەست هانیوە. لەلایەکی ترەوە، پرسی (ژن) ی لە چووارچێوەیەکی چەق بەستووی پیاوسالاریی عەرەبیی ئیسلامیدا، بۆ بەڕاهیبەکردنێکی (حەڵاڵ) و سەرکەوتوو، پێشخستووە. بەبێ ئەوەی هیچ کەلێنێکی بۆ گفتوگۆکردن هێشتبێتەوە، سۆزی نەتەوەیی بەبەردا کردووە و خەرەندەکەی بەنەدیوی لەپێش چاوی ڕەخنەگراندا شاردۆتەوە.

ڕێگای چارەسەریی عەبدوالله ئۆجەلان، کەوەك مانیفێستۆیەك و بەپێنج بەرگ بڵاوی کردۆتەوە و لەژێر ناونیشانی(مانیفێستۆی شارستانیەتی دیموکراتیك) کەخۆی لەپرسی چارەسەری نەتەوەیی دیموکراتیکدا دەبینێتەوە و پەکەکە، وەك چاوگی ئەم پرۆسەیە، ئامادەکاریی بۆ نزیکەی ١٠٠ (سەد) ساڵی ئایندە کردووە. کەتێیدا تەواوی کوردستانی لەسەر بنیادی جوگرافی و خێڵ و ڕەچەڵەك و لەهجەی زمانگەرایی و مێژووی ئاین و فەرهەنگ، داڕشتووە. وەك ئاینی سەردەم، بانگەشەی بەردەوامی بۆ دەکات و تەواوی دام و دەزگاکانی بۆ بەسەمەر ڕەساندنی خستۆتە گەڕ. ژنانیشی لەئاینی نەتەوەدا وەك پیاوە خەسیوەکان لەچوواردەوری ئەم کوانووی شاسالارییە کۆکردۆتەوە و دۆزەکەی پێ هەڵچنیوە.

پەکەکە، مێژوو، فەرهەنگ، زمان، جوگرافیا، ڕەچەڵەك، خێڵ، ئاین و مەزهەبە جۆربەجۆرەکانی کردووەتە بەردی بناغەی کارەکانی. کوردستانی بەسەر نزیکەی ٥٨ کانتۆندا دابەش کردووە کە هەر لەکوردستانی باشووردا، کەهێشتا بەعێراقەوە لکێندراوە و بەشێکە لەچووارچێوەی ئەو دەوڵەتە و مافی خۆبەڕێوەبردنی خۆیان هەیە و لەناو هەرێمی کوردستانی عێراقدا، خاوەنی پەرلەمان و حکومەتن و سەرقاڵی چاککردنەوەی سنوورەکەیانن لەگەڵ حکومەتی ناوەندیدا، بەسەر ١٠ (دە) کانتۆندا دابەشی کردوون کە بریتین لە (هەورامان، شارەزوور، سلێمانی، کەرکوك، خانەقین، قەندیل، هەولێر و شەنگال و بارزان و گەرمیان) و لەگفتوگۆشدان لەسەر ناوەندی (ڕانیە و پشدەر) کە بەوانەوە دەکەنە ١٢ (دوانزە) کانتۆن یان هەرێم.

مانیفێستۆکەی ئۆجەلان، کەباس لەکۆتاییهێنانی دەوڵەتی نەتەوە دەکات، سەرەڕای ئەوەی بۆ هەموو جیهان بەگشتگیری پەیوەستی کردووە و بەتایبەت لە ناوەڕاستی خۆرهەڵاتدا ئابڵۆقەی پێداوە و ڕایدەگەیەنێت کە (پێویستە سنوورەکانی دەوڵەتی نەتەوە هەڵبوەشێندرێتەوە) لەسەر خاکی کوردستان، وەك دەستپێشخەریەك، پیادەی دەکات. بەمەش، وەڵامێکی تەواوی دژەکانی دەداتەوە و وێنەیەکیان بۆ پێشڤەچوونی بیرۆکەکانی لەسەر ئەرزی واقیع، کەدیدگا و ئامۆژگاریی بەیەکەوە ژیانی بێگیروگرفت، نیشان دەدات.

کانتۆن، وەك داهێنان و ڕازیکردن:

کانتۆن، یان هەرێم، لەدیدی پەکەکەوە، بریتییە لە مەڵبەندێکی جوگرافی کە خۆی لەشارێکدا یان چەند شارۆچکەیەك یان چەند شارێکدا دەگرێتەوە کە مێژوو، زمان، ئاین، فەرهەنگ و بیرکردنەوەیان وەك یەك بێت. لەم کانتۆنەدا، یاساکانی خۆبەڕێوەبەری، کەلەلایەن حکومەت و پەرلەمانی هەڵبژێردراوی خەڵکەوە، وەك بەندنامە، یان دەستوور دەنوسرێتەوە، تایبەتە بە فەرهەنگ و هزر و تێگەیشتنی خەڵکی ناو کانتۆنەکەوە و حکومەت لەسەر بنەمای دیموکراسی هەڵدەبژێردرێت، بەمەرجێك ژن، تێیدا ٤٠% ی ئەندامانی پەرلەمان و حکومەت و بەڕێوەبەرێتییەکان پێك بهێنن. کانتۆنەکە، مافی ڕێبەرایەتیکردنی خۆیی و بازرگانی و پەیوەندیی سەربەخۆ و دام و دەزگا و سوپای خۆی دەبێت. لەگەڵ کانتۆنەکانی تردا، هاوکار و هاویار و هەماهەنگی دەکات. زارەزمانی خۆی دەبێتە زمانی فەرمیی حکومەتەکە و تەواو سەربەخۆیە لەبڕیار و کارەکانیدا. بەم کارەش، تەواوی خەڵك، لەتەواوی ناوچەکاندا یان کانتۆنەکاندا، بەم بەشەیان کە خاوەنی دەسەڵاتی بەڕێوەبەرێتین، بێ گیروگرفت ڕازی دەبن، چونکە، بەم پێیەی سەرەوە، کە تەنها کوردستانی عێراق(باشوور)دا بەلانی کەمەوە ١٠ حکومەت و ١٠ پەرلەمان و ١٠ سوپا و ١٠ ئاڵا و ١٠ نوێنەرایەتی لەسەر ئاستی جیهان دەبێت. کەواتە، تەنها یەك پارچەی کوردستان، بەسەر بەلانی کەمەوە ١٠ پارچەی بچوك بچوکدا دابەش بووە و بەهەمووشیان، پەیوەست دەبن بە دیاربەکرەوە کە مەڵبەند و دەسەڵاتی قەڵەمڕەوەکەی پەکەکەیە.

پەرجۆ، یان موعجیزەی کانتۆن:
پەکەکە، تەنها حیزب یان ڕێکخراوێکی سیاسی و چەکداریی کوردی نییە. بەڵکو، دەزگایەکی لێکۆڵینەوەی زانستییە کە پشت بەمێژوو و جوگرافیا و فەرهەنگ دەبەستێت. زۆر بەووردی و کۆمەڵناسیانە، بارودۆخی ململانێ و کێشە تاکی و چینایەتی و ئاینی و کۆمەڵایەتی و بازرگانی و ئابووری و زمانەوانی و پنتە مەعریفییەکان و تێگەیشتن و دیدوتێڕوانینی هزریی خەڵکی کورد، بەگشتی و بەتایبەتی و یەك یەك و هەنگاو بەهەنگاو، شی کردۆتەوە. سودیان لەتەواوی ڕووداوەکانی ئێستا و ڕابردوویەکی هەم نزیك و هەم دوور، وەرگرتووە. بەگشتی خوێندنەوەی وورد و لێکۆڵینەوەی زانستییان بۆ هەموو کون و کەلەبەرێکی کورد بەتایبەتی و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان کردووە. لەدووتوێی پەروەردەیەکی قوڵ و هەمەلایەنەدا، بەبێ گوێدانە جیهانی ئەمڕۆ، کەرەستەکانی بۆ دەخەن. بەمەش، ووردە ووردە، کەلێن دەخەنە نێوان تەواوی حیزبەکانی کوردستانەوە و بێکەڵکیان دەکەن. بەشێوەیەك بناغەی باڵەخانەی جوڵانەوەکەیان دادەڕێژن، کە بتوانن لەهەر لاوازییەکی حیزبەکانی کوردستان، کەڵك وەربگرن و بەهێواشی بیانسڕنەوە. چونکە ئەوان، لەوە تێگەیشتوون کە بەرچیخی فەرهەنگیی کادران و جەماوەری ئەم حیزبانە، کاڵ و کرچ و لاوازن.

ژن، لەلای پەکەکە:

پەکەکە توانیویەتی، ڕاستەوخۆ دووهێندەی هەم دەوڵەتانی ناوچەکە و هەم حیزبە سیاسییەکانی کوردستان بەهێز بێت. چونکە، ژن، وەك کەرەستەی بنچینەیی بەرقەرارکردنی ئاسایشی فەرهەنگی، واتا فراوانکردنی هزر و دیدوتێڕوانین و پەروەردەییان، بکەنە ڕمێك، بۆ لێدانی شێوە کلاسیکییەکەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت کورد، کە تەنها (پیاو) چمك و بنچینەی دەسەڵاتگەرایی سیستەمەکەیە و ژن، وەك بەشی تەواوکاریی پیاوسالاری و دەزگای وەچە و کاڵای خۆشییە سێکسییەکانن و تەنانەت، لەم سیستەمە ئاینییەی ئەواندا، ژن، باشترین و پڕ بەهاترین کەرەستەی گەیشتنە بەدەسەڵات.

پەکەکە، لەڕووی ئاکار و مافەکانی ژنەوە، پێشێلی ڕۆحی و جەستەیی کردووە و فەرهەنگی بەدەزگاکردنی ژنی وەك (کۆیلە) ی بیروباوەڕ و سیستەم، پیادە کردووە. بەتەواوی لەتەواوی خۆشییەکانی جەستەیی دووری خستوونەتەوە و ڕێك وەك ئالەتێکی بێگیان، وەك هەموو ئەو پیاوانەش کەلەڕیزەکانیدایە، داگیر کردووە. چونکە:

یەکەم: ژن، خاوەنی فەرهەنگی ژن بوونی خۆی نییە کە بەشێكی بنچینەیی بێت لە گەشە و زۆربوونی دانیشتواندا. کەئەمە لەدیدی ئینسانییەوە ناڕەوا و لەدیدی پەکەکەوە تا گەیشتن بەئامانج، ڕەوایە.

دووەم: ژن، تەواوی مافە سێکسی و خۆشییەکانی جەستەیی لێ زەوت کراوە. وەك دەزگایەك بۆ گەیشتن بەدەسەڵاتی چەند پیاوێك، لەژن بوون خەسێندراون. کە تەواو لەسیستەمی خەساندنی پیاوانی سەردەمی هەخامەنشییەکان دەکات. ئەمەش لەڕووی مرۆڤایەتییەوە ناڕەواو و لەدیدی پەکەکەوە تا گەیشتن بەئامانج، ڕەوایە.

سێیەم: ژن، ژێردەستەی بیرکردنەوەی پیاوانی ڕێبەر و سەرۆکەکانی پەکەکەن. وەك کاڵایەك بۆ چاوتێبڕینی کۆکردنەوەی سۆزی خەڵك و گەنجان بەکار دەهێنرێت. کە دەتوانرێت بەشێوەیەکی زۆر ئاسان تێکەڵ بەکۆمەڵگا بن و جەماوەر لەدەوروبەری حیزبەکە یان دەزگاکە کۆبکەنەوە. ئەمەش، بەکارهێنانێکی ئالەتییە کەلەڕووی مرۆڤایەتییەوە ناڕەوا و لەدیدی پەکەکەوە بۆ گەیشتن بەئامانج، ڕەوایە.

چووارەم: ژن، ڕوویەکی گەش و ئاوێنەیەکی پڕ لەجوانییە کە نیشانی جیهان دەدرێت. تاکو لێوەی بتوانرێت ڕای جیهان لەسەر تەڤگەری پەکەکە بگۆڕدرێت و بە کانیی هێزی ژن، یان تێکۆشانی ژن خۆی بناسێت. ئەم بەکارهێنانە وەك پەردەیەك یان تارایەکی بریقەدار، لەڕووی مرۆڤایەتییەوە ناڕەوا و لەدیدی پەکەکەوە بۆ گەیشتن بەئامانج ڕەوایە.

پێنجەم: ژن، بەپەروەردەیەکی پەکەکەییانە، ئازادیی بۆ دەستەبەر دەکرێت. واتا، ژنی ئازاد ئەو ژنەیە کە ژیانی پێشکەش بەبیری ئاپۆچێتی دەکات. لەکاتێدا، ئەم پەرەردەکردنە پەروەردەیەکی ئاینیی ڕاهیبییە و خۆیان پێشکەش بەئازادیی کەنیسەی پەکەکە کردووە و لەژێر باڵی ئەو ئازادییەدا بیرکردنەوەی کۆیلەبوونی فکری و فەرهەنگی پیادەدەکەن و بۆ لەخاچدراوێکی وەك ئۆجەلان، لەژیان دادەبڕێن. هەرچۆن لەدیدی مەسیحییەکانەوە ژنان دەتوانن بۆ بەدەستهێنانی ژیانی ئایندە، خۆیان پێشکەش کە عیسا بکەن و وەك ژنێکی ئازاد، لەژیانیاندا، بەرجەستەی لایەنە ڕۆحانییەکانی خۆیان بکەن و وەك قوربانی، دەخرێنە سەر مێزی کەنیسا. ئەمەش لەڕووی مرۆڤایەتییەوە ناڕەوا و لەدیدی پەکەکەوە بۆ گەیشتن بەئامانج ڕەوایە.

یان ژیان، یان مردن:

ژیان و مردن، لەدیدی پەکەکەوە ژیان و مردنە لەڕێگای ئاپۆچێتیدا. کەس هیچ نییە و کەسیش چاوەڕوانی بەخشیش ناکات. سەرۆك و کۆنسەی بەڕێوەبەرێتیی پەکەکە، لەجیاتیی هەموو خەڵك بیر دەکەنەوە و لەجیاتیی هەمووانیش نەخشەسازی دەکەن و لەجیاتیی هەمووانیش بڕیار دەدەن. تەواوی ئەندامان و لایەنگر و دۆستەکانیان بەپرۆسەی پەروەردەیی سیستەمەکەدا وەك فیلتەرێك دەرباز دەبێت. هەر کەسێك، قسەیەکی هەبێت و (شك) لەسەر خاڵێك یان دیدێك بکات (کافر) ە. ئەو کەسە، شەریکی بۆ بتی پەکەکە دروست کردووە و لەڕێگالادەر و خیانەتکار و نیشتمان فرۆش و دوژمنی سەرسەختی نەتەوە و ژیانە. جا یان ئەوەتا دەبێت ژیان هەڵبژێرێت کە ملکەچ و ئەڵقەلەگوێی سیستەمی دەزگاکەیە یان ئەوەتا مردنێکی شوێنبزربوو بۆ خۆی فەراهەم دەکات.

پەکەکە وەك ئاین:

پەکەکە تەنها شۆڕش و سەرهەڵدانێکی ئینسانی یان نەتەوەیی نییە. بەڵکو، ئاینێکی ووشکی خاوەن قەید و بەندی دەستەیەك لەسیاسەتخوانەکانی کوردن کەلەژێر تەڤگەری کۆمۆنیستیی تورکیدا پەروەردە بوون. بیرکردنەوەیەکیان لەسەر بنچینەی توندوتیژیی ئیسلامی سوننەتی و تورکی کۆمۆنیستی بنیاد ناوە و لەڕێگە چارەسەرییەکەیدا، بەتەواوی هێزی خۆیەوە هەموو کەلێن و کەلەبەر و درز و جومگە سەرەکییەکانی تێکۆشان و ڕایەڵە پەیوەندیدارەکانی خستۆتە بن هەنگڵی خۆیەوە.

ماویەتی...

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)