کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆ‌ هه‌ردوو په‌یامنێره‌كه‌ی تیڤی گه‌لی‌ كوردستان‌و سایتی‌ په‌یامنێر..شه‌وباش...!!!

Thursday, 26/02/2009, 12:00

1204 بینراوە


رۆژی چوارشه‌مه‌ 25‌ ی‌ شوبات‌ فرۆكه‌ی‌ جۆری‌ 737-800 بۆیینگ‌ ژماره‌ی‌ گه‌شت‌ 1951 كه‌ له‌ ئه‌سته‌مبۆڵه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌مسته‌ردام‌ به‌ڕێ‌كه‌وتبوو 127 سه‌رنیش‌و 7 كه‌س‌ له تاقمی‌ ناو‌ فرۆكه‌كه‌ی‌ له خۆ‌ گرتبوو،به‌ هۆی‌ گرفتی‌ ته‌كنیك‌ سه‌عات‌10:31‌ به‌ كاتی‌ هۆڵه‌ندا‌ واته‌ 12:31‌ به‌كاتی‌ هه‌ولێر‌ له‌ كێڵگه‌یه‌كی‌ ته‌نیشت‌ ئوتوبانی‌(ئه‌ی9)‌ی ناو‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ سخیپوڵ دوای‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی تێك‌ شكاو‌ بوو‌ به‌ سێ‌ كه‌رت،ده‌ست‌ به‌جێ‌ 3 كه‌س‌ له‌ تاقمی‌ فڕۆكه‌وانی‌ و شه‌ش‌ كه‌سی‌ دیكه‌ كه‌ له‌ناویاندا‌ منداڵیكی‌ شیره‌ خۆره‌ی‌ تێدا‌بوو گیانیان‌ له‌ ده‌ست‌ دا.به‌ پێ‌ی راپۆرتی‌‌ په‌یامنێرانی‌ هه‌ردوو‌ كه‌ناڵی (نۆس‌ جوڕناڵ‌و ئاڕتی‌ئێڵ‌ 4)‌هۆڵه‌ندی‌ كه‌ ڕاسته‌و خۆ‌ هه‌واڵه‌كه‌یان‌ ده‌گواسته‌وه‌ 86 بریندار‌و 9 كه‌س‌ تیا‌ چوون‌ كه‌ برینی‌ 25‌ كه‌سیان‌ زۆر‌ سه‌خت‌ بوو به‌ په‌له‌ گه‌یه‌نرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ (ئێڵف)بۆ‌ رزگار‌ كردنی‌ گیانی ‌‌سه‌رنشین‌و بریندارانی‌ ناو‌ فڕۆكه‌كه‌ی توركیش‌ ئێر‌ لاین‌ 60 ئامبوڵانس‌و150‌ كارمه‌ند له‌ دكتۆر‌و سسته‌ر‌و برین‌ پێچ له‌ گه‌ڵ دوو‌ كۆپته‌ربه‌شدار‌ بوون.سه‌رئه‌نجام‌ دوا‌ ڕاپۆرتی‌ ئه‌و‌ ڕووداوه جگه‌ له‌ كوژراوه‌كان‌ كه‌ هێشتا‌ ناوه‌كانیان‌ ئاشكرا‌ نه‌كراوه ژماره‌یان‌ 9 كه‌سه‌ .ته‌نها‌ ژماره‌وناسنامه‌ی‌ برینداره‌كان‌ راگه‌یه‌نرا‌ كه‌ به‌م‌ شێوه‌یه‌ بوو:- 53 هۆڵه‌ندی‌ -51‌ تورك‌ -یه‌ك‌ تایوانی‌ یه‌ك‌ ئیتاڵی‌ یه‌ك‌ فه‌ڕه‌نسایی‌ یه‌ك‌ بوڵگاری‌و یه‌ك‌ ئه‌ڵمانی‌ -سێ‌ به‌ریتانی‌و حه‌وت‌ ئه‌مه‌ریكی‌ تێدا‌ بوو .ئه‌مه‌ كورته‌یه‌كی‌ ئه‌و‌ رووداوه‌ بوو كه‌ میدیاكانی‌ جیهان‌ پێ‌ی‌ سه‌رقاڵ‌ بوون‌ دیاره‌ میدیای‌ كوردیش‌ به‌ تایبه‌تی‌ (ئاژانسی ‌‌سایتی‌ په‌یامنێر‌ كه‌ په‌یامنێره‌كه‌یان‌ ناوی‌ به‌رگه‌شت‌ ئاكره‌یی‌ بوو له‌ گه‌ڵ په‌یامنێره‌كه‌ی تیڤی‌ گه‌لی‌ كوردستان هه‌واڵه‌كه‌یان‌ به‌ كرچ‌و كاڵی‌و پڕ‌ له‌ هه‌ڵه‌و زانیاری‌ بڵاو‌ كرده‌وه‌ !!له‌ شریتی‌ هه‌واڵه‌كانی‌ گه‌لی‌ كوردستان‌ ژێر‌ نوس‌ نوسرا‌ بوو‌ یه‌ك‌ كوشتار‌و 20‌ بریندار‌ ! له‌ به‌ ناو‌ ئاژانسه‌كه‌ی‌ په‌یامنێر‌ به‌ هه‌مان‌ شێوه‌ هه‌واڵهه كه‌ سه‌ر‌ تا‌پای‌ دروست‌ كراو‌ بوو‌ له‌ بێ‌ ئاگایی‌ په‌یامنێره‌كانیانه‌وه‌ ته‌نها‌ بۆ‌ جۆ‌ ده‌رخستن‌و ناو‌ بڵاو‌ كردنه‌وه‌ ئه‌وانیش نوسیبویان‌ سه‌ عات‌ 12:00 به‌كاتی‌ هۆڵه‌ندا‌و 2:00 به‌ كاتی‌ كوردستان من‌ نازانم‌ ئه‌و قاوه‌ گره‌وانه‌ی‌ ناویان‌ له‌ خۆ‌ ناوه په‌یامنێر‌ چۆن‌ شه‌رم‌ ناكه‌ن هه‌واڵ به‌ مه‌زاج وده‌هۆننه‌وه‌و له دوكانی‌ عه‌تا‌رانه‌وه‌‌ به ده‌ستی ده‌هێنن!! هه‌ر‌ بۆیه‌ بۆ‌ گوێ گرتن‌ له‌ هه‌موو‌ هه‌واڵیكی‌ ناوو‌خۆ‌و جیهانی‌ تاكی‌ كورد‌ ناتوانێت‌ پشت‌ به‌ میدیا‌ حزبییه‌كانی‌ هه‌رێم‌ ببه‌ستێت !! ئه‌گه‌ر‌ رۆژی‌ هه‌زار‌ جار درۆ‌ نه‌كه‌ن ژان‌ ده‌یان‌ گرێت.!!ئیتر‌ كه‌س‌ گوێتان‌ لێ‌ ناگرێت و رۆژنامه‌كانیشتان‌ روو‌ زه‌رد‌ له‌ سه‌ر‌ شه‌قامه‌كان‌ كه‌وتون‌ مه‌گه‌ر‌ ئوتو چییه‌كان‌و پاقله‌ فرۆشه‌كان‌ به‌ خێرا‌ خۆیان‌ بۆیان‌ ساخ‌ بكه‌ نه‌وه‌.

ئه‌مسته‌ردام


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)