کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران(180) ڕاویژكارو شاره‌زا مووچه‌وه‌رده‌گرن

Tuesday, 24/07/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 3 هه‌ولێر
به‌پێی دواین ئامار كه ‌سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هۆبه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی دیوانی نێچیره‌ڤان ئه‌حمه‌ده‌وه‌ ئاشكراكراوه‌، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خاوه‌نی (180) ڕاویژكار و شاره‌زا(خبیر)ه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكرای كرد، كه‌ زۆرترینیان سه‌ر به‌ پارتیین‌ و ئه‌وانی دیكه ‌سه‌ر به ‌یه‌كێتی له‌و لیسته‌دا 30 پاسه‌وان و بازرگانی و سه‌رمایه‌دارانی گروپی كۆمپیانیاكانی سه‌لاحه‌دینی(نێچیره‌ڤان بارزانی) بوونیان هه‌یه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه‌، كه ‌كچ وكوڕ و هاوسه‌ری زیاتر له ‌40 به‌رپرس و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی و یه‌كێتی ناویان له‌و لیسته‌ی مووچه‌ی به‌ناو ڕاویژكاره ‌شاره‌زاكاندایه‌.
به‌پیی هه‌مان سه‌رچاوه ‌به‌گشت دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ‌وه‌زاره‌تخانه‌كانیشیه‌وه ‌زیاتر له ‌1200 كه‌س به‌ناوی راویژكار و شاره‌زاوه ‌مووچه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌زاری چێنه‌ر خه‌فاف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دارایی و كارگیر له ‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ پارتی و یه‌كێتی لیستی 600 كادیری نویان ناردۆته ‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تا به‌ پله‌ی ڕاویژكار مووچه‌یان بۆ دیاری بكه‌ن و پاشان خانه‌نشینیان بكه‌ن.
شایانی باسه‌سه‌رچاوه‌یه‌كی شاره‌زا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند، كه‌هه‌رێمی كوردستان به‌قه‌ده‌ر هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا ڕاویژكارو شاره‌زای دامه‌زراندووه‌و ئه‌وه‌ش ره‌وشی سیاسی و كارگێری و ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستانه‌كه‌جێگای ره‌خنه‌و ناره‌زای خه‌ڵكی كوردستانه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە