کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پارتی دیموکراتی کوردستان بۆچی دژایەتی شۆڕشی رۆژئاوا دەكات؟

Tuesday, 29/10/2013, 12:00

1359 بینراوە






پارتی دیموكراتی كوردستان هەرچەندە لەسەرەتاوە وەكو پارتیەكی نوێ بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد لەسەروبەندی كۆتایی شەڕی دووەمی جیهانیدا دامەزرا و خواستی سەرجەم تێكۆشەرانی كوردستان لە خۆیدا كۆبكاتەوە و پێشەنگایەتی شۆڕشی كوردستان بكات و لەم بوارەشدا هەندێك هەنگاوی هاوێشت و جەماوەری كوردستانیش نەك تەنیا لە باشور، بەڵكو لە بەشەكانی تری كوردستان و دەرەوەی كوردستانیشەوە روویان لەم پارتە كرد، بەتایبەتی دوای جوڵانەوەی ئەیلولی ساڵی 1961 كە لەو كاتەدا تاكە تێكۆشانی چەكداری گەلی كورد بوو، بەڵام لە گەڵ تێپەڕبوونی كاتدا و لاوازی بەرێوەبەرایەتی و پێشەنگای ئەم پارتە و دەستێوەردانی دەرەكی و بەهێزی و كاریگەری رەگ و ریشەی بنەماڵەگەری لە كوردستاندا و باڵادەستی بنەماڵەی بارزانی بەسەر پارتیدا، ئەم پارتە رۆژبەرۆژ لە پارتێكی پێشەنگی كوردایەتیەوە وەرچەرخا بەرەوپارتێك كەوابەستەی سیاسەتەكانی دەرەوە بێت و هێزە جیهانی و هەرێمیەكان بەتوندی دەستی پێوە بگرن بۆ ئەوەی كە لەكاتی پێویستدا بەكاری بهێنن دژی دەسەڵاتە داگیركەرەكانی كوردستان یاخود دژی جوڵانەوەی نوێی ئازادیخوازی كوردستان، هەتا بتوانن هەمیشە كارتی كوردستان وكورد وەكو كارتێك بەكار بهێنن و گەلی كورد و جوڵانەوەكانیشی لەناو بازنەیەكدا بخولێننەوە و لەم پێناوەشدا ئەوەی هەموو هاوكارییەكیان پێشكەش كردووە و هەر ئەوەش بووەتە هۆكاری ئەوەی بنەماڵەی بارزانی بتوانن"پ د ك" كۆنترۆڵ بكەن و لە بن ناوی كوردایەتیشدا هەموو عەشیرەت و بنەماڵەكانی تری كوردستان و گەلی كوردستان سەركوت بكەن وئەوەشی لەبەرامبەریان راوەستا بێت گورزی توندیان لێدابێت.
بەمڕەنگە سەركێشی كوردایەتی بۆ خۆیان تاپۆ بكەن. كە لێرەدا دەكرێت هەندێك نمونە بێنینەوە:
1ـ بەكارهێنانی زەبری هێز بۆ دەرپەڕاندنی "حەمزە عەبدوڵڵا"، یەكەم سكرتێری پارتی دیموكرات لەلایەنی مستەفا بارزانیەوە لەساڵی 1959دا.
2ـ بەكارهێنانی هێز لەلایەنی مستەفا بارزانیەوە بۆ یەكلایكردنەوەی ناكۆكی نێوان ئیبراهیم ئەحمەد و مەكتەبی سیاسی لەگەڵ مستەفا بارزانی لەساڵی 1964دا.
3ـ بەكارهێنانی هێز لەلایەنی مستەفا بارزانیەوە بۆ سەركوتكردنی جوڵانەوەی رۆژهەڵات لەساڵی 1967دا بە پێشەنگایەتی سلێمان موعینی، مەلا ئاوارە و ئیسمائیل شەریف زادە.
4ـ لەناوبردنی رێبەرانی پارتی دیموكراتی كوردستانی باكور سەعید ئەلچی و سەعید قرمزی لەساڵی 1972دا.
5ـ لەناوبردنی فاخر مێرگەسووری و بنەماڵەكەی كە كەسێكی چەپ و سەركردەیەكی دیار بوو لە ساڵی 1975دا.
6ـ دژایەتی شۆڕشی گەلی كوردستان لە باشور لە ساڵی "1976 ـ 1985" و شەهیدكردنی دەیان سەركردەی وەكو عەلی عەسكەری، د. خالید سەعید، ئیبراهیم عەزۆ، حسێن بابا شێخ.
7ـ هاوكاریكردنی ئێران بۆ تێكشكانی شۆڕشی كوردستان لە رۆژهەڵات لەساڵی 1979 و 1982دا.
8ـ هاوكاریكردنی دەوڵەتی توركیا بۆ لێدانی پەكەكە لە ساڵانی، 1992، 1995، 1997، 2000.
9ـ داگیركردنی هەولێر بەهاوكاری رژێمی بەعس لە 31/8/1996دا.
10ـ لەناوبردنی چەندین كەسایەتی پێشەنگی وەكو"سادق عمر، رەئوف ئاكرەیی، هاوڕێ رێناس، د. سیروان"لە ساڵانی 1992 هەتا 1996.
11ـ هێرشكردنە سەر بنكەی یەنەدەكە و رۆژنامەی وڵات و چەندین رێكخراوی مەدەنی لە 16/5/1997دا و شەهیدكردنی زیاتر لە 14 رۆژنامەنووس و 80 چالاكی سیاسی ومەدەنی و شوێنبزركردنیان كە هەتا ئێستاش چارەنووسیان دیار نییە.
12ـ هێرشكردنە سەر خۆپیشاندانی 17ی شوبات و رۆژانی دوایی و تیرۆركردنی چەندین رۆژنامەنوس و كەسایەتی لەژێر سێبەری ئەم پارتەدا لەم ساڵانەی دواییدا.
13ـ ناردنی دۆسیە بەناوی وەزارەتی دادی هەرێمەوە بۆ دادگای توركیاو دەزگا ئەوروپیەكان لە ساڵی 1999دا بۆ تۆمەتباركردنی بەرێز عەبدوڵڵا ئۆج ئالان و پەكەكە وەكو تیرۆر.
14ـدژایەتی راستەوخۆ و ناراستەوخۆی شۆڕشی رۆژئاوا وپێشەنگەكەی كە پەیەدە یە لەساڵی 2011وە هەتا ئێستا.
ئەم نمونانە مشتێكن لە خەرمانی كارە دژە شۆڕشەكانی پارتی بە پێشەنگایەتی بنەماڵەی بارزانی و سەرچاوەی خۆی لەوەوە گرتووە كە كراوەتە پۆلیسی پاراستنی بەرژەوەندیەكانی داگیركەران لەكوردستاندا و هەر كەس ولایەنێك ئەو سنوورە تێپەڕ بكات، ئەوا رووبەرووی گورزی پارتی دەبێتەوە. ئەوەشی لە ئێستا بێزاری كردوون ئەوەیە كە ئیتر زۆربەی زۆری كوردستان بە دەهۆڵی ئەوان هەڵناپەڕن و وردەوردە دەبنە پارتێكی بچوك و بەشێك لە مێژوو نەك لە ئایندە و ئەم راستیەش لە رۆژئاوا وباكوردا بەروونی دەبینن و لەباشوریش لە ئایندەی خۆیان دڵنیانیین. هەر ئەمە وایكردووە كە هار ببن و چاویان پێشكەوتنەكانی رۆژئاوا نەبینێت. ئەوان پێیان وایە سەركەوتنی رۆژئاوا سەركەوتنی باكوری كوردستان گەرەنتی دەكات و ئەمەش كاریگەریی ئەرێنی لەسەر باشور ورۆژهەڵات دروستدەكات و شیمانەی ئەوەی كە لەهاوكێشەی داهاتوودا كوردستان یەكبگرێتەوە زیاتر دەكات و ئەوەشی پێشەنگایەتی ئەوە دەكات پارتی و بارزانی نییە، بەڵكو ئاپۆ و پەكەكەیە، لەبەر ئەمە ناخوازن رۆژی بەمڕەنگە ببینن ودژایەتیەكەشیان لەم پێناوەدایە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)