کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هوشیاری نەتەوایه‌تی لەنێوان ناپاکیی تاڵەبانی بۆ مادەی 140 و ئاڵا داگرتنی مالیکی

Monday, 17/10/2011, 12:00


سەلام عەبدوڵا کە خۆی پێ فوول چەپە، ئه‌گه‌ر قسەیه‌ک بە ستالین بڵێیت توڕه‌ ده‌بێت، کەچی بۆ بەناز، قسەیەکی نەکرد، ئیبراهیمی کاکە ئەحە قوربانییە، قسەی نییە، بەلام هەموو چەپایەتیەکەی لە داگرتنی ئاڵاکە دەبینێتەوە، خۆی کرد به‌ به‌شێک له‌ گه‌مه‌که‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت ده‌سه‌ڵات یاریی به‌ عه‌قڵی ئه‌م هه‌موو نووسه‌ر و ئه‌و خه‌ڵکه‌ش ده‌کات.

1) لەئیمپراتۆریەتە راگەیاندنەکانی پارتی و یەکێتی، چەند ڕٶژێکە داگرتنی ئاڵای کوردستان لەشاری خانەقینان، کردۆتە هەواڵی گەرما و گەرم. ئەمەش بۆتە هۆکاری ئەوەی خەڵکێکی زۆر هەستی نەتەوەیی بجوڵێ، بەرادەیەک هاوڵاتیەکی کورد، خۆی بسوتێنێ. ئەگەر بەوردی سەیری ئەم سیناریۆوە دروستکراوەش بکەین. بەشێکی بۆ شاردنەوەی شەڕە نهێنێ و پشت پەردەکانی نێوان خۆیان و مالیکی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ لەسەر پڕۆژە ئابوری و دەستکەوتە حزبیەکانیان وەک ڕاوێژکارێکی مالیکی ووتی (مەسەلە هەستیارەکانی کورد لەژورە داخراوەکان باسی دەکەین) هاوکات نیشاندانی سەرلەنوێی دێوەزمەی دوژمنی کورد، بەتاکی کوردە، تاوەکو، ناپاکی و تاڵانی داهاتی کوردستان و شکستهێنانیان لەبچوکترین هەنگاو بۆ چاکسازی بشارنەوە.
2) لەسەردانیکردنی وەفدی پارتە سیاسیەکان بۆلای مالیکی، جگە لەوەی بەوەفدەکەی راگەیاندبوو یەک مەسەلە باس بکەن دەیان فایلتان هەڵدەدەمەوە. بەڵام ئەوەی جێگای پرسیارە و گرنگی بەم ووتەیەی مالیکی نەدرا کە ووتی: (مادەی 140 لای من نماوە، راگرتنەکەی لای سەرۆک کۆماری عیراقە بڕۆن لەو بپرسن). مرۆڤێک مٶراڵی نەتەوەیی هەبێت، نه‌ته‌وه‌یته‌ک وشیار بێت، چۆن بەرامبەر ئەم ئاخافتنە هەڵوێست بەرامبەر به‌ تاڵەبانی وەرناگرێت؟ لەکاتێکدا تاڵەبانی، بوێر نەبوو ئەو تۆمەتە ئاڕاستەکراوە ره‌ت بکاتەوە !؟ بەڵکو دوو ڕۆژە میدیا چەواشەکاریەکە ی هاتۆتە سەرخەت و رادەگەیەنن، "تاڵەبانی بەنیازە قۆناخی یەکەمی مادەی ١٤٠ بداتە پارلەمان" (گەرانەوەی سنوری ئیداریە کۆنەکان)!

ئەم هەنگاوەی تاڵەبانی وەک ئەوەی کوردستانی نوێ نوسیویەتی، لەقۆناخی پێشووی سەرۆک کۆماربونی تاڵەبانی، مافی ڤیتۆ لەسەر بڕیاڕەکانی هەبوو خاتریشی بگرین. ئەی بۆ ئەو 19 مانگەی خولی دووەمی چ بلێین ؟ ئایا ئەم هەنگاوە نوێیەی تاڵەبانی، چەواشە و بڕیارێکی نوێی بێ پڕاکتیزەکردنێتی، وەک دەیان ئاخافتن و پەیمانی تری ؟ یان لەترسی ئاخافتنەکەی مالیکیە، کە بۆ مێژوو شەرمەزاری کرد، ئەوە نوێنەری پلەیەکی کوردە لەبەغدا، کەوتۆتە دوای بەرژەوەندییەکانی خۆی کە ڕێگرە لەجیبەجیکردنی گەورەترین پڕۆژەی نەتەوەیتان؟
3) سەیر کەن ئاڵای کوردستان 5 ساڵە لەکەرکوک داگیراوە ؟ هێزێکی زۆری پارتی ویەکێتی بۆی نییە بچێتە سەعدیە و جەلەولا، ئه‌وه‌ 8 سالە لاوازترین دۆسیە کاری پراکتیکی لەبەغدا بۆ کرابێت مادەی 58 کۆن و 140 ئێستایە، کێشەی ناوچە داگیرکراوه‌کان کراوەتە قۆمارخانەیەکی سیاسی، کەمترین خزمەتگوزاری ئەم ناوچانە دەکڕیت، بەپێی ووتەی مەحمود سەنگاوی تەنیا لەجەلەولا و سەعدیە و بەدرە و جەسان شەهید کەوتون و خێزان ئاوارە بوون، کەجی یەکێتی و پارتی دەیانەوێت بە بەرەنگاری بڕیارێک لەسەر داگرتنی ئاڵا بەسەرکەوتن بۆمان ئەژمار بکەن.
4)ئەوەی جێگای سەرنجە، سەلام عەبدوڵا کەلەخانەقینەوە خاوەنی چەندین کارو چالاکی مەیدانیە بەشێکی جێگای دەست خۆشیە. بەلام سەیر بکەن، ئەو خۆی پێ فوول چەپە تەنانەت لەسەر قسە ووتن بە ستالینیش لێت تورە دەبێت. کەچی بەناز لەبەر هەژاریی خۆی سوتاند قسەیەکی نەکرد، ئیبراهیمی کاکە ئەحە قوربانییە بۆتە جەلاد، قسەی نییە بەلام هەموو چەپایەتیەکەی لە داگرتنی ئاڵاکە دەبینێتەوە نەوەک ئەو کارەسات و یاریە نوێیەی دەسەڵات!

لەکۆتایش دەلێین هەمومان 2 سیناریۆ و چەواشەکاریەکەی دوێنێی ئەم دەسەڵاتەمان لەبیرە کاتێک هەمان هەڵمەتیان کرد کە:
یه‌که‌م چه‌واشه‌کاری ئه‌وه‌ بوو، که‌ پەرلەمانتارێکی گۆران دەڵێت پێشمەرگە میلیشیایە. بەلام خۆیان جگە لەوەی بەشیل لەمووچەی پێشمەرگە گل دەدەنەوە هاوکات بکوژی هەزاران پێشمەرگە، لەسەرۆک جاش و ئەنفالچی... لەبەرزترین ئاست دا پاریزگاری دەکەن تاوەکو ڕاپێچی دادگا نەکرێت !؟
دووه‌م چه‌واشه‌کارییش ئه‌وه‌ بوو، که‌ ووتیان گۆران لەگەڵ ئوسامە نوجێفی دانیشتنی کردوە، کەچی تاڵەبانی دەم و چاوە پڕ لەشٶڤینیەتەکەی بەماچ و مووچ لێستەوە و سەرجەم لیستی کوردستانی دەنگی پێ دا و مەسرور بارزانیش بەئاشکرا لەگەڵ بنەماڵەی نوجێفی دانیشتنی کرد.

لە هەمووشی گالتەجارتر ئیستا دەرکەوتوە مالیکی ئەو بریارەی دەرنەکردووە، بەڵکو ئەمە بڕیاڕی بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی کابینەکەیتی، ئیتر یاریەکە، لێرەدا بەڕوونی دەردەکەوێت؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە