کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حەسەن غەفوور تێکەڵکێشێک لە نێوان تاوان و کۆپیدا...!!!؟؟؟

Monday, 30/08/2010, 12:00


چاودیری هونەری دونیایەك لە تاوان هونەرمەندیك هونەرەکەی ئاوازی تورکی بیت و بیکات بە هی خۆی هونەر مەندیك لەسەر تەزویر کردنی هەزاران دۆلار بگیریت دواتریش لە ماڵی ئارامۆ و ئەڤین خان دابنیشیت دەبیت چی هونەر مەندیك بیت ، نازانم دەبیت کی تاوان بار بیت سەرەتا باس لە دۆلارە تەزویرە کانی هونەر مەند حەسەن غەفوور دەکەم دواتر دێمە سەر گۆرانیە کۆپیەکەی کە کردویە بە موڵکی خۆی،چەند مانگێک پێش ئێستا کەسێک بە هەزاران دۆلاری تەزویر لە فرۆکە خانەی هەولێر دەستگیر کرا ، دوایش کەسەکە لە پۆلیسی هەولیر دانی نابەوەی کە ئەم دۆلارە تەزویرانە هی هونەرمەند حەسەن غەفوورن، دەست بەجی ناوبراو گیرا دوای پشکنینی ماڵی حەسەن غەفوور دۆلاریکی یەک جار زۆری تری تەزویریان لە ماڵی ناو براو گرت بەوە گومان نەما کە پارەکان هی حەسەن غەفوور ن، دواتر لە تیڤی زاگرۆس و کوردستان تیڤی بەڕێوە بەری پۆلیسی هەولیر لە شاشەی ئەم تیڤیانەوە باسیان لە گرتنی دوو کەس کرد لەسەر دۆلاری تەزویر گیراون، دوای ماوەك بیستمان لە رۆژنامەو گۆڤارەکان حەسەن غەفوور بۆ ماوەیک دەست بەسەر بوو دواتر بە کەفیل بەر بوو، لە کاتێك تاوانەکە بە شیوەیەکی قانونی بەسەری ساخ بۆتەوە کە تاوان بارە، دواتر سەفەری سوید ی کرد لەهەمان کات گەرایەوە و وا ماوەیەکی زۆرە حەسەن غەفوور لە تی ڤیە بریقە دارە کانی کۆرەک و کەناڵ 4 کە هەدەفیان خزمەت کردنە بە تورک و کەلتوری تورکە دەر کەوتەوە، گەر سەیر بکەیت لەم کەناڵانە بە هاوکاری حەسەن جۆن لە زینجیرە درامای بیریڤان چۆن سوکایەتی بە کورد و نەتەوەی کورد دەکات ، نامەویت باس لەوە بکەم بەس هونەر مەندی ناو براو لە ژیر باڵی ئەم دوو کەناڵە گل دراوەتەوە نە دادگا بریاری دادگای کردنی داوە نە هیچکەچی بە کەیفی خۆی سەفەر بۆ ئەم وڵات و ئەم وڵات دەکات دیارە شار بی حاکمە، ئایا هونەر مەند حەسەن غەفوور نەبوو بە هەزاران دۆلاری تەزویرەوە گیرا ئیواش لای خۆتان لە فیلمە زەربەدارەکانی تورک لە فیلمە کانی سوکایەتی بە کورد دەکەن، بە دەنگی حەسەن و چەند هونەر مەندیکی تر تەرجومەی دەکەن باشە ئەمە کەی ڕەوابوە کەسیکی تاوان بار هەمیشە لە تیڤی دەر کەویت بیبیت بە کارمەند!!!؟؟؟
با بینە سەر هونەرەکەی حەسەن غەفوور کە لە بەرهەمە کۆپیەکەی ساڵی 2006 گۆرانیەکی وتوە بەناوی (وەرەوە) کە کاک حەسەن غەفوور دەڵیت ئاواز و دابەش کردن حەسەن غەفوور بەڵام من بە بەریزیت دەڵیم کاکی هونەر مەند ئەم گۆرانیە یەکیکە لە گۆرانیە کانی هونەر مەندی تورك (
Gkhan zen
کە ساڵی 2002 وتویە بەریزیت لە تای تڵی کلیپەکەت نوسیوتە حەسەن غەفوور کاکی هونەر مەند جەنابیت بە تەزویر و ئاوازی کۆپی دەتەویت لە کەناڵە کانی ئاسمانی خزمەت بکەیت یان خزمەتی هونەری کوردی بکەیت ؟؟
لیرەدا دەڵیم جەنابیت لە بواری هونەر نەو خویندوە گەر لە بواری هونەر خویندنیت تەواو کردوە چۆن ئاوازی کەسیکی تورک دەکەیت بە هی خۆت؟؟
من لیرەدا دەڵیم خوینەری خۆشە ویست خۆتان گوی لەبەر هەمەکە بگرین و جوان سەیر بکەن لە وینەکانی ناو ڤیدۆکە حەسەن غەفوور چۆن لەسەری نوسیوە ئاواز و دابەش کردن حەسەن غەفوور بەرۆژی روناک دەیەویت خویمان لە چاو بکات بەس با ئیمە بە حاتفی و خۆشەویستی بیر نەکەینەوە. لە کۆتای دا پیشتان دەڵیم و دەشیخەمەوە رو هەر تاکیک درامای تورکی بیریڤانی بینی بیت ئەوە دەنگی خەلیل ناوەکە هونەر مەند حەسەن غەفوو رە ئیر لیرە دا دەڵیم باشە هەمو تاکیکی کورد بیرتان لە وە کردۆتەوە کەناڵ 4 جۆن سوکایەتی بە کورد دەکات تیگەیشوتن زنجیرە درامای بیریڤان چۆن باسی کەلتورو نەتەوەی کورد دەکات بە ناشیرنی کاتی کوردەکان دەگرین دەکوژین لەسەر خاک برا کوژی دەکەن دایمە شەر دەکەن چی ناشیرنە بە کوردی دەکەن بەڵام تور کەکان چۆن هەڵسو کەوت دەکەن ، ئیتر بۆ دژی ئەم درامایەش نەوەستینەوەو نەڵین ئیدی بەسە سوکایەتی کردن بە خان بە کەلتور بە نیشتیمان بە زمان مان لە کەناڵ4 با ئیدی بەس بیت گلدانەوەی کەسە تاوان بارە کان با ئیدی بەس بیت سوکایەتی کردن بە خاک و نەتەوەو کەلتور و هونەر مان فەر مون سەیری بەر هەمەکەی هونەر مەند بکەن
http://www.youtube.com/watch?v=Rlk53W_2EmA

[email protected]









نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە